وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کۆچی دوایی ئایه‌توڵڵا ڕه‌فسه‌نجانی سه‌ره‌خۆشی کرد
به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کۆچی دوایی ئایه‌توڵڵا هاشمی له‌ گه‌لی ئێران و بنه‌ماڵه‌کەی سه‌ره‌خۆشی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامێک به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئایه‌توڵڵا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیزام و سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئێران، سه‌ره‌خۆشیی له‌ خه‌ڵکی ئێران کرد.
چاووش ئۆغڵۆ له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ توویته‌ردا نووسیی: "به‌ داخ و که‌سه‌ره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی جه‌نابی هاشمی سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئێران پێمان گه‌یشت. داوای لێبووردنی ناوبراو له‌ خودای گه‌وره‌ ده‌که‌م و سه‌ره‌خۆشی ئه‌م له‌ده‌ستدانه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌کەی و خه‌ڵکی ئێران ده‌که‌م."

کۆدی بابه‌ت: 67344  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۰  |  کاتژمێر: 13 : 38

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات