سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا:
ئاماده‌بوونی PKK له‌ شه‌نگالدا بۆ تورکیا پرسێکی ئەمنییە
به‌شی تورکیا- سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا وتی: ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی PKK له‌ شه‌نگال پرسێکی ئه‌منی بۆ تورکیایه‌ و ئه‌گه‌ر عێراق و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وان ده‌رنه‌که‌ن تورکیا به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ کاره‌کانی له‌مباره‌وه‌ ده‌ستپێبکات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵو، شه‌وی ڕابردوو بینالی ییڵدیریم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا پاش گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ سه‌فه‌ری فه‌رمی خۆی بۆ عێراق، ڕایگه‌یاند: ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) له‌ شه‌نگال (باکووری کوردستانی عێراق) به‌شێک له‌ پرسه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیایه‌ و له‌سه‌ر پێویستی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هێزانه‌ له‌ شه‌نگالدا جه‌ختی کرد.
ناوبراو له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیسه‌ن بۆغای ئه‌نقه‌ره‌دا زیادی کرد: "جێگیربوونی PKK له‌ شه‌نگالدا پرسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورکیایه‌. ورده‌کارییه‌کانی ئه‌م بابه‌ته‌مان هه‌ڵسه‌نگاند. یان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق هێزه‌کانی PKK له‌م ناوچه‌یه‌ ده‌رده‌که‌ن، یان تورکیا داپه‌ڕه‌ پێویسته‌کان ئه‌نجام ده‌دات. هه‌ڵوێستی ئێمه‌ له‌مباره‌وه‌ ڕوون و ئاشکرایه‌. له‌ ماوه‌ی سه‌ردانکردنی ئه‌مدواییه‌مان بۆ عێراق چه‌ندین جار جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ کردووه‌."
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا جه‌ختی کرد: "نابێت ئاسایشی عێراق و تورکیا به‌ جیا له‌ یه‌کتر ببینرێت. به‌م بۆنه‌وه‌ به‌ ڕوانگه‌یه‌کی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق ڕێککه‌وتین له‌سه‌ر به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ هه‌ندێ گرووپی تیرۆریستی وه‌کوو PKK، FETO و داعش."
ناوبراو وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ ئامانج له‌م سه‌فه‌ره‌، پته‌وکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌کان و دابه‌زینی کێشه‌کانی نێوانمان به‌ که‌مترین ئاستی مومکین بوو، جه‌ختیشی کرد: "له‌مدواییانه‌دا گفتوگۆی نێوان به‌رپرسانی دوو وڵات له‌باره‌ی بنکه‌ی باشیک، په‌یوه‌ندییه‌کانی دوو وڵاتی تا ئاستێکی زۆر له‌گه‌ڵ کێشه‌ به‌ره‌وڕوو کردبووه‌وه‌. کۆبوونه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌ عێراق به‌ ئامانجی دروستکردنی ڕوانگه‌یه‌کی نوێ له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی دوو وڵات و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه‌، به‌هێزتربوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌دانه‌ری ئابووری و هاوکاری ئه‌منیی به‌قازانج بوو."
بینالی ییڵدیریم له‌م سه‌فه‌ره‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دیدار و گفتوگۆی کرد.

کۆدی بابه‌ت: 67340  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۰  |  کاتژمێر: 12 : 56

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
سیاسەتەکانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین شکستی هێناوە
ڕکابەریی شاراوەی پارتی و یەکێتی بۆ زاڵبوون بەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکان
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک مافی ڕەوای کوردە
سەربازانی ئەمریکایی رێگای ویشکایی ڕەقە – حەلەب‌یان کۆنتڕۆڵ کرد
بۆردومانکرانی ناوچەی عەفرین لە لایەن تۆپخانەی سوپای تورکیاوە
ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کۆدەبێتەوە
تورکیا گەمارۆ دراوه / پەیەده به پشتیوانیی وڵاتانی ڕۆژئاوا به هیوای دەوڵەتی کوردستانه
پێداگریی پنتاگۆن بۆ‌ مانه‌وه‌ی‌ هه‌میشه‌یی هێزه‌کانیان له‌ عێراق
تورکیا و UN بۆیان نییە دەست لە کاروباری ناوخۆیی کەرکووک وەردەن
هۆشداری نوێنەری بۆکان بە کەناڵی دووی ئێران بە ئاکام گەیشت/ پەخشی بەرنامەکە ڕاگیرا
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک پێوەندی بە تورکیاوە نییە
عەبادی ستایشی ڕۆڵی پێشمەرگەی کرد
١٢٥٣ کەس لە سێهەمین ڕۆژدا خۆیان بۆ هەڵبژاردنی شۆراکان نێونووس کرد
هەڵدانی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک یاسایی ‌و دەستوورییە/ لایەنەکان پێویستە داوای لێبوردن بکەن
ئەمریکا بڕیارێکی دژواری بۆ پڕچەککردنی کوردەکانی سووریا داوە
ئیمکانات