ئیلهام ئه‌حمه‌د:
تورکیا ده‌یه‌وێت به‌ بیانووی ئاماده‌بوونی PKK ده‌ستکه‌وته‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ناو ببات
به‌شی سووریا- هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دیموکراتی سووریا وتی: هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ته‌نیا به‌ ئامانجی شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ نییه‌. تورکیا ده‌یه‌وێت ده‌ستکه‌وتی کورده‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ناو ببات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ هه‌واڵده‌ریی فورات نیووز، ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دیموکراتی سووریا که‌ سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کردبوو به‌ به‌شداریی له‌ کۆنفڕانسێک له‌ ناوچه‌ی ته‌قته‌قدا وێڕای ئاماژه‌ به‌ هێرشه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی تورکیا له‌ دژی هه‌رێمی کوردستان به‌ بیانووی ئاماده‌بوونی PKK له‌م ناوچه‌یه‌ ڕایگه‌یاند: ئامانجی تورکیا ته‌نیا هێرشکردنه‌ سه‌ر PKK نییه‌ به‌ڵکوو ده‌یه‌وێت ده‌ستکه‌وتی کورده‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ناو ببات که‌ به‌ خوێنی هه‌زاران که‌س وه‌ده‌ستهاتووه‌. ده‌کرێ به‌ به‌ڕێوه‌بردنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌رانسه‌ری له‌ کوردستاندا ڕێگری له‌م هێرشانه‌ بکرێت.
ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌ درێژه‌دا زیادی کرد: سیاسه‌تی ئێستای تورکیا له‌ به‌رانبه‌ر سووریا ڕێگری له‌ جێگیرکردنی فیدراسیۆنی دیموکراتی باکووری سووریایه‌. تورکیا ده‌یه‌وێت ئه‌و شته‌ی که‌ کورده‌کان وه‌ده‌ستیان هێناوه‌ له‌ناوی ببات. به‌ شێوه‌ی به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌گرێت که‌ نابێت له‌گه‌ڵ YPG هاوکاری بکات. تێده‌کۆشێت ناوی PYD و YPG له‌ لیستی ڕێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌ جیهانییه‌کان دابنێت و هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر کوردستانی سووریا ئه‌نجام بدات. ئامانجی ئه‌وان له‌ هێرشکردنه‌ سه‌ر ناوچه‌ی شه‌هبا له‌ باکووری سووریاش ئه‌مه‌یه‌ که‌ له‌وێوه‌ بتوانن هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر کانتۆنی عه‌فرین. تورکیا و گرووپه‌کانی ژێر فه‌رمانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ شه‌هبا شکستیان خواردووه‌. له‌ کاتێکدا نه‌یانتوانی شه‌هبا کۆنتڕۆڵ بکه‌نه‌وه‌، به‌ره‌و باب چوون. پرسی ئه‌وان ئه‌مه‌یه‌ که‌ ئیزن نه‌ده‌ن کۆبانی و عه‌فرین پێکه‌وه‌ بلکێندرێن. ئیدعای تورکیا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆن له‌ دژی داعش شتێک جگه‌ له‌ بیانوویه‌ک نییه‌. چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا فڕۆکه‌کانی تورکیا چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆر له‌ کوردستانی سووریایان بۆردومان کرد.

کۆدی بابه‌ت: 67331  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۰  |  کاتژمێر: 11 : 14

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات