پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا:
نه‌بوونی حه‌زره‌تی ئایه‌توڵڵا هاشمی که‌لێنێکی گه‌وره‌یه‌
به‌شی ئێران/ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌ په‌یامێکی ماته‌میندا نووسی: نه‌بوونی حه‌زره‌تی ئایه‌توڵڵا هاشمی ده‌بێته‌هۆی که‌لێنێکی گه‌وره‌ که‌ به‌ ئاسانی قه‌ره‌بوو ناکرێته‌وه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قوربانعه‌لی سه‌عاده‌ت پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی حه‌زره‌تی ئایه‌توڵڵا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ کرد.
ده‌قی په‌یامه‌که‌ی سه‌عاده‌ت به‌مجۆره‌یه‌:
انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون
کۆچی ناکاوی حه‌زره‌تی ئایه‌توڵڵا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیزام و یاری دێرینی ئیمام(ره‌) و هه‌ڤاڵی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش و سه‌رداری سازێنه‌ری له‌ وڵات له‌ هه‌مووان سه‌ره‌خۆشی ده‌که‌م.
إِذَا مَاتَ الْعَالِمُ ثُلِمَ فِی الْإِسْلَامِ ثُلْمَةٌ لَا یَسُدُّهَا شَیْ
نه‌بوونی ئایه‌توڵڵا هاشمی هۆی که‌لێنێکی گه‌وره‌یه‌ که‌ به‌ ئاسانی قه‌ره‌بوو ناکرێته‌وه‌ و هیوادارم ڕێگایان که‌ هه‌مان ڕێگای ئیمامه‌(ره‌) به‌رده‌وام بێت و ئاماده‌بوونی خه‌ڵک و درێژه‌دان به‌م ڕێگایه‌ مانه‌وه‌ی شۆڕشی ئیسلامی ده‌سته‌به‌ر بکات. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی خه‌ڵکی ئازیز و ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش و بنه‌ماڵه‌ی به‌شه‌ره‌فی خوالێخۆشبوو ده‌که‌م.
سه‌عاده‌ت- پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا

کۆدی بابه‌ت: 67330  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۰  |  کاتژمێر: 11 : 8

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات