به‌ڕێوه‌چوونی یه‌کێکی دیکه‌ له‌ دانیشتنه‌کانی دادگه‌ی ده‌میرتاش:
من نه‌ ئه‌ندامی PKKم و نه‌ لایه‌نگری PKK ‌
به‌شی تورکیا- ده‌میرتاش له‌ به‌رگرینامه‌ی خۆیدا وتی ئه‌ندامی PKK و لایه‌نگری ئه‌م پارته‌ نییە و له‌ هێرشه‌کانی ئه‌و‌دا هیچ به‌رپرسیارێتییه‌کی نییه‌، له‌ به‌رانبه‌ردا ئه‌و سیاسه‌توانانه‌ که‌ بوونه‌ته ‌هۆی ڕاوه‌ستانی پڕۆسه‌ی ئاشتی به‌رپرسی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی تورکیان.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت، یه‌کێکی دیکه‌ له‌ دانیشتنه‌کانی دادگه‌یی کردنی سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان هاوپه‌یوه‌ند به‌ دۆسیه‌ی لێدوانی 9ی سێپتێمبێری 2015ی زایینی که‌ له‌ لایه‌ن دادستێنی جمهوورییه‌تی تورکیا له‌ ئامه‌د "سووکایه‌تی به‌ سه‌رۆک کۆمار" ناسێدراوه‌ له‌ دادگه‌ی ئاشتی و سزای ئامه‌د به‌ڕێوه‌چوو و ده‌میرتاش له‌ ڕێگای ڤیدئۆ کۆنفڕانسه‌وه‌ له‌ زیندانی تیپی Fی ئه‌دێرنه‌ به‌رگریی نامه‌ی خۆی خوێنده‌وه‌. به‌رگریی نامه‌ی ده‌میرتاش به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
"لایه‌نه‌ نه‌ته‌وه‌خوازه‌کانی تورک له‌ تورکیا خرابکاری گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ته‌نانه‌ت به‌ بێ بچووکترین په‌یوه‌ندی پارتی دیموکراتی گه‌لان، ماڵ، دووکان، نووسینگه‌کان و کارخانه‌گه‌لێک ته‌نیا به‌و بۆنه‌وه‌ که‌ کوردن له‌ لایه‌ن ئه‌م لایه‌نانه‌وه‌ ئاگریان تێبه‌ردراوه‌. من له‌ لێدوانه‌که‌مدا جه‌خت و ڕامگه‌یاندبوو که‌ هه‌ندێ لایه‌نه‌کان له‌ هه‌وڵدان بۆ پاکتاوی کورده‌کان و دروست کردنی شه‌ڕ و پێکدادانی ئیتنیکی. بابه‌تێک که‌ له‌و لێدوانه‌دا ڕه‌خنه‌م لێگرتبوو لێدوانه‌کانی سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بوو که‌ پارتی دیموکراتی گه‌لانی وه‌کوو ئامانجێک له‌ تورکیا ده‌ناساند. کاتێک که‌ ده‌قی ته‌واوی لێدوانه‌که‌ی من لێکبده‌نه‌وه‌ تێده‌گه‌یێن که‌ هه‌موو ئه‌م وتانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئه‌ندێشه‌ وتراوه‌ که‌ په‌یامی ئاشتی و دۆستایه‌تییه‌. من داوا له‌ دادگه‌ ده‌که‌م ئه‌و سیاسه‌توانانه‌ که‌ له‌ ڕسته‌ی "چاره‌سه‌ری پرسی کورده‌کان کۆتایی پێهاتووه‌؛ له‌مه‌وبه‌دوا پڕۆسه‌ی ئاشتیه‌ک نابێت" که‌ڵکیان وه‌رگرتووه‌، بدۆزنه‌وه‌. ئه‌م سیاسه‌توانانه‌ ده‌بێ شوناسیان دیاری بکرێت تاکوو ئاشکرا بکرێت چ که‌سانێک بوونه‌ته‌هۆی کۆتایی گفتوگۆکان و دروستبوونی که‌شی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان له‌ وڵات.
ناوبراو له‌ درێژه‌ی به‌رگریی نامه‌که‌یه‌دا وێڕای ئاماژه‌ به‌ راپۆرتی هه‌ندێ له‌ میدیاکان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ ده‌میرتاش به‌رپرسی هێرشه‌کان له‌ تورکیایه‌، وتی: من نه‌ له‌ کۆنسه‌ی ڕێبه‌ری PKK، نه‌ ئه‌ندامی PKK، نه‌ وته‌بێژی ئه‌وان و نه‌ ته‌نانه‌ت لایه‌نگری PKKم. من هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لانم. ڕه‌خنه‌م له‌ هه‌موو ئامێر و ڕێگاکانی توندوتێژی گرتووه‌ و دژی ئه‌م جۆره‌ سیاسه‌تانه‌م.
سه‌رۆک کۆمار که‌سایه‌تییه‌کی چالاکی سیاسییه‌. ئه‌و وه‌کوو سه‌رۆک کۆماری تورکیا پێش له‌ هه‌ڵبژاردنی 7ی جوون له‌ 37 شاری جۆراوجۆر میتینگی به‌ڕێوه‌برد. که‌سایه‌تییه‌کی سیاسی ئاوه‌ها ده‌بێ ڕه‌خنه‌کان قبووڵ بکات. سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رۆک کۆمارانی پێشووی تورکیا له‌ سنووره‌کانی یاسا نه‌ماوه‌ و وه‌کوو سه‌رۆکی پارتێک کرده‌وه‌ ده‌کات. ئێمه‌ش ڕه‌خنه‌کانمان له‌مباره‌وه‌ خسته‌ڕوو. ته‌نیا له‌ ساڵی 2015 ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له‌ 15 گفتوگۆی جۆراوجۆر سه‌رۆک کۆماری تورکیای وه‌کوو "دز" ناو ده‌بات. یاسا له‌م وڵاته‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌میرتاش و باخچه‌لی کرده‌وه‌ی جیاوازی هه‌یه‌. ئێستا ئه‌م به‌رگریی نامه‌یه‌ له‌ 1700 کیلۆمه‌تر دوورتر له‌ ژێر ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی ده‌خوێنمه‌وه‌. ئه‌م‌ بابه‌ته‌ پیشانده‌ریی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌زگا دادوه‌رییه‌کان بۆ هه‌مووان له‌م وڵاته‌ یه‌کسان نییه‌."

کۆدی بابه‌ت: 67326  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۰  |  کاتژمێر: 11 : 4

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
Îran: Rapora Wezareta Derve ya Amerîkayê derheqê azadiyên mezhebî li îranê derew e
پاش شکستی داعش هێزی پێشمه‌رگه‌ ڕێک ده‌خرێته‌وه‌
بە ھیچ شێوەیێک گفتوگۆ لە سەر دوا خستنی ریفراندۆم ناکرێت
ئەمریکا و بارزانی و ڕیفراندۆم/ مەریوان وریا قانیع
Bekir Bozdag: Almanya berevaniya PKK`ê dike
هونه‌رمه‌ندانی کرماشانی له‌ مێهره‌جانی نه‌ته‌وه‌یی شانۆی ئه‌رسباران درۆشانه‌وه‌
ھەر کەسێک لە ناو یەکێتی دژایەتیی ڕیفراندۆم بکات، ڕاستەوخۆ سزا دەدرێ تا ئاستی دەرکردنی لە ناو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەریتانیا داوا دەکات ڕیفراندۆمی هەرێم بۆ دوای هەڵبژاردنی عێراق دوا بخرێت
Amerîkayê gotinên berdevkê YPG`ê red kir/Piştî têkçûna DAIŞ`ê em li Sûriyê namînin
سەدرییەکان بۆ وەفدە کوردییەکە: جیابوونەوەی هەر پارچەیێکی عێراق ڕەتدەکەینەوە
پاش شکستی داعش ئەمریکا پشتگیری لە کوردەکان دەوەستێنێت
Li Bokanê Şewat / 300 milyon Tûmen xesaret
پاشهاته‌کانی گشتپرسی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی کوردستاندا نییه‌
نابێت گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان دژ به‌ سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌ییی عێراق بێت
170 کیلۆگرام تریاک له‌ کرماشان دۆزرایه‌وه‌
ئیمکانات