حه‌فته‌نامه‌ی به‌ریتانیایی زمانی "عه‌ره‌ب":
سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان له‌ ساڵی 2017 مومکین نییه‌
به‌شی جیهان- حه‌فته‌نامه‌ی عه‌ره‌ب وێڕای ئاماژه‌ به کێشه‌ و ناکۆکییه ناوخۆییه‌کانی نێوان پارته‌ کوردییه‌کانی عێراق، قه‌یرانی دارایی، چاره‌سه‌رنه‌بوونی ئیداره‌ی ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و پێشوازی نه‌کردنی کۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ جیابوونه‌وه‌ی کورده‌کان له‌ عێراق، ده‌نووسێت سه‌ره‌ڕای جه‌ختی ڕێبه‌رانی حکوومه‌تی هه‌رێم، سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م ناوچه‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌ له‌ ساڵی نوێ زایینی مومکین نییه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێبه‌رانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌وان مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و نیچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌م ناوچه‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌ی عێراق له‌ دوو ساڵی ڕابردوو هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆیی به‌مزووانه‌ی ئه‌م ناوچه‌ له‌ عێراقیان داوه‌.
حه‌فته‌نامه‌ی به‌ریتانیایی زمانی "عه‌ره‌ب" له‌ نوێترین ژماره‌ی خۆیدا به‌ باسکردنی کێشه‌ و گرفته‌ زۆره‌کان له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی کورده‌کان له‌ وڵاتی عێراق، پرسی ئه‌نجامبوونی سه‌ربه‌خۆیی له‌ ساڵی 2017ی به‌ نامومکین زانیوه‌.
له‌ ڕاپۆرتی ئه‌م حه‌فته‌نامه‌یه‌دا هاتووه‌: "دروسته‌ که‌ داخوازییه‌کان بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان له‌ مانگه‌کانی ڕابردوو زیاتر بووه‌ به‌ڵام ته‌نگژه‌ ناوخۆیی و ناوچه‌ییه‌کان له‌مپه‌ڕێک بۆ ئه‌م ڕووداوه‌یه‌." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ کراوه‌ که‌ دروسته‌ که‌ تورکیا له‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پشتیوانی کردووه‌ به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیی پرسێکی دیکه‌یه‌ و نابێت چاوه‌ڕوان بکرێت که‌ تورکیا له‌ سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کانی عێراق پشتیوانی بکات.
له‌ به‌شێکی دیکه‌ له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه‌: هه‌رچه‌ند په‌یوه‌ندییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عه‌بادی له‌چاو ڕابردوو باشتر بووه‌ به‌ڵام چاوه‌ڕوان ناکرێت ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌ی کورده‌کان ڕه‌زامه‌ندی ده‌رببڕێت. کورده‌کانیش جه‌ختیان کردووه‌ که‌ نایانه‌وێت به‌ شێوه‌ی یه‌کلایه‌نه‌ و به‌ بێ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یێنن.
پرسێکی دیکه‌ که‌ له‌م ڕاپۆرته‌دا وه‌کوو له‌مپه‌ڕ له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان ناوی لێبراوه‌ دیاری نه‌بوونی چاره‌نووسی ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کانه‌ که‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ توانیویانه‌ له‌ شه‌ڕ دژی داعش ئه‌و ناوچانه‌ کۆنتڕۆڵ بکه‌ن. ئه‌م ناوچانه‌ پێش له‌ هێرشی داعش له‌ بنده‌ستی چه‌کدارانی داعش بوو و به‌ بوونی دانانی ڕێچاره‌ی ئه‌وه‌ له‌ یاسای بنه‌ڕه‌تی نوێ عێراق هێشتاکه‌ چاره‌نووسی ئه‌وه‌ دیاری نه‌کراوه‌.
له‌ به‌شێکی دیکه‌ له‌م ڕاپۆرته‌دا ڕاگه‌یێندراوه‌ که‌ هه‌ندێ له‌ پارته‌ کوردییه‌کانی عێراق له‌وان یه‌کێتیی نیشتمانی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌پێچه‌وانه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق پاڵپشتی کردنی به‌غدا به‌هۆی ترس له‌ زاڵبوونی ته‌واوی پارتی دیموکرات له‌سه‌ر وڵاتی تازه‌ دامه‌زراوی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ له‌ سه‌رووی جیابوونه‌وه‌ له‌م وڵاته‌ داده‌نن.
هه‌روه‌ها له‌م ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ کراوه‌ که‌ دروسته‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریکا له‌ کورده‌کان له‌ به‌رانبه‌ر چه‌کدارانی داعش به‌ره‌ڤانیان کردووه‌، به‌ڵام پرسی سه‌ربه‌خۆیی شتێکی دیکه‌یه‌ و گومان ناکرێت به‌ له‌به‌رچاوگرتنی پاشهاته‌کانی ئه‌وه‌ پشتیوانی له‌ سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان بکه‌ن.

کۆدی بابه‌ت: 67322  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۰  |  کاتژمێر: 10 : 1

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
بەغدا هیوای بە هاوکارییە ئەمنییەکانی رووسیایە
کۆگه‌ی پترۆکیمیای کوردستان کرایه‌وه‌
سعوودیه‌ لە قەرزەکانی عێراق خۆش دەبێت
له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی شاری "طبقا" له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێونه‌ته‌وه‌یی هاوکاری ده‌که‌ین
ڕێگری له‌ هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له‌ که‌رکووک، پێشێل‌کردنی ده‌ستووری عێراقه‌
هەڵوێستەکانی پارتی سەبارەت بە ناوچە جێی­ناکۆکییەکان مەترسیدارە
عێراق چوار فڕۆکەی جۆری "ئێف 16"ی ‏ لە ئەمریکا وەرگرت
پۆلیسی هاوبه‌شی کورد- عه‌ره‌بی ڕه‌قه‌ پێکده‌هێندرێت
کوردستان بە مامناوەندی رێژەی قەرەوێڵی نەخۆشخانەکانی وڵات نزیک دەبێتەوە
لایه‌نگرانی کوردی ئاک پارتیش ده‌نگی نه‌رێنی به‌ گشتپرسی ده‌ده‌ن
کورتە فیلمێکی کوردستانی لە هەشتەمین مێهرەجانی جیهانی لە وڵاتی ئوتریش بەشدار دەبێت
یه‌ک له‌سه‌ر سێی لایه‌نگرانی پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌نگی ئه‌رێنی به‌ گشتپرسی ده‌ده‌ن
435 موسافیری نه‌ورۆزی له‌ جاده‌کانی ئیلامدا تووشی ڕووداو بوونه‌
کۆگه‌ی پیشه‌یی تایه‌ی "بارز"ی کوردستان کرایه‌وه‌
ئه‌گه‌ر درێژه‌ به‌م ره‌فتاره‌تان له‌گه‌ڵ تورکیا بده‌ن چیتر هیچ ئه‌ورووپاییێک به‌ ئاسایشه‌وه‌ له‌ ماڵ ناچێته‌ ده‌ره‌وه‌
ئیمکانات