پەیامی سەرەخۆشی ڕێبەری باڵای شۆڕش بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی
بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی سەرەخۆشی کرد.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس دەقی پەیامەکەی ڕێبەری باڵای شۆڕش بە شێوەی خوارەوەیە:
بسم‌الله الرحمن الرحیم
انّا لله و انّا الیه راجعون
بە داخ و کەسەرەوە لە هەواڵی لەناکاوی کۆچی دوایی هەڤاڵی لەمێژینە و هاوسەنگەر و هاوڕێی سەردەمی خەباتی شۆڕشی ئیسلامی و هاوکاری نزیکی ساڵانێکی زۆر لە تەمەنی کۆماری ئیسلامی جەنابی حوجەتولئیسلام وەلموسلمین بەڕێز حاج شێخ ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی ئاگادار بوومەوە. لەدەستچوونی هاوسەنگەر و هاوڕێیەکی لەمێژینە کە دەسپێکی هاودڵی و هاوکاری لەگەڵی بۆ پەنجا و نۆ ساڵی پێش ئێستا دەگەڕێتەوە سەخت و دڵتەزێنە. چەندەها دژواری و تەنگانە لە دەیان ساڵدا بەرەوڕوومان هات و چەندەها هاوبیری و هاودڵی لە قۆناغە جۆربەجۆرەکاندا هەردووکمانی لە یەک ڕێبازدا بەرەو تێکۆشان و خۆڕاگری و پێشوازی لە مەترسییەکان برد. زیرەکیی تەواو و هاودڵیی کەم وێنەی ئەو لەو ساڵانەدا، بۆ هەموو ئەوانەی هاوکاری بوون و بەتایبەت بۆ من، پاڵپشتێکی جێ متمانە بوو. یەک نەبوونی ڕوانگە و ئیجتیهادی جیاواز لە هەندێک قۆناغی ئەم ماوە دوور و درێژە هەرگیز نەیتوانی ئەو پێوەندییە دۆستایەتییەی کە سەرەتاکەی لە بەینولحەرەمەینی کەربەلای پیرۆز بوو بە گشتی داببڕێت و وەسوەسەی خەنناسان کە لەم ساڵانەی دواییدا بە لەز و ئیشتیا دەیانویست لە جیاوازیی ڕوانگەکان هەل بگۆزنەوە، نەیتوانی درزە بخاتە ناو خۆشەویستیی قووڵی خوالێخۆشبوو لە دڵی مندا.
ئەو نموونەیەکی کەم وێنە لە بەرەی یەکەمی خەباتگێڕانی دژ بە ڕژیمی شاهەنشاهی و لە چەوسێنراوەکانی ئەم ڕێگا پڕ مەترسی و پڕ شانازییە بوو. ساڵیانێک لە زیندان و بەرخۆدان بەرامبەر ئەشکەنجەکانی ساواک و پاشانیش ئەرکی قورسی بەرگریی پیرۆز و سەرۆکایەتیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەکان و هتد، چەند بەڵگەیەکی درەوشاوەی ژیانی پڕ هەوراز و نشێوی ئەم خەباتگێڕە لەمێژینەن.
لە دوای هاشمی من هیچ کەسایەتییەکی دیکە ناناسم کە ئەزموونێکی هاوبەش و بەم چەشنە درێژخایەنم لە هەوراز و نشێوەکانی ئەم سەردەمە مێژووسازەدا لەگەڵی بووبێت.
ئێستاش ئەم خەباتگێڕە کۆنەساڵە بە دۆسیەیەکی لێوانلێو لە تێکۆشان و چالاکی لە بارەگای حیساب و لێپرسینەوەی پەروەردگاردایە و ئەمەش چارەنووسی ئێمە و هەموو بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییە.
لە ناخی دڵەوە لە پەروەردگاری مەزن داوای ڕەحمەت و لێبووردنی بۆ دەکەم و پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی هاوسەری بەڕێزی و منداڵان و براکان و دیکەی خزم و خێشانی دەکەم.
غفرالله لنا و له
سەید عەلی خامنەیی
١٩ی بەفرانباری ١٣٩٥

کۆدی بابه‌ت: 67317  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۰  |  کاتژمێر: 2 : 7

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات