بەبۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی:
فوئاد مەعسووم پرسەنامەیەک ئاراستەی رۆحانی دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆککۆماری عێراق پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆککۆماری ئێران و خانەوادەی ئایەتوڵڵا رەفسەنجانی دەکات و رایدەگەیێنێت: پرسە و ماتەمینیی قووڵ بۆ ئێوە و گەلی ئێرانی دۆست و خانەوادە و کەسوکاری کۆچکردوو دەردەبڕین.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە تەلەڤزیۆنی رووداو، رۆژی یەکشەممە 8ی جانیڤێریی 2017، فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق پرسەنامەیەکی هاوخەمیی ئاراستەی حەسەن روحانی و گەلی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد، بەبۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی، سەرۆکی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
لەو پرسەنامەیەدا هاتووە: "بەداخ و پەژارەی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆکی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی و سەرۆک‌کۆماری پێشووتر ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی-مان پێگەیشت، کە وڵاتەکەمان وەک دۆستێک دەیناسێت، لە ساتە زۆر دژوارەکاندا هاوسۆزیی بووە، لەکاتێکدا بۆ ئەم کۆستە قورسە گەرمترین ماتەمینییتان پێشکەش دەکەین".
رۆژی یەکشەممە 8-1-2017 ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی بەهۆی نەخۆشی دڵەوە، رەوانەی نەخۆشخانەی تەجریشی تاران کرا و لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدا کۆچی دوایی کرد.
 
 

کۆدی بابه‌ت: 67316  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۰  |  کاتژمێر: 1 : 32

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
سیاسەتەکانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین شکستی هێناوە
ڕکابەریی شاراوەی پارتی و یەکێتی بۆ زاڵبوون بەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکان
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک مافی ڕەوای کوردە
سەربازانی ئەمریکایی رێگای ویشکایی ڕەقە – حەلەب‌یان کۆنتڕۆڵ کرد
بۆردومانکرانی ناوچەی عەفرین لە لایەن تۆپخانەی سوپای تورکیاوە
ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کۆدەبێتەوە
تورکیا گەمارۆ دراوه / پەیەده به پشتیوانیی وڵاتانی ڕۆژئاوا به هیوای دەوڵەتی کوردستانه
پێداگریی پنتاگۆن بۆ‌ مانه‌وه‌ی‌ هه‌میشه‌یی هێزه‌کانیان له‌ عێراق
تورکیا و UN بۆیان نییە دەست لە کاروباری ناوخۆیی کەرکووک وەردەن
هۆشداری نوێنەری بۆکان بە کەناڵی دووی ئێران بە ئاکام گەیشت/ پەخشی بەرنامەکە ڕاگیرا
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک پێوەندی بە تورکیاوە نییە
عەبادی ستایشی ڕۆڵی پێشمەرگەی کرد
١٢٥٣ کەس لە سێهەمین ڕۆژدا خۆیان بۆ هەڵبژاردنی شۆراکان نێونووس کرد
هەڵدانی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک یاسایی ‌و دەستوورییە/ لایەنەکان پێویستە داوای لێبوردن بکەن
ئەمریکا بڕیارێکی دژواری بۆ پڕچەککردنی کوردەکانی سووریا داوە
ئیمکانات