به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکا:
کورده‌کان زیاتر له‌ 75%ی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک پێکده‌هێنن
به‌شی جیهان- به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکا که‌ سه‌رقاڵی مه‌شقپێکردنی سه‌ربازی هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریان، ده‌ڵێین که‌ عه‌ره‌به‌کانی سووریا که‌متر له‌ 25 له‌سه‌دی هێزه‌کانی ئه‌م گرووپه‌ پێکده‌هێنن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکا و ڕاوێژکارانی سه‌ربازی ئه‌م وڵاته‌ به‌ ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستیان ڕاگه‌یاند: کورده‌کان زیاتر له‌ 75%ی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک پێکده‌هێنن. به‌ره‌وپێشبردنی شه‌ڕ له‌ به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش له‌ ئه‌ستۆی کورده‌کاندایه‌. جگه‌ له‌وه‌ کورده‌کان چه‌ک و جیهازاتێکی زیاتر له‌ ئه‌مه‌ریکا وه‌رده‌گرن.
ڕاوێژکارێکی سه‌ربازی که‌ نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت زیادی کرد: هێزی سووریای دیموکراتیک که‌ هه‌ندێ جار وه‌کوو ئیئتیلافی سه‌ربازی کورد و عه‌ره‌به‌کانی سووریا ناوی لێده‌بردرێت، ته‌نیا ڕێگایه‌که‌ که‌ له‌و ڕێگایه‌وه‌ چه‌ک و جیهازاتی ئه‌مه‌ریکا بۆ هێزه‌کانی کوردی سووریا ده‌گوازرێته‌وه‌.
ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له‌ ڕاپۆرتی ئه‌مڕۆی خۆیدا ئاماژه‌ ده‌کات که‌ هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا له‌ شاری سرێکانی له‌ باکووری سووریا مه‌شقی سه‌ربازی به‌ زیاتر له‌ 200 که‌س له‌ هێزه‌ عه‌ره‌به‌کانی سووریا ده‌ده‌ن به‌ڵام پێش له‌ مه‌شقپێکردنی سه‌ربازی ئه‌وان له‌لایه‌ن ڕاوێژکارانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکاوه‌، له‌گه‌ڵ ڕوانگه‌کانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که‌ ئاشنا ده‌بن که‌ له‌ ڕواڵه‌تدا هێزه‌ عه‌ره‌به‌کانیش پێشوازی له‌و ڕوانگه‌یانه‌ ده‌که‌ن به‌ڵام به‌رپرسێکی ئه‌مه‌ریکا له‌ باکووری سووریا له‌مباره‌وه‌ ڕایگه‌یاند زانیارییه‌کم نییه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که‌ پێش له‌ ڕه‌وانه‌کردنیان بۆ لای ڕاوێژکارانی سه‌ربازی چ ڕووداوێک بۆ ئه‌وان ڕوو ده‌دات.
به‌پێی ڕاپۆرتی واشنتۆن پۆست، سه‌ره‌ڕای جه‌ختی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر دژایه‌تی ئه‌م وڵاته‌ له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی ناوچه‌ کوردییه‌کان له‌ سووریا له‌لایه‌ن هێزه‌ کوردییه‌کانه‌وه‌، ڕوانگه‌ی کورده‌کان له‌باره‌ی داهاتووی سووریا و پێویستی دروست کردنی سیسته‌می فیدڕاڵی دیموکراتیک بۆ دیکه‌ی ناوچه‌کانی سووریا گواستراوه‌ته‌وه‌ و پێشڕه‌وی سه‌ربازی YPG کاریگه‌رییه‌کی زۆری له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی ڕوانگه‌ی کورده‌کان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌ داهاتوودا بووه‌.
ماریا فانتاپه‌ له‌ گرووپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ پشتیوانی سه‌ربازی له‌ YPG متمانه‌به‌خۆی ئه‌م هێزه‌ کوردییه‌ی له‌ پێشڕه‌وییان له‌ ناوچه‌کانی دیکه‌ جگه‌ له‌ کوردی سووریای زیاد کردۆته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ فره‌خوازییه‌کانی ئه‌وان به‌ربڵاوتر له‌ سنووره‌کانی سووریایه‌. ئه‌م شته‌ پاشهاته‌یه‌کی سیاسی قورسی له‌سه‌ر سووریا و ته‌نانه‌ت دراوسێکانی ئه‌م وڵاته‌ ده‌بێت.

کۆدی بابه‌ت: 67295  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۱۹  |  کاتژمێر: 14 : 56

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
سیاسەتەکانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین شکستی هێناوە
ڕکابەریی شاراوەی پارتی و یەکێتی بۆ زاڵبوون بەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکان
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک مافی ڕەوای کوردە
سەربازانی ئەمریکایی رێگای ویشکایی ڕەقە – حەلەب‌یان کۆنتڕۆڵ کرد
بۆردومانکرانی ناوچەی عەفرین لە لایەن تۆپخانەی سوپای تورکیاوە
ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کۆدەبێتەوە
تورکیا گەمارۆ دراوه / پەیەده به پشتیوانیی وڵاتانی ڕۆژئاوا به هیوای دەوڵەتی کوردستانه
پێداگریی پنتاگۆن بۆ‌ مانه‌وه‌ی‌ هه‌میشه‌یی هێزه‌کانیان له‌ عێراق
تورکیا و UN بۆیان نییە دەست لە کاروباری ناوخۆیی کەرکووک وەردەن
هۆشداری نوێنەری بۆکان بە کەناڵی دووی ئێران بە ئاکام گەیشت/ پەخشی بەرنامەکە ڕاگیرا
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک پێوەندی بە تورکیاوە نییە
عەبادی ستایشی ڕۆڵی پێشمەرگەی کرد
١٢٥٣ کەس لە سێهەمین ڕۆژدا خۆیان بۆ هەڵبژاردنی شۆراکان نێونووس کرد
هەڵدانی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک یاسایی ‌و دەستوورییە/ لایەنەکان پێویستە داوای لێبوردن بکەن
ئەمریکا بڕیارێکی دژواری بۆ پڕچەککردنی کوردەکانی سووریا داوە
ئیمکانات