دوایین بارودۆخه‌کانی ئۆپه‌راسیۆنی تووڕه‌یی فورات:
گرینگترین ناوه‌ندی هێرشی داعش له‌ لایه‌ن سوپای دیموکراتیکی سووریا کۆنتڕۆڵ کرا
به‌شی سووریا- سوپای دیموکراتیکی سووریا توانی پاش شه‌ڕ و پێکدادانی توندی ناوچه‌ی ستراتێژیکی سویدیه‌ی ڕۆژئاوای له‌ بنده‌ستی چه‌کدارانی داعش ئازاد بکات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ ZerNews، به‌پێی زانیارییه‌ وه‌ده‌ستهاتووه‌کان له‌ ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی تووڕه‌یی فورات، هێزه‌کانی سوپای دیموکراتیکی سووریا پاش شه‌ڕ و پێکدادانه‌ تونده‌کان له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی داعشی توانیویانه‌ یه‌کێک له‌ گرینگترین ناوه‌نده‌کانی هێرشه‌کانی داعش له‌ گوندی سویدیه‌ی ڕۆژئاوا له‌ بنده‌ستی چه‌کدارانی ئه‌م گرووپه‌ ئازاد بکه‌ن.
گوندی سویدیه‌ی ڕۆژئاوایی که‌ پێگه‌یه‌کی جوگرافیایی باشی هه‌یه‌، یه‌کێک له‌ ناوه‌نده‌کانی هێرشی گرووپی تیرۆریستی داعش ده‌هاته‌ ئه‌ژمار که‌ بۆ ئه‌م گرووپه‌ گرینگی ستراتێژیکی بوو. چه‌کدارانی داعشی سه‌ره‌ڕای به‌رخۆدانی زۆر بۆ پاراستنی ئه‌م گونده به‌ به‌رکه‌وتنی‌ خه‌ساری زۆر و‌ 32 کوژراو ناچار به‌ پاشه‌کشێ کرا.
ئه‌م گونده‌ له‌ 4 کیلۆمه‌تری گوندی جابری ڕۆژهه‌ڵات دایه‌ و پێگه‌یه‌کی جوگرافیایی گرینگێکی بۆ چه‌کدارانی داعش بوو.  

کۆدی بابه‌ت: 67279  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۱۹  |  کاتژمێر: 12 : 20

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئەمریکا، به‌ریتانیا و کورده‌کان بۆ داگیرکردنی نه‌وتی سووریا هاوکاری ده‌که‌ن
به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم له‌ ئه‌مساڵی زایینی گومانی تێیدا نییه‌
ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردن باش و سه‌لامه‌ت له‌ کوردستان به‌ڕێوه‌چوو
گفتوگۆی ته‌له‌فۆنیی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئازه‌ربایجان
حەشدی شەعبی رێککەوتنەکەی لەگەڵ هەرێم شکاند
کرێکار له‌ ئێران به‌ 930 هه‌زار تمه‌ن ژیانی خۆی ئیداره‌ ده‌کات
پۆستی ئینستاگرامی ماناداری زه‌ریف له‌ وڵامدانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌ته‌کانی ئه‌مدواییانه‌ به‌ داموده‌زگا دیپلۆماسییه‌کان
چواره‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کۆچی دوایی تاها که‌ریمی له‌ بانه‌ به‌ڕێوه‌چوو
گرینگترین گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 8/3/1396 له‌ تورکیا
10لە سەدی سندووقەکانی هەڵبژاردنی شۆراکان لە کرماشان دووبارە دەژمێردرێتەوە
پەرلەمانتارێکى دیکەی هەدەپە دەستگیر کرا
هۆشداریی ئێران سەبارەت بە قاتوقڕی و کارەساتی مرۆیی لە یەمەن
داواکاریی نوێنەری سنە بۆ بەرزبوونەوەی پشکی کوردستان لە دامەزراندنەکانی ڕاهێنان و پەروەردە
تورکیا گوندە کوێستانییەکانی دۆغو بایەزید و تەندورەک چۆڵ دەکات
دەستگیرکرانی زیاتر لە ٢٠٠ کەس بە تۆمەتی هاوکاری کردنی PKK لە ماوەی یەک حەوتەدا
ئیمکانات