دووهه‌مین کۆمه‌ڵه‌شێعری خانمه‌شاعیری ئیلامی بڵاو کرایه‌وه‌
به‌شی ئێران/ ئیلام- "پایان تلخ قصه‌ شیرین" ناوی کۆمه‌ڵه‌شێعرێکه‌ که‌ له‌لایه‌ن خانمه‌شاعیرێکی ئیلامی له‌ چاپ دراوه‌ و له‌ به‌رده‌ستی هۆگرانی شێعر دانراوه‌.
خانمی مه‌عسوومه‌ سوهه‌یل به‌یگی (نازه‌نین) هۆنه‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی کوردپرێسدا وتی: "پایان تلخ قصه‌ شیرین" دووهه‌مین کۆمه‌ڵه‌شێعرێکه‌ که‌ تاکوو ئێستا له‌ ناوبراو له‌ چاپ دراوه‌.
ناوبراو وتیشی: ئه‌م کۆمه‌ڵه‌شێعره‌ 44 شێعر له‌خۆ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ به‌ ژماره‌ی 1000 نوسخه‌ له‌لایه‌ن بڵاڤگه‌ی ئاستان جانانه‌وه‌ له‌ چاپ دراوه‌.
سوهیل به‌یگی وێرای ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ شێعره‌کانی ئه‌م کتێبه‌ له‌ چوارچێوه‌ی "سپید" هۆنراونه‌ته‌وه‌، زیادی کرد: له‌م کۆمه‌ڵه‌شێعره‌ باس له‌ بابه‌ته‌ عیرفانی، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و عاشیقانه‌کان کراوه‌ که‌ به‌شێک له‌وانه‌ داڵغه‌ ده‌روونییه‌کانی ناوبراو به‌ ئه‌ژمار دێن.
شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ پێشتر له‌م خانمه‌شاعێره‌ ئیلامییه‌ کۆمه‌ڵه‌شێعرێکی دیکه‌ له‌ژێر ناوی "از اسطوره‌ها خبری نیست" و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مێکی توێژینه‌وه‌یی له‌ژێر ناوی "بازتاب عدالت و اخلاق در سیاست نامه‌" له‌ چاپ درابوو‌.

کۆدی بابه‌ت: 67266  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۱۹  |  کاتژمێر: 10 : 49

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات