لەلایەن حکوومه‌تی تورکیاوە،
6 مامۆستای زمانی کوردی له‌ زانکۆی ئارتۆکلۆی ماردین ده‌رکران
به‌شی تورکیا- حکوومه‌تی تورکیا 6 مامۆستای زمانی کوردی له‌ زانکۆی ئارتۆکلۆی ماردین ده‌رکردووه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ ڕووداو، حکوومه‌تی تورکیا له‌ بڕیارێکی نوێیدا 6 مامۆستای زمانی کوردی زانکۆی ئارتۆکلۆی ماردینی ده‌رکردووه‌.
ئه‌م 6 مامۆستای زانکۆیه‌ که‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی زانستی ئه‌نیستیتۆی زمانه‌ زیندووه‌کانی تورکیا، گرووپی زمانی کوردی و گرووپی فه‌رهه‌نگ ناسی زانکۆی ئارتۆکلۆن به‌ پشت به‌ستن له‌سه‌ر بارودۆخی نائاسایی له‌ تورکیا و ته‌نیا به‌ حوکمی حکوومه‌تی تورکیا له‌ زانکۆدا ده‌رکراون.
ناوی مامۆستایانی ده‌رکراو بریتییه‌ له‌: فه‌رهاد ییڵماز، مه‌سعوود کسکین، میکائیل بولبول، ڕه‌مه‌زان چچن، ڕه‌مه‌زان په‌رتۆ و سه‌لیم ته‌مۆ ئه‌رگۆل.
سه‌لیم ته‌مۆ ئه‌رگۆل له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ توویته‌ردا ڕایگه‌یاندووه‌: به‌ پشت به‌ستن له‌سه‌ر بارودۆخی نائاسایی و ئه‌و یاسا و ڕێسایانه‌ که‌ حکوومه‌تی تورکیا به‌ بێ پێویست په‌سه‌ندی ده‌کات له‌ زانکۆدا ده‌رکراوین. باشتر له‌ که‌سانی تر نین. "خۆڕاگری، ژیانه‌".

کۆدی بابه‌ت: 67257  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۱۹  |  کاتژمێر: 9 : 18

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
مێژووی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئێدوارد براون له‌سه‌ر ئێران له‌ چاپ درا
په‌لاماری PKK بۆ سه‌ر نوێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌ ناکام مایه‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی کیمیایی سه‌ردانی ئێران ده‌کات
ڕۆڵی گرینگی نه‌وتی که‌رکووک له‌ سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کانی عێراق/ که‌ماڵ چۆمانی
رەخنە لە بێدەنگ بوونی کەنەدا سەبارەت بە گشتپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێویستی ڤیزا نێوان ئێران له‌گه‌ڵ ڕووسیا و پۆرته‌غال
لەکاتی ئەنجامدانی ریفراندۆمدا تورکیا سنوورەکانی بەڕووی هەرێمدا دادەخات
به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی و حزبی، په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌غدا-هه‌ولێری دژوارتر کردووه‌
ڕووسیا به‌رامبه‌ر به‌ هێرشه‌کانی تورکیا یارمه‌تیی کورد بدات
ئاو! کێشه‌ی گه‌وره‌ی به‌ره‌ی داهاتوو
قه‌ڵای میرغوڵام هاشمی ئیلام نوێ ده‌کرێته‌وه‌
ئاماده‌باشی ده‌درێت به‌ فه‌رمانداری و ئیداره‌کانی پارێزگای ئیلام
ڕه‌فتاری دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌
7 بیری بێ‌مۆڵه‌ت له‌ بۆکان پڕ کرانه‌وه‌
کاردانەوەی ئێران هەمبەر ئیدیعای هەندێک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە مافی مرۆڤ
ئیمکانات