کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانى هەرێم:
ئامادەین بۆ ئەنجامدانى هەر هەڵبژاردنێک لە ئەمساڵدا بکرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێم ئامادەیی خۆی نیشان دەدا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی کوردستان، کە دەکاتە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ ته‌له‌ڤزیۆنی NRT، کۆمسیۆنەکە ئەوەشی لەبەرچاوگرتووە کە رەوشی ئابووریی کوردستان لەوپەڕی خراپیدایە، بەڵام دەڵێ هەر هەڵبژاردنێک بکرێ لە ئەستۆی دەگرن.
هەرچەندە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی ئامادەیی نیشانداوە، بەڵام ئەگەر بێتوو رەوشی سیاسیی کوردستان بەمجۆرە بەردەوامبێ و پەرلەمان کارا نەکرێتەوە، لیژنەی یاسایی دەڵێ ئەوا دوچاری ئاستەنگی یاسایی دەبێتەوە.
به‌پێی پێشبینیه‌کانی کۆمسێۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی، ئەگەر مانگی ئەیلولی داهاتوو هه‌ڵبژاردن بکرێ لە کوردستان، ئەوا نزیکه‌ی سێ ملێۆن و نیو هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە.
سەرباری ئاستەنگیە دارایی و یاساییەکە، شارەزایانی هەڵبژاردن پێیانوایە ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیش ئه‌نجام بدرێ، ئەوا ناتوانرێ گرەنتی بدرێ لە دەرەنجامەکانی دەنگدان.
هه‌رێمی کوردستان ئێستا لەبەردەم قەیرانێکی سیاسی و ئابووریی گەورەدایە، بەشی زۆری ئەم قەیرانانە بەهۆی ئەنجامی هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٣یە هەربۆیە ئەو ناکۆکییە سیاسییانە وایکردووە، هاووڵاتیان کەمتر ئومێد و چاوەڕوانییان لە پرۆسەی هەڵبژاردن هەبێت.

کۆدی بابه‌ت: 67226  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۱۸  |  کاتژمێر: 14 : 2

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
مێژووی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئێدوارد براون له‌سه‌ر ئێران له‌ چاپ درا
په‌لاماری PKK بۆ سه‌ر نوێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌ ناکام مایه‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی کیمیایی سه‌ردانی ئێران ده‌کات
ڕۆڵی گرینگی نه‌وتی که‌رکووک له‌ سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کانی عێراق/ که‌ماڵ چۆمانی
رەخنە لە بێدەنگ بوونی کەنەدا سەبارەت بە گشتپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێویستی ڤیزا نێوان ئێران له‌گه‌ڵ ڕووسیا و پۆرته‌غال
لەکاتی ئەنجامدانی ریفراندۆمدا تورکیا سنوورەکانی بەڕووی هەرێمدا دادەخات
به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی و حزبی، په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌غدا-هه‌ولێری دژوارتر کردووه‌
ڕووسیا به‌رامبه‌ر به‌ هێرشه‌کانی تورکیا یارمه‌تیی کورد بدات
ئاو! کێشه‌ی گه‌وره‌ی به‌ره‌ی داهاتوو
قه‌ڵای میرغوڵام هاشمی ئیلام نوێ ده‌کرێته‌وه‌
ئاماده‌باشی ده‌درێت به‌ فه‌رمانداری و ئیداره‌کانی پارێزگای ئیلام
ڕه‌فتاری دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌
7 بیری بێ‌مۆڵه‌ت له‌ بۆکان پڕ کرانه‌وه‌
کاردانەوەی ئێران هەمبەر ئیدیعای هەندێک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە مافی مرۆڤ
ئیمکانات