گۆڤاری تایمز:
هێرشه‌کانی په‌که‌که‌ و داعش تورکیا به‌ره‌و ڕووخان ده‌بات
به‌شی جیهان- هێرشه‌کانی په‌که‌که‌ و داعش له‌ تورکیا له‌بری ئه‌وه‌ی که‌ خه‌ڵک له‌ دژی هێرشه‌ توندئاژۆکان یه‌کده‌نگ بکاته‌وه‌، زیاتربوونه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کانی نێوان سێکوولار و موحافیزه‌کارانی ئایینی و هه‌روه‌ها کورده‌کان و ناسیۆنالیسته‌ تورکه‌کان و ڕووخان و له‌ناوچوونی تورکیای به‌دواوه‌ ده‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گۆڤاری تایمز له‌ ڕاپۆرتێکدا وێڕای ئاماژه‌ به‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی هێرشی تیرۆریستی له‌ تورکیادا نووسی: به‌شێک له‌م هێرشانه‌ له‌لایه‌ن په‌که‌که‌ و یان گرووپێکی سه‌ر به‌وان و به‌شێکی دیکه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی سه‌ر به‌ داعشه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و مومکینه‌ ڕووخانی تورکیای به‌دواوه‌ بێت.
له‌ به‌شێک له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌: "چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هێرشه‌کانی په‌که‌که‌ و داعش یه‌کده‌نگ بوونه‌وه‌ی گرووپه‌ جۆراوجۆره‌ مه‌ده‌نی و سیاسییه‌کان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری به‌دواوه‌ بێت به‌ڵام وێده‌چێت له‌بری یه‌کده‌نگ کردنی خه‌ڵک له‌لایه‌که‌وه‌ زیاتربوونه‌وه‌ی ناکۆکی ناوخۆیی نێوان سێکوولاره‌کان و توندڕه‌وه‌ ئایینییه‌کان و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ناکۆکی نێوان‌ ئیتنیکی کوردی تورکیا و ناسیۆنالیسته‌ تورکه‌کانی به‌دواوه‌ بێت."
سه‌لیم سازک، توێژه‌ری ناوه‌ندی "قرن" به‌ گۆڤاری تایمزی ڕاگه‌یاندووه‌: ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی هێرشه‌کانی په‌که‌که‌ و داعش له‌ تورکیا ئه‌و ڕێگه‌یه‌ بۆ تورکیا ده‌کاته‌وه‌ که‌ هه‌رچی زیاتر ڕه‌خنه‌گران سه‌رکوت بکات. له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ هه‌م په‌که‌که‌ و هه‌م لایه‌نگرانی داعش ده‌یانه‌وێت تورکیا په‌لکێشی ڕووخان بکه‌ن. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئێستا شکست بخوات.

کۆدی بابه‌ت: 67223  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۱۸  |  کاتژمێر: 13 : 27

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئەمریکا، به‌ریتانیا و کورده‌کان بۆ داگیرکردنی نه‌وتی سووریا هاوکاری ده‌که‌ن
به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم له‌ ئه‌مساڵی زایینی گومانی تێیدا نییه‌
ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردن باش و سه‌لامه‌ت له‌ کوردستان به‌ڕێوه‌چوو
گفتوگۆی ته‌له‌فۆنیی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئازه‌ربایجان
حەشدی شەعبی رێککەوتنەکەی لەگەڵ هەرێم شکاند
کرێکار له‌ ئێران به‌ 930 هه‌زار تمه‌ن ژیانی خۆی ئیداره‌ ده‌کات
پۆستی ئینستاگرامی ماناداری زه‌ریف له‌ وڵامدانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌ته‌کانی ئه‌مدواییانه‌ به‌ داموده‌زگا دیپلۆماسییه‌کان
چواره‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کۆچی دوایی تاها که‌ریمی له‌ بانه‌ به‌ڕێوه‌چوو
گرینگترین گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 8/3/1396 له‌ تورکیا
10لە سەدی سندووقەکانی هەڵبژاردنی شۆراکان لە کرماشان دووبارە دەژمێردرێتەوە
پەرلەمانتارێکى دیکەی هەدەپە دەستگیر کرا
هۆشداریی ئێران سەبارەت بە قاتوقڕی و کارەساتی مرۆیی لە یەمەن
داواکاریی نوێنەری سنە بۆ بەرزبوونەوەی پشکی کوردستان لە دامەزراندنەکانی ڕاهێنان و پەروەردە
تورکیا گوندە کوێستانییەکانی دۆغو بایەزید و تەندورەک چۆڵ دەکات
دەستگیرکرانی زیاتر لە ٢٠٠ کەس بە تۆمەتی هاوکاری کردنی PKK لە ماوەی یەک حەوتەدا
ئیمکانات