زوهدی داودی، رۆماننوس و مێژوونووسی کورد کۆچی دوایی کرد
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- زوهدی داودی، رۆماننوس و مێژونوسی کورد و مامۆستای زانکۆی لایپزیگ لە تەمەنی (77) ساڵیدا لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس زوهدی داودی نووسەر و رۆماننووسی کورد رۆژی شه‌ممه‌ 7ی جانیڤێریی 2017 له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
زوهدی داودی لە ساڵی (1940) لە شاری خورماتوی سەر بە پارێزگای کەرکووک لە دایک بووە، ساڵی (1960) لە کەرکووک بووەتە مامۆستای سەرەتایی، ساڵی (1964) بەهۆی چالاکییە سیاسیەکانی بۆ ماوەی سێ ساڵ لە زیندانەکانی بەعقووبە و رومادی و حلە بەندکراوە. دوای ئەو رووداوانە دەچێتە ئەڵمانیا و لە زانکۆی لایپزیگ خوێندن تەواو دەکات و لە ساڵی (1976) بڕوانامەی دکتۆرا لە فەلسەفەی مێژوو بەدەست دەهێنێت و هەر لەو زانکۆیە لە بەشی مێژوو وەک مامۆستای یاریدەدەر دادەمەزرێت.
ساڵی (2004) و دوای روخانی رژێمی بەعس گەڕاوەتەوە شاری کەرکووک و بۆ ماوەیەک لە زانکۆی کەرکووک وانەی وتووەتەوە، دواتر بەهۆی خراپیی رەوشی ئەمنیی کەرکووک بە یەکجاری گەڕاوەتەوە ئەڵمانیا.
 زوهدی داودی (15) کتێبی بە هەردوو زمانی عەرەبی و ئەڵمانی بڵاوکردوەتەوە کە بریتین لە کۆمەڵە چیرۆک و رۆمان و مێژوو، لە کتێب و رۆمان و چیرۆکەکانیدا گرنگیی بە مێژووی کورد و شاری کەرکووک داوە.
 
 

کۆدی بابه‌ت: 67219  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۱۸  |  کاتژمێر: 12 : 28

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
مێژووی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئێدوارد براون له‌سه‌ر ئێران له‌ چاپ درا
په‌لاماری PKK بۆ سه‌ر نوێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌ ناکام مایه‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی کیمیایی سه‌ردانی ئێران ده‌کات
ڕۆڵی گرینگی نه‌وتی که‌رکووک له‌ سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کانی عێراق/ که‌ماڵ چۆمانی
رەخنە لە بێدەنگ بوونی کەنەدا سەبارەت بە گشتپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێویستی ڤیزا نێوان ئێران له‌گه‌ڵ ڕووسیا و پۆرته‌غال
لەکاتی ئەنجامدانی ریفراندۆمدا تورکیا سنوورەکانی بەڕووی هەرێمدا دادەخات
به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی و حزبی، په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌غدا-هه‌ولێری دژوارتر کردووه‌
ڕووسیا به‌رامبه‌ر به‌ هێرشه‌کانی تورکیا یارمه‌تیی کورد بدات
ئاو! کێشه‌ی گه‌وره‌ی به‌ره‌ی داهاتوو
قه‌ڵای میرغوڵام هاشمی ئیلام نوێ ده‌کرێته‌وه‌
ئاماده‌باشی ده‌درێت به‌ فه‌رمانداری و ئیداره‌کانی پارێزگای ئیلام
ڕه‌فتاری دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌
7 بیری بێ‌مۆڵه‌ت له‌ بۆکان پڕ کرانه‌وه‌
کاردانەوەی ئێران هەمبەر ئیدیعای هەندێک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە مافی مرۆڤ
ئیمکانات