پڕۆژه‌ی پۆلیسی ئێسکاتله‌ند بۆ ده‌ستگیرکردنی لایه‌نگران و دابینکه‌رانی دارایی په‌که‌که‌
به‌شی جیهان- پۆلیسی ئێسکاتله‌ند به‌ مه‌به‌ستی ناساندنی لایه‌نگرانی په‌که‌که ‌چاودێری له‌سه‌ر گرووپه‌ کوردییه‌کانی دانیشتووی ئه‌م وڵاته‌ ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی هێرالدی ئێسکاتله‌ند، پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌ چاودێری له‌سه‌ر گرووپه‌ کوردییه‌کانی دانیشتووی ئه‌م وڵاته‌ ده‌کات که‌ زۆربه‌یان هاووڵاتی تورکیان بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نگران و دابینکه‌رانی دارایی ئه‌م گرووپه‌ چه‌کداره‌ کورده‌ی تورکیا بناسێنێت و ده‌ستگیریان بکات.
ڕۆژنامه‌ی هرالد نووسیویه‌تی: ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ کورده‌کانی تورکیا که‌ به‌ دوای ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی شه‌ڕی نێوان په‌که‌که‌ و ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌ ده‌یه‌ی 1980 و 1990دا ئه‌م وڵاته‌یان به‌جێهێشت، چوونه‌ ئێسکاتله‌ند و له‌م وڵاته‌ نیشته‌جێ بوون. تاکوو ئێستا چه‌ندین جار کۆمه‌ڵگای کورده‌کانی دانیشتووی ئێسکاتله‌ند به‌ به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری سڕینه‌وه‌ی ناوی په‌که‌که‌ له‌ لیستی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانی ڕۆژئاوا بوونه‌.
له‌ ئێستادا پۆلیسی ئێسکاتله‌ند پڕۆژه‌یه‌کی به‌ مه‌به‌ستی ناسینه‌وه‌ و ده‌ستگیرکردنی لایه‌نگرانی په‌که‌که‌ و ئه‌و که‌سانه‌ ده‌ستپێکردووه‌ که‌ یارمه‌تیی دارایی بۆ ئه‌م گرووپه‌ کوردییه‌ چه‌کداره‌ کۆده‌که‌نه‌وه‌. له‌ ئێستادا پڕۆژه‌ی ناسینه‌وه‌ی لایه‌نگرانی په‌که‌که‌ ته‌رکیزی له‌سه‌ر شاری ئێدینبۆرگ کردووه‌.

کۆدی بابه‌ت: 67212  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۱۸  |  کاتژمێر: 11 : 9

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
سیاسەتەکانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین شکستی هێناوە
ڕکابەریی شاراوەی پارتی و یەکێتی بۆ زاڵبوون بەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکان
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک مافی ڕەوای کوردە
سەربازانی ئەمریکایی رێگای ویشکایی ڕەقە – حەلەب‌یان کۆنتڕۆڵ کرد
بۆردومانکرانی ناوچەی عەفرین لە لایەن تۆپخانەی سوپای تورکیاوە
ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کۆدەبێتەوە
تورکیا گەمارۆ دراوه / پەیەده به پشتیوانیی وڵاتانی ڕۆژئاوا به هیوای دەوڵەتی کوردستانه
پێداگریی پنتاگۆن بۆ‌ مانه‌وه‌ی‌ هه‌میشه‌یی هێزه‌کانیان له‌ عێراق
تورکیا و UN بۆیان نییە دەست لە کاروباری ناوخۆیی کەرکووک وەردەن
هۆشداری نوێنەری بۆکان بە کەناڵی دووی ئێران بە ئاکام گەیشت/ پەخشی بەرنامەکە ڕاگیرا
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک پێوەندی بە تورکیاوە نییە
عەبادی ستایشی ڕۆڵی پێشمەرگەی کرد
١٢٥٣ کەس لە سێهەمین ڕۆژدا خۆیان بۆ هەڵبژاردنی شۆراکان نێونووس کرد
هەڵدانی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک یاسایی ‌و دەستوورییە/ لایەنەکان پێویستە داوای لێبوردن بکەن
ئەمریکا بڕیارێکی دژواری بۆ پڕچەککردنی کوردەکانی سووریا داوە
ئیمکانات