8 هه‌زار سه‌ربازی سوپای تورکیا دێنه‌ خاکی سووریا
به‌شی تورکیا- سوپای تورکیا زیاتر له‌ 8 هه‌زار هێزی سه‌ربازی ده‌نێرێته‌ سووریا تاکوو ئۆپه‌راسیۆنی باب به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هێزه‌ تورکه‌کان بگه‌یێنێته‌ ده‌رئه‌نجام.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی ئایدینلیکی تورکیا، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌ هێزه‌ چه‌کداره‌کانی تورکیا که‌ نه‌یانه‌ویست ناویان ئاشکرا بکرێت له‌ لێدوانێکدا ڕایگه‌یاندووه‌: له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا سوپای تورکیا ستراتێژیی خۆی له‌ ناوخۆی سووریا ده‌گۆڕێت و له‌ جیاتی پشتیوانی کردن له‌ هێزه‌ سوپای ئازادی سووریا خۆی ده‌چێته‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆ.
ناوبراو له‌ لێدوانه‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه‌: له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا گواستنه‌وه‌ی وه‌جبه‌کان و جیهازاتی سه‌ربازی بۆ سنووره‌ باشوورییه‌کانی تورکیا به‌ شێوه‌ی چڕوپڕ له‌ ده‌ستووری کاری سوپای تورکیا دانراوه‌ و 8 هه‌زار هێزی سه‌ربازیی تورکیا بۆ سێ ناوچه‌ی جۆراوجۆر له‌ باکووری سووریا ده‌نێردرێن.

ئه‌م لێدوانانه‌ له‌ بارودۆخێکدا خراوه‌ته‌ڕوو که‌ ڕۆژی ڕابردووش ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێراندا وتبووی: به‌رنامه‌ڕێژییه‌کی نوێمان ئه‌نجام داوه‌ که‌ ئۆپه‌راسیۆنی باب له‌ کورت ترین ماوه‌ی مومکیندا به‌ ده‌رئه‌نجام بگه‌یێنین. ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ماوه‌یه‌کی زۆر کورتدا ئه‌نجام ده‌درێت. پاشان ده‌ست ده‌ده‌ینه‌ پاککردنه‌وه‌ی مه‌نبه‌ج.

کۆدی بابه‌ت: 67201  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۱۸  |  کاتژمێر: 9 : 6

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
Şanokarekî kurd li Almanyayê yekemîn koma şanoya kurdî ava kir
دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە داڕمانی باڵاخانەی پلاسکۆ
سەربەخۆیی کوردستان "نە دەنگۆیە و نە خولیا"/ ئێران لەگەڵ هەموو پارتەکانی هەرێمی کوردستان پێوەندیی هەیە
سوپای سووریا گەیشتووەتە نزیکی شاری ئەلباب
دەزانین کێ پشتگیری لە تیرۆریستەکان لە ئەلباب دەکات/ سنوورە سۆزدارییەکانی تورکیا سنووریان نیە
شەڕ و تێکهەڵچوونی نوێنەرانی ژنی پەرلەمانی تورکیا/ پەروین بۆڵدان بریندار بوو
هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە داوای بەندکردنی درێژخایەن بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش
سەرەڕای دژایەتیی دیمەشق، قەتەریش بۆ دانووستانەکانی ئەستانە بانگهێشتکرا
2 تۆن مادەی پێشسازی شیشە لە سەردەشت لە لایەن فەرمانبەرانی ئینتیزامییەوە دۆزرایەوە
ئاوەدانی ڕوو لە ناوچە دابراوەکانی شاری سنە دەکاتەوە
گەشەی کوردستان، لە یەکەمایەتیی ڕێکخراوەی بەرنامە و بووجەی وڵاتدایە
راپۆرتی وێنەیی کوردپرێس لە رووداوی باڵاخانەی پلاسکۆ
پلاسکۆی 53ساڵان داخی گەورەی ئەوڕۆی تاران
دەس کێشانی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵ و دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنی حەویجە نامومکینە
لەسەر دژایەتیی پارتی دیموکرات بۆ دانانی سەرپەرشت لە پۆستی وەزارەتی دارایی عێراق جەخت دەکرێتەوە
ئیمکانات