سەفین دزەیی:
وەڵامی ئەرێنیمان لە پەکەکە وەرگرتووە بۆ بەجێهێشتنی شنگال
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کەسایەتییەکی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند:" سەبارەت بە پرسی کشانەوەی هێزەکانی پاراستنی گەل (HPG) لە شنگال، هەردوو لایەنی پەکەکە و هەرێمی کوردستان گەیشتنە رێککەوتن و تەنیا ماوە قسە لەسەر میکانیزمی کشانەوەی پەکەکە لە شنگال بکرێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە تەلەڤزیۆنی رووداو، سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند کە وەڵامی پۆزەتیفیان لە پەکەکە وەرگرتووە بۆ کشانەوەیان لە شنگال و گوتی: "تەنیاماوە قسە لەسەر میکانیزمی بەجێهێشتنی شنگال بکرێت".

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پەکەکەی کرد، کە لە کاتی شەڕی داعشدا رۆڵیان هەبووە لە هاوکاریکردنی پێشمەرگەدا.
لەو بارەوە محەممەد ئەمین پێنجوێنی، کەسایەتیی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند: "سەبارەت بە پرسی کشانەوەی هێزەکانی پاراستنی گەل (HPG) لە شنگال، پەکەکە و هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە رێککەوتن. وەکوو ئەوەی بەڕێز قەرەیلانیش لە تەلەڤزیۆن رایگەیاند، کە لەگەڵ پارتی رێککەوتوون لەسەر ئەوەی هێزەکانی هەپەگە دوای نەمانی مەترسیی داعش لە شنگال بکشێنەوە.
محەممەد ئەمین پێنجوێنی، گوتی: "تەنیا هێزەکانی یەبەشە و یەبەژە دەمێننەوە، کە لە ئێزدییەکانی شنگال دروستکراون و ئەو هێزانە رۆڵی بەرگریکردن لە کوردانی ئێزدی دەبینن لە ناوچەکەدا. دیالۆگ و دانوستاندنیش لەنێوان هەردووو لایەن بەردەوامە."
 
پێشتریش رۆژی پێنجشەممە 15-12-2016 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسی سەربەخۆیی کوردستان لە دهۆک لەبارەی پەکەکە لە شنگال رایگەیاند "پێویستە پەکەکە لە شنگال بچێتە دەرەوە، ئەمڕۆ بوونی پەکەکە لە شنگال ناسەقامگیرییەک لە ناوچەکە دروست دەکات".

کۆدی بابه‌ت: 67173  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۱۷  |  کاتژمێر: 2 : 17

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات