سەرۆکی ئەنجومەنی شنگال:
مانەوەی PKK لە شنگال سیاسەتی دەوڵەتی عێراقە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شنگال، ئاماژە بە خراپبوونی دۆخی شارەکە دەکات و ڕای دەگەیەنێت، ئەو خراپییە بەهۆی هەبوونی بازگە و هێزی PKKەوەیە لە شارەکە و داواش دەکات، سنوورێک بۆ پەکەکە دابنرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە باسنیوز، وەیس نایف، سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شنگال، ڕایگەیاند: “چەند ڕۆژێک پێش ئێستا گرووپێکی چەکداری سەر بە پەکەکە دەستڕێژی گولەیان بە ئاسایشی شاری شنگال کردووە، ئێستاش هەندێک دەستەمۆکراو هاتوونەتە شنگال لەبەرژەوەندییانە دۆخی شنگال تێکبدەن، دەرفەتێکیان بۆ هاتووەتە پێشەوە کە دۆخی شەنگال خراپ بکەن”.
ناوبراو ئەوەشی ڕوون کردەوە: "بەداخەوە بەغدا دەست بەپشتی پەکەکەدا دەهێنێت لە شنگال، بۆیە مانەوەیان وەک سیاسەتێکی تازەی حکوومەتی عێراقە کە دیار نییە بۆ هاوکارییان دەکات؟ ئەگەرنا پەکەکە بەئاشکرا بە ئۆتۆمبێلی جامڕەش دێن و گەنجی کچ و کوڕ دەڕفێنن، لەناویاندا منداڵی تێدایە". 
سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شنگال ئەوەشی بۆ (باسنیوز) ئاشکرا کرد: “لەماوەی ڕابردوودا 12 کەس وەک پێشمەرگە و کادیری حزبی و حکوومی لە سنووری دەسەڵاتی پەکەکە لە شنگال کوژراون کە ئەمە گەورەترین گومان دروست دەکات".
پێشتر بەرپرسانی هەرێمی کوردستان داوایان لە پەکەکە کردبوو، هێزەکانی لە شنگال بکشێنێتەوە، دواتریش موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕایگەیاند کە هێزەکەیان لە شنگال دەکشێننەوە، بەڵام مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال ڕایگەیاندووە کە هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ کشانەوەی پەکەکە نەنراوە.
 

کۆدی بابه‌ت: 67144  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۱۶  |  کاتژمێر: 0 : 14

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
Şanokarekî kurd li Almanyayê yekemîn koma şanoya kurdî ava kir
دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە داڕمانی باڵاخانەی پلاسکۆ
سەربەخۆیی کوردستان "نە دەنگۆیە و نە خولیا"/ ئێران لەگەڵ هەموو پارتەکانی هەرێمی کوردستان پێوەندیی هەیە
سوپای سووریا گەیشتووەتە نزیکی شاری ئەلباب
دەزانین کێ پشتگیری لە تیرۆریستەکان لە ئەلباب دەکات/ سنوورە سۆزدارییەکانی تورکیا سنووریان نیە
شەڕ و تێکهەڵچوونی نوێنەرانی ژنی پەرلەمانی تورکیا/ پەروین بۆڵدان بریندار بوو
هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە داوای بەندکردنی درێژخایەن بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش
سەرەڕای دژایەتیی دیمەشق، قەتەریش بۆ دانووستانەکانی ئەستانە بانگهێشتکرا
2 تۆن مادەی پێشسازی شیشە لە سەردەشت لە لایەن فەرمانبەرانی ئینتیزامییەوە دۆزرایەوە
ئاوەدانی ڕوو لە ناوچە دابراوەکانی شاری سنە دەکاتەوە
گەشەی کوردستان، لە یەکەمایەتیی ڕێکخراوەی بەرنامە و بووجەی وڵاتدایە
راپۆرتی وێنەیی کوردپرێس لە رووداوی باڵاخانەی پلاسکۆ
پلاسکۆی 53ساڵان داخی گەورەی ئەوڕۆی تاران
دەس کێشانی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵ و دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنی حەویجە نامومکینە
لەسەر دژایەتیی پارتی دیموکرات بۆ دانانی سەرپەرشت لە پۆستی وەزارەتی دارایی عێراق جەخت دەکرێتەوە
ئیمکانات