یەکەم حەفتەی نێونەتەوەیی فیلمی کوردی له سنه دەستی پێکرد
بەشی ئێران / کوردستان – ڕێوڕەسمی دەست پێکردنی یەکەم حەفتەی نێونەتەوەیی فیلمی کوردی "سنه‌دژ" به ئاماده بوونی کۆمەڵێک له بەرپەرسانی پارێزگا و شار و هونەرمەندانێک له سەر ئاستی ناوچه کوردنشینەکانی وڵات و هونەرمەندانێک له هەرێمی کوردستان له سینەما بەهمەنی سنه بەڕێوه چوو.
به پێی هەواڵی کوردپرێس یەکەم حەفتەی نێونەتەوەیی فیلمی کوردیی "سنه‌دژ" که به هەوڵی کۆمپانیای سینەمایی "ستاک فیلمی سنه" و با هاوکاریی ماڵیی بانک سادرات-ی ئێران، بەڕێوەبەرایەتی لقەکانی کوردستان بۆ ماوەی چوار ڕۆژ له سنه بەڕێوه دەچێت  له مەراسیمێکدا ئەنجام درا که به ئاماده بوونی کۆمەڵێک له هۆگرانی سینەما و کۆمەڵێک له بەرپرسانی پارێزگا له پەردیسی سینەمای "بەهمەن" به فەرمی چالاکییەکانی خۆی دەست پێکرد.
یەکەم حەفتەی نێونەتەوەیی فیلمی کوردیی "سنه‌دژ" به ئاماده بوونی سینەماکارانێک له هەرێمی کوردستان و هونەرمەندانی پارێزگای کوردستان به نیشادانی فیلم بڵیندی سینەمایی، کورته فیلم و فیلمی بەڵگەیی به هاوکاریی کۆمەڵێک له ڕێکخراوەکانی پارێزگای کوردستان له ئەمڕۆوه 14ی مانگی بەفرانباری هەتا 17ی مانگی بەفرانباری ئەوساڵ لە پەردیسی سینەمایی "بەهمەن" له شاری سنه بەڕێوه دەچێت.
ئەم ڕووداوه سینەماییه به ئامانجی ناساندنی شێواز، جۆر و فەرهەنگی فیلمسازی کورت له هەر کام له وڵاتەکاندا، ئاڵوگۆڕ کردنی زانیاری له وانەبێژیی و فێر کردنی فیلمسازی، ئاماده کردنی کورته فیلم به شێوەی بەرهەمی هاوبەش به ئاوڕدانەوە له هەمەڕەنگیی فەرهەنگ و جۆری ژیان و پرسی نەتەوەیی و خۆجێیی، سازدانی پەیوەندیی قووڵ له نێوان گرووپه فیلمسازییەکانی وڵاتان له ڕێی دیدار و وتووێژ به ئامانجی ناساندن و دەرخستنی فەرهەنگه جیاوازەکان لەو بەرهەمانەدا، تایبەتمەندییە نەتەویی و خۆجێیییەکەیان و لەوانەیە قۆستنەوەیان له چێ کردنی کوورته فیلم، دەرکەوتنی زمانی هاوبەشی وێنەیی له پێناوی دەوڵەمەند کردنی فەرهەنگی مرۆڤدۆستی و .... بەڕێوه دەچێت.

کۆدی بابه‌ت: 67090  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۱۴  |  کاتژمێر: 23 : 19

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئەمریکا، به‌ریتانیا و کورده‌کان بۆ داگیرکردنی نه‌وتی سووریا هاوکاری ده‌که‌ن
به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم له‌ ئه‌مساڵی زایینی گومانی تێیدا نییه‌
ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردن باش و سه‌لامه‌ت له‌ کوردستان به‌ڕێوه‌چوو
گفتوگۆی ته‌له‌فۆنیی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئازه‌ربایجان
حەشدی شەعبی رێککەوتنەکەی لەگەڵ هەرێم شکاند
کرێکار له‌ ئێران به‌ 930 هه‌زار تمه‌ن ژیانی خۆی ئیداره‌ ده‌کات
پۆستی ئینستاگرامی ماناداری زه‌ریف له‌ وڵامدانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌ته‌کانی ئه‌مدواییانه‌ به‌ داموده‌زگا دیپلۆماسییه‌کان
چواره‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کۆچی دوایی تاها که‌ریمی له‌ بانه‌ به‌ڕێوه‌چوو
گرینگترین گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 8/3/1396 له‌ تورکیا
10لە سەدی سندووقەکانی هەڵبژاردنی شۆراکان لە کرماشان دووبارە دەژمێردرێتەوە
پەرلەمانتارێکى دیکەی هەدەپە دەستگیر کرا
هۆشداریی ئێران سەبارەت بە قاتوقڕی و کارەساتی مرۆیی لە یەمەن
داواکاریی نوێنەری سنە بۆ بەرزبوونەوەی پشکی کوردستان لە دامەزراندنەکانی ڕاهێنان و پەروەردە
تورکیا گوندە کوێستانییەکانی دۆغو بایەزید و تەندورەک چۆڵ دەکات
دەستگیرکرانی زیاتر لە ٢٠٠ کەس بە تۆمەتی هاوکاری کردنی PKK لە ماوەی یەک حەوتەدا
ئیمکانات