نامه‌یه‌ک بۆ مام قادری مه‌ولان پوور
به‌شی ئێران/ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- بورهان ئه‌حمه‌دی‎ ‎ده‌رهێنه‌ری "یه‌کشه‌مبه‌ی ڕه‌ش‎"‎‏ به‌ بیانووی کۆچی دوایی ‏‏"قادر مه‌ولان پوور" یادداشتێکی بۆ کوردپرێس نووسیوه‌‏.
 کوردپرێس:
بورهان ئه‌حمه‌دی‎ ‎ده‌رهێنه‌ری "یه‌کشه‌مبه‌ی ڕه‌ش"‎ به‌ بیانووی کۆچی دوایی "قادر مه‌ولان پوور"، هاوژین و باوکی سێ شه‌هیدی کیمیایی سه‌رده‌شت که‌ له‌ ناوبراو وه‌کوو عومه‌ر خاوه‌ری سه‌رده‌شت ناو ده‌به‌ن، یادداشتێکی له‌باره‌ی سه‌ختی و کێشه‌کانی ئه‌م برینداره‌ی بوردومانی کیمیایی سه‌رده‌شت به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌ نووسیوه‌:
مام قادری قاره‌مانی خۆڕاگری ڕه‌ش هه‌رمێ و سه‌رده‌شت; بیستنی هه‌واڵی سه‌فه‌ری هه‌تاهه‌تایی تۆ به‌ڕاستی هه‌واڵێکی ناخۆش و دڵته‌زێن بوو.
ئه‌وه‌نده‌ی که هه‌ستم به‌په‌ژاره‌و دڵته‌نگی کرد، هه‌ر به‌و ڕاده‌یه‌ش هه‌ستم به‌ خه‌جاڵه‌ت و شه‌رمه‌زای ده‌کرد.
خۆمم به‌شه‌رمه‌زاری تۆ و خه‌ڵکی ڕه‌ش هه‌رمێ و سه‌رده‌شت ده‌زانی که‌له‌ڕێگای ئه‌و فیلمانه‌وه‌ که ‌لێتانم ساز کرد، هه‌تا ئه‌م چرکه‌ساته ‌نه‌متوانیوه‌ کارێکی ئه‌وتۆتان بۆ بکه‌م.
به‌ڵام دواتر که ‌جوان بیر ده‌که‌مه‌وه‌و سه‌یری ئه‌م دوو ساڵه‌ی دوای ساز کردنی فیلمه‌که ‌ده‌که‌م؛ ده‌بینم که‌ من وه‌کوو تاکه‌که‌سێک، ئه‌وه‌ی که ‌پێوه‌ندیی به‌ منه‌وه‌ بووبێت کردوومه‌:
-ئیکرانی فیلمه‌که‌و دانانی ڕێوڕه‌سمی ساڵیادی کیمیابارانی سه‌رده‌شت له‌شاری سنه‌.
- بڵاوکردنه‌وه‌ی فیلمه‌که ‌له‌ که‌ناڵی تلویزیونی ڕووداو.
- ناردنی فیلمه‌که‌ بۆ فستیڤاڵه‌کان.
- ده‌یان وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌کان و میدیاکان.
- چه‌ن جار هه‌وڵ دان بۆ ئیکرانی فیلمه‌که ‌له‌ شاری سه‌رده‌شت.
- سازکردنی فیلمێکی دیکه ‌له‌ کیمیابارانی گوندی "زه‌رده‌" ی کرماشان که‌چوار ڕۆژ پاش قه‌بوول کردنی ئاگربه‌سی نێوان ئێران و عێراق ڕووی دا و بوو به‌ هۆی شه‌هید بوونی 275 که‌س له‌و گونده‌دا.
- ناردنی نوێنه‌ری بریندارانی "زه‌رده‌" له‌ڕۆژی 7ی پووشپه‌ری 95دا بۆ شاری سه‌رده‌شت و هتد.
ده‌زانم هیچ کام له‌م کارانه ‌کافی نین و نه‌یانتوانیوه ‌ته‌نانه‌ت تۆسقاڵێک له‌ زامه‌کانی ئێوه ‌سارێژ بکه‌ن؛
به‌ڵام چی بکه‌م که‌ به‌تاق و ته‌نیا له‌وه‌زیاترم پێ ناکرێت.
چی بکه‌م که ‌بڕێک جار ڕه‌نگه ‌منی هونه‌رمه‌ند وه‌زع و حاڵم له‌و خه‌ڵکانه‌ی که ‌کیمیاباران کراون باشتر نه‌بێت!!
چی بکه‌م که‌کۆمه‌ڵێک له ‌به‌رپرسانی شاری سه‌رده‌شت نه‌ته‌نیا یارمه‌تیده‌رمان نه‌بوون به‌ڵکوو هه‌میشه ‌ڕێگری نمایش کردنی ئه‌و فیلمه‌بوون.
چی بکه‌م که‌ له‌م چه‌ن ساڵه‌دا هه‌ر کاتێ کۆر و ڕێوڕه‌سمێکیش له‌لایه‌ن دۆستانی خۆمانه‌وه‌له‌تاران یان له‌سه‌رده‌شتدا دانرا، فیلمی فیلمسازه ‌غه‌یره‌ کورده‌کانی تێدا ئیکران کرا و که‌س له‌ ئێمه‌و فیلمی " یه‌کشه‌مبه‌ی ڕه‌شی" نه‌پرسییه‌وه‌.
چی بکه‌م که هه‌رچی ئه‌و فیلمانه‌م نارد بۆ فستیڤاڵه‌کان، به هۆی ناوه‌رۆکی تاڵ و ڕخنه‌گرانه‌ی فیلمه‌که‌وه ‌داوه‌ران و کاربه‌ده‌ستان حه‌زیان پێ نه‌کرد و هیچ ئاورێکیان لێ نه‌دایه‌وه‌؟!
مام قادری ئازیز !
دامنابوو که ‌ئیسپانسێرێک په‌یدا بکه‌م و بێمه‌وه ‌بۆ سه‌رده‌شت و ڕه‌ش هه‌رمێ و پێکه‌وه‌ به هاوڕێیی دووربین و ستافه‌که‌ی من بڕۆین و دوای دۆزینه‌وه‌ی کچه‌ ون بووه‌که‌ت "ژیان" بکه‌وین که هه‌میشه‌ ده‌تگوت:" له‌گه‌ڵیدا دیاره‌و قیامه‌ت که‌وتووم" به‌ڵام که‌س نه‌بوو به‌ئیسپانسێری ئێمه‌و تۆش له‌وه‌ زۆرتر تاقه‌تی برینی زامه‌کانت و دووریی ژیان و ژن و منداڵه‌شه‌هیده‌کانت نه‌هێنا و ئێمه‌و خه‌ڵکی سه‌رده‌شت و ڕه‌ش هه‌رمێت به‌جێ هێشت و به‌ره‌و ئاسووده‌یی و خه‌ونێکی ئارام و هه‌تایی فڕیت...
مام قادر ! شه‌رمه‌زاری تۆ بووین به‌ڵام هیوادارم پێش ئه‌وه‌ی که ‌دره‌نگ ببێت، کارێک بۆ باقی قاره‌مانه‌کانی کاره‌ساتی کیمیاباران بکرێت. که‌سانێک وه‌کوو حاجی غه‌فوور مه‌حموودنژاد ناسراو به‌حاجی غفوری قه‌بران و ....
له‌بیرمان ناچیت مام قادری قاره‌مان و ڕۆحی تۆ ته‌واوی شه‌هیدانی کیمیاباران به‌رز و ئاسووده‌ بێت.
بورهان ئه‌حمه‌دیده‌رهێنه‌ری "یه‌کشه‌مبه‌ی ڕه‌ش"
95/10/12
 

کۆدی بابه‌ت: 67056  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۱۴  |  کاتژمێر: 13 : 0

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
Şanokarekî kurd li Almanyayê yekemîn koma şanoya kurdî ava kir
دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە داڕمانی باڵاخانەی پلاسکۆ
سەربەخۆیی کوردستان "نە دەنگۆیە و نە خولیا"/ ئێران لەگەڵ هەموو پارتەکانی هەرێمی کوردستان پێوەندیی هەیە
سوپای سووریا گەیشتووەتە نزیکی شاری ئەلباب
دەزانین کێ پشتگیری لە تیرۆریستەکان لە ئەلباب دەکات/ سنوورە سۆزدارییەکانی تورکیا سنووریان نیە
شەڕ و تێکهەڵچوونی نوێنەرانی ژنی پەرلەمانی تورکیا/ پەروین بۆڵدان بریندار بوو
هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە داوای بەندکردنی درێژخایەن بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش
سەرەڕای دژایەتیی دیمەشق، قەتەریش بۆ دانووستانەکانی ئەستانە بانگهێشتکرا
2 تۆن مادەی پێشسازی شیشە لە سەردەشت لە لایەن فەرمانبەرانی ئینتیزامییەوە دۆزرایەوە
ئاوەدانی ڕوو لە ناوچە دابراوەکانی شاری سنە دەکاتەوە
گەشەی کوردستان، لە یەکەمایەتیی ڕێکخراوەی بەرنامە و بووجەی وڵاتدایە
راپۆرتی وێنەیی کوردپرێس لە رووداوی باڵاخانەی پلاسکۆ
پلاسکۆی 53ساڵان داخی گەورەی ئەوڕۆی تاران
دەس کێشانی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵ و دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنی حەویجە نامومکینە
لەسەر دژایەتیی پارتی دیموکرات بۆ دانانی سەرپەرشت لە پۆستی وەزارەتی دارایی عێراق جەخت دەکرێتەوە
ئیمکانات