هۆکاره‌کانی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان
به‌شی جیهان- کۆمپانیای نه‌وتی "ئه‌کسۆن مۆبیل"ی ئه‌مه‌ریکا سێ ناوچه‌ له‌ شه‌ش ناوچه‌که‌ی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له‌ هه‌رێمی کوردستانی به‌جێهێشتووه‌. ئه‌و کۆمپانیا نه‌وتییه‌ گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ ناوچه‌کانی بتواته‌، عه‌ربه‌ت و قه‌ره‌ هه‌نجیری پارێزگای سلێمانی چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و کۆمه‌ڵێک پرسیاری سه‌باره‌ت به‌م هه‌نگاوه‌ هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌.
هێمن هه‌ورامی سکرتێری نووسینگه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆژی 26ی دێسێمبێر له‌ کۆنفڕاسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌کسۆن به‌هۆی کێشه‌ی داراییه‌وه‌ له‌و ناوچانه‌ چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و هیچ ئامانجێکی سیاسیی له‌ پشته‌وه‌ نییه‌.
ناوبراو وتی: کوردستان له‌ نه‌وت و گازدا ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و سه‌رجه‌م کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان ئاواتی ئه‌وه‌ ده‌خوازن که‌ لێره‌ چالاکی بکه‌ن. ئه‌کسۆن مۆبیل له‌ ئێستادا به‌ دوای چالاکی له‌ بواری غازی سروشتییه‌وه‌یه‌.
ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌کان له‌ ڕاپۆرتێکدا وتی: کۆمپانیای ئه‌کسۆن له‌ به‌ر ئه‌وه‌ ڕۆشتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ که‌ نه‌یده‌توانی گرێبه‌سته‌که‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌به‌رێت. له‌ هه‌ورامی واده‌گێڕنه‌وه‌ هه‌ندێک له‌ کۆمپانیاکان له‌ کاتی دیاری کراودا ئه‌رکه‌کانیان ڕاناپه‌ڕێنن و به‌پێی گرێبه‌سته‌که‌ ده‌بێت ناوچه‌که‌ به‌جێبێڵن.
کۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ ئه‌گێستی 2014وه‌ و پاش دامه‌زراندنی شه‌ڕی داعش له‌ عێراق، ده‌ستیان داوه‌ته‌ جێهێشتنی ناوچه‌ دۆزراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.
له‌ کۆتایی ساڵی 2015دا "شۆرۆن" دووهه‌مین کۆمپانیای گه‌وره‌ی نه‌وتیی ئه‌مه‌ریکا پاش ئه‌کسۆن مۆبیل له‌ ناوچه‌ی "ڕووی" له‌ پارێزگای دهۆک کشایه‌وه‌ به‌ڵام درێژه‌ی به‌ چالاکییه‌کانی له‌ ناوچه‌ی سارته‌دا.
کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان تا ئێستا 19 ناوچه‌ی دۆزراوه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانیان له‌ده‌ست داوه‌. چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و کۆمپانیایانه‌ له‌و ناوچانه‌ بۆته‌هۆی دڵه‌ڕاوکێیه‌کی زۆری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که‌ هه‌ر ئێستاش له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئابووری به‌ره‌وڕووه‌.
بیلال سه‌عید پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ی "زێڕی ڕه‌ش" له‌ ڕادیۆ ڕووداو به‌ ئه‌لمانیتۆری ڕاگه‌یاند که‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌کسۆن ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ریی له‌سه‌ر نه‌وتی پارێزگای سلێمانی و پاشان سه‌رجه‌م نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت.
ناوبراو وتی: هۆکاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م کۆمپانیا نه‌وتییه‌ زه‌به‌لاحه‌ی ئه‌مه‌ریکا، وڵاتی ئێرانه‌. به‌پێی ئه‌و بابه‌تانه‌ی پێشتر ڕوویان داوه‌ گومانی ئه‌وه‌ ده‌کرێت که‌ سلێمانی په‌یڕه‌وی میحوه‌ری ئێران بێت. کۆمپانیای ئه‌کسۆن نایه‌وێت له‌ شوێنێکدا سه‌رمایه‌ دابنێت که‌ پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بێت.
بیلال سه‌عید وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له‌ ناوچه‌کانی سلێمانی ئاکامی هومێد به‌خشیان نه‌بوو وتی: ته‌وه‌ره‌ ته‌کنیکییه‌کان هۆکاری دیکه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌کسۆن مۆبیل بووه‌.
ئه‌کسۆن مۆبیل له‌ پێناو ڕاکێشانی کۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌وان: شۆرۆن، تۆتاڵ و گازیرۆم بۆ ناوچه‌که‌ ڕێگاخۆشکه‌ر بووه. حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژی پێنجی دێسێمبێر له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی زانستیی نه‌وت و گاز له‌ له‌نده‌ن ڕایگه‌یاند که‌ ساڵی 2017 ته‌نده‌رێک بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و گاز له‌ 20 ناوچه‌ی هه‌ڵکه‌نینی نه‌وت به‌ڕێوه‌ده‌بات، به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌کسۆن مۆبیل له‌ سێ ناوچه‌ی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت، بووه‌هۆی دڵساردیی کۆمپانیا گه‌وره‌ نه‌وتییه‌کان و چیتر له‌ ناوچه‌ نوێکاندا سه‌رمایه‌ دانانێن.
گۆران مسته‌فا توێژه‌ری "دامه‌زراوه‌ی کوردی – ئه‌مه‌ریکیی توێژینه‌وه‌ ئابوورییه‌کان" له‌ هه‌ولێر چاوه‌ڕوان ده‌کات داشکانی نرخی نه‌وت، بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێ کۆمپانیای نه‌وتی سه‌رمایه‌کانیان له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌جێ بهێڵن. ناوبراو به‌ ئه‌لمانیتۆری ڕاگه‌یاند: ئه‌م داشکانه‌ مومکینه‌ پێوه‌ندیی به‌ چووه‌نه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌کسۆن مۆبیل هه‌بێت به‌ڵام ئه‌و کۆمپانیا هێشتاکه‌ له‌ دیکه‌ی ناوچه‌کاندا چالاکیی هه‌یه‌ و هێشتا ڕاینه‌گه‌یاندووه‌ که‌ به‌نیاز بێت کوردستان به‌جێبێڵێت.
ناوبراو زیادی کرد: هۆکارێکی دیکه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌کسۆن مۆبیل له‌و سێ ناوچه‌یه‌، ناسه‌قامگیریی پارێزگای سلێمانییه‌.
سه‌ره‌ڕای شه‌ڕی داعش و داشکانی نرخی نه‌وت له‌ 10ی ئاکته‌وبری 2015وه‌ سلێمانی به‌رده‌وام ڕێپێوان و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی فه‌رمانبه‌ران و کارمه‌ندانی به‌شه‌کانی ڕاهێنانی به‌خۆیه‌وه‌ دیوه‌. ئه‌وه‌ش‌ به‌هۆی دۆخی ناله‌باری ئابووری و داکه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و مووچانه‌ بووه‌ که‌ وه‌کوو خۆڕاگرییه‌کی ئابووری له‌ لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ به‌کارهێنراوه‌.
به‌ گوێره‌ی دوایین ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌کان که‌ له‌ مانگی نۆڤێمبێردا ئاماده‌ کرابوو کۆی نه‌وتی هه‌نارده‌کراو و سه‌رف کراوی کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌و مانگه‌دا زیاد له‌ 19.552.432 به‌رمیل بووه‌ که‌ ده‌بێته‌ ڕۆژانه‌ 651748 به‌رمیل. ئه‌و ڕاپۆرته‌ پیشان ده‌دات که‌ له‌ کۆی 17629368 به‌رمیل به‌ قه‌راری ڕۆژی 587646 به‌رمیل بۆ به‌نده‌ری جیهان له‌ تورکیا هه‌نارده‌ کراوه‌ ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ڕێژه‌ی نه‌وتی پاڵێوراو له‌ خودی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتووه‌ته‌ 1923065 به‌رمیل.
ڕێواس فایه‌ق ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کانی په‌رله‌مانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ ئه‌لمانیتۆری راگه‌یاند سێ هۆکاری سه‌ره‌کیی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی کۆمپا نه‌وتییه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان ئه‌مانه‌ن:
گرینگترین هۆکاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌یه‌ که‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نه‌یتوانیوه‌ له‌ کاتی خۆیدا پابه‌ند بێت به‌ پێدانی مووچه‌ی ئه‌و کۆمپانیا نه‌وتییانه‌.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا به‌ کوردستاندا تێده‌په‌ڕێت و ناڕه‌زایی پارته‌ سیاسییه‌کان و جه‌ماوه‌ری کوردستان له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی بۆته‌هۆی دڵه‌ڕاوکێی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان و به‌و هۆیه‌وه‌ خاترجه‌م نیین له‌ مانه‌وه‌ و سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌و وڵاته‌دا. هۆکاری سێهه‌میش که‌ پێویست ناکات ئاماژه‌ی پێبکرێت شه‌ڕی داعشه‌.
ڕێواس فایه‌ق زیادی کرد ڕێگاچاره‌ی ئه‌و کێشه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ دیسانه‌وه‌ کارێک بکرێت ئه‌و کۆمپانیا نه‌وتییانه‌ متمانه‌ بکه‌ن و له‌ ناوچه‌که‌ خاترجه‌م بن.
ناوبراو وتیشی: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت هه‌وڵ بدات متمانه‌ی خه‌ڵک و کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان کۆوه‌ بکات و نه‌هێڵێت ئه‌و کۆمپانیانه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان بچنه‌ده‌ره‌وه‌.
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: مه‌نسوور ڕه‌حیمی

کۆدی بابه‌ت: 66953  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۱۲  |  کاتژمێر: 12 : 0

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئەمریکا، به‌ریتانیا و کورده‌کان بۆ داگیرکردنی نه‌وتی سووریا هاوکاری ده‌که‌ن
به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم له‌ ئه‌مساڵی زایینی گومانی تێیدا نییه‌
ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردن باش و سه‌لامه‌ت له‌ کوردستان به‌ڕێوه‌چوو
گفتوگۆی ته‌له‌فۆنیی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئازه‌ربایجان
حەشدی شەعبی رێککەوتنەکەی لەگەڵ هەرێم شکاند
کرێکار له‌ ئێران به‌ 930 هه‌زار تمه‌ن ژیانی خۆی ئیداره‌ ده‌کات
پۆستی ئینستاگرامی ماناداری زه‌ریف له‌ وڵامدانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌ته‌کانی ئه‌مدواییانه‌ به‌ داموده‌زگا دیپلۆماسییه‌کان
چواره‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کۆچی دوایی تاها که‌ریمی له‌ بانه‌ به‌ڕێوه‌چوو
گرینگترین گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 8/3/1396 له‌ تورکیا
10لە سەدی سندووقەکانی هەڵبژاردنی شۆراکان لە کرماشان دووبارە دەژمێردرێتەوە
پەرلەمانتارێکى دیکەی هەدەپە دەستگیر کرا
هۆشداریی ئێران سەبارەت بە قاتوقڕی و کارەساتی مرۆیی لە یەمەن
داواکاریی نوێنەری سنە بۆ بەرزبوونەوەی پشکی کوردستان لە دامەزراندنەکانی ڕاهێنان و پەروەردە
تورکیا گوندە کوێستانییەکانی دۆغو بایەزید و تەندورەک چۆڵ دەکات
دەستگیرکرانی زیاتر لە ٢٠٠ کەس بە تۆمەتی هاوکاری کردنی PKK لە ماوەی یەک حەوتەدا
ئیمکانات