بەهۆی مانەوە لە شەنگال؛
بەرز بوونەوەی گوشار لەسەر پەکەکە / پۆل ئیدێن
بەشی جیهان- حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ویلایەتەیەکگرتووەکان بەم تازەییانە جەختیان کردووە دژ بە مانەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) لە ناوچەی شەنگالن.
جان کربی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی ١٥ی دیسێمبێر لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێرێکی خۆجێیی کوردستان سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمەریکا لەسەر ئەم بابەتە وتی: پەکەکە هێشتاش لە چاوی ریکاوە ڕێکخراوەیەکی تیرۆریستیی بیانییە و نابێ لە شەنگالدا بێت و تێیدا ڕۆڵی هەبێت. ئێمە مانەوەی ئەوان بە لەمپەرێکی گەورە بۆ گەڕانەوەی ئاشتی و خەڵکی ئاوارە لەو ناوچەیە دەزانین.
ناوبراو زیادی کرد: داوا لە هەموو گرووپەکان و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەکەین تاوەکوو بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سیاسی هەوڵ بدەن و ئەم ئاوارانەی ناوخۆ بتوانن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان و کۆمەڵگا خەسار لێکەوتەکان بتوانن خۆیان ببووژێننەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم کوردستانی عێراق هەر لەو ڕۆژە و لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی لە دهۆکدا وتی: مانەوەی پەکەکە یەکێک لە سەرەکیترین بەربەستەکانی ئاوەدان نەکردنەوەی شەنگالە و ئەمەش واقیعییەتە.
بە وتەی بارزانی بەهۆی ئامادەبوونی پەکەکە خەڵکی ناوچەکە لە داهاتووی خۆیان دڵنیا نین و بۆیەش شارەکەیان نۆژەن ناکەنەوە.
وتیشی پێویستە پەکەکە لەم بابەتە تێبگات و بەبۆنەی خەڵکەوە ناوچەکە چۆڵ بکات. دەبێ خەڵکی شەنگال خۆیان شارەکەیان بەڕێوەبەرن و سەبارەت بە داهاتووی خۆیان بڕیار بدەن.
چەکدارانی داعش لە مانگی ئەگێستی ٢٠١٤ زۆر دڵڕەقانەدا هێرشیان کردە سەر ناوچەی شەنگال تاوەکوو کۆمەڵگای ئێزدی لەناو بەرن. هەزاران کەسی مەدەنی بەدەستی داعش کوژران و نزیک بە ٣٥٠٠ کچ و ژنی ئێزدی وەکوو کۆیلەی سێکسی لە دەستی داعش مانەوە و هێشتاش سەدان کەسیان ئاوارەن.
لە مانگی ئەگێستی ٢٠١٤ پەکەکە گرووپێکی سەربازیی لەو شارە پێکهێنا و پێشمەرگە کوردەکان لە ساڵی ٢٠١٥ داعشیان لە شارە دەرکرد و بەڵام پەکەکە هێشتا شارەکەی چۆڵ نەکردووە و مانەوەیان بۆتە هۆکاری درووست بوونی تەنگژە لەگەڵ پێشمەرگە.
ئالیزا مارکووس نووسەری کتێبی "خوێن و بڕوا؛ پەکەکە و خەباتی کوردەکان بۆ سەربەخۆیی" بە ئەلمانیتۆر وتی: لە ئێستادا حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی ئەوە دەدات تا وەکوو بە سنووردار کردنی دەستڕاگەیشتن بە شەنگال گوشار بخاتە سەر پەکەکە و وادیارە ئەم سیاسەتە بۆ گوشار هێنانی سەر پەکەکە و ڕاکێشانی پشتیوانی کخەڵکەکە بۆ دەرکردنی شەڕڤانانی پارتی کرێکارانی کوردستان بەس نییە.
ناوبراو وتیشی: پێم وایە ئەم کێشەیە بە هیچ شێوەیەک بۆ ویلایەتەیەکگرتووەکان لە یەکەمایەتیدا نییە. عێراق کێشە و گرفتی زۆری هەیە و ئەمەریکا دەرگیری ئەوانە. وا دێتە بەرچاو مانەوەی پەکەکە لە شەنگال بەڕاستی بۆ ئەمەریکا یان خۆ بەغداد کێشەیەکی گەورە و بەرچاو نییە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هۆشداری داوە ئەگەر پەکەکە ویستی ئەوەی بێت هەمیشە لە شەنگال بمێنێتە ئاوا ئەنقەرە دژ بەوان دەست لە شارەکە وەردەدات.
ئەردۆغان ٢٧ی ئەکتەوبر وتیشی: ئێمە ئۆپەراسیۆنی (قەڵغانی فورات) لە سووریا و عێراق و ئێستاش لە کەرکووک و مووسڵ و شەنگال و تەلەعفەر درێژە دەدەین، جا بۆ؟ چوونکە شەنگال خەریکە دەبێتە قەندیلێکی نوێ بۆ پەکەکە. کەواتە ناتوانین مۆڵەتی ئەوە بدەین شەنگالیش ببێتە قەندیل و پەکەکە لەوێدا بمێنێتەوە.
ئەردۆغان بە کوێستانی قەندیل لە کوردستانی عێراق ئاماژە دەکات، شوێنێک کە ساڵیانێکە پەکەکە لە شەڕی خۆیدا لەگەڵ تورکیا کەڵکی لێوەردەگرێت.
لە دانووستانەکانی مانگی نۆڤێمبێری بەغدا و ئەنقەرە لەسەر مانەوەی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە باشیکی نزیک بە مووسڵ، هشام عەلەوی باڵوێزی عێراق لە تورکیا ئاماژەی کردە ئامادەبوونی پەکەکە لە شەنگال.
 عەلەوی ١١ی نۆڤێمبێر وتی: پەکەکە بەبێ مۆڵەتی دەوڵەتی عێراق لە شەنگال ئامادە بووە و زیادیشی کرد بەغدادیش هێندە لە انەوەی پەکەکە لە شەنگال خۆشحاڵ نییە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە ئاگربەسی نێوان تورکیا و پەکەکە لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١٣ کە هەر بەو پێیە زۆرێک لە شەڕڤانانی پەکەکە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیایان چوڵ کرد و گەڕانەوە بنکەکانیان لە قەندیل، وتیشی: لە ساڵی ٢٠١٣ واتا لەو ساڵەی دەوڵەتی تورکیا و ڕێبەرەکانی پەکەکە ڕێککەوتن- کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو ڕێککەوتنەدا ڕۆڵی هەبوو- ئێمە لە هاندانی ئەندامانی پەکەکە بۆ گەڕانەوە بۆ خاکی عێراق خۆشحاڵ نەبووین. دەوڵەتی ناوەندیی عێراق لەو ڕێککەوتنەدا بەشدار نەبوو.
بارزانی لەم دواییانەدا لە لێدوانێک بۆ ئەلمانیتۆر ئەوەشی وتووە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوەچوونی پەکەکە لە شەنگال خەریکی دانووستان لەگەڵ بەغدایە. تا ئێستا بەغدا هیچ هەوڵێکی ئەوتۆی بۆ دەرکردنی پەکەکە نەداوە و بۆ خۆشم ناتوانم پشتڕاستی بکەمەوە ئایا مووچەی YBSیان بڕیوە یان نا؛ ئەگەرچی ئەوان بەمەیان وت ئەو کارەمان ئەنجام داوە.
ئاماژەی بارزانی بەو مووچەیەیە کە ڕەنگە بەغدا بە یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال – هێزە ئێزدییەکانی سەر بە پەکەکە- دابێتی کە کۆنترۆڵی بەشێک لەو ناوچەیە دەکەن.
بارزانی هەروەها هۆشداریشی دا: ئەگەر کێشەکان هەر بەم شێوەیە درێژەدار بن و پای ئەنقەرە و بەغدا و هیدیکەش بەم پرسە باز بێت، ئێمەش وەکوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان کارتی تایبەتی خۆامن پێیە و بڕیاردەر دەبین.
شرۆڤەشی کرد واتای قسەکانی ئەوەیە ڕەنگە ئەگەر پێویست بێت هەولێر بۆ گرتنەوەی شەنگال لەەستی پەکەکە هێزی سەربازی بەکار بێنێت و وتیشی: بەڵام پێم وانەبێت ئەم دۆخە لە بەرژەوەندیی کەسدا بێت.
ئەم وتانە ڕوونی دەکەنەوە کە ئەنقەرە، بەغدا، واشێنتۆن و هەولێر هەرکامە و تا ڕادەیەک و بە پلەیەک دژ بە مانەوەی پەکەکە لە شەنگالن. بەڵام سەبارەت بەم بابەتە دەست لە چ کارێک دەدەن ئەوە دیار نییە.
 

کۆدی بابه‌ت: 66952  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۱۲  |  کاتژمێر: 11 : 41

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات