مه‌هاباد چووه‌ مێهره‌جانی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر
به‌شی ئێران/ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- شانۆی "چریکه‌ی چیای ئاڵۆز" چووه‌ مێهره‌جانی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی فه‌جر.
به‌ختیار په‌نجه‌یی ده‌رهێنه‌ری ئه‌م شانۆیه‌ ئه‌مڕۆ / 11ی به‌فرانبار له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێسدا، وتی: شانۆی "چریکه‌ی چیای ئاڵۆز" به‌ مسۆگه‌رکردنی پله‌ی یه‌که‌م له‌ مێهره‌جانی شانۆی کوردی پاش پێداچوونه‌وه‌ له‌ نێوان 219 شانۆ چووه‌ به‌شی پێداچوونه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مێهره‌جانی فه‌جر.
ناوبراو زیادی کرد: شانۆی "چریکه‌ی چیای ئاڵۆز" به‌رهه‌مێکی گرووپی شانۆی ئه‌هوورای مه‌هاباد، پێشتر بۆ نمایشی گشتی له‌ مه‌هاباد و به‌شداری له‌ مێهره‌جانی شانۆی کوردی سه‌قز ئاماده‌ بوو و ئه‌مساڵیش سێهه‌مین خولێکه‌ که‌ ئه‌م گرووپه‌ شانۆییه‌ ده‌چێته‌ مێهره‌جانی فه‌جر.
په‌نجه‌یی وتیشی: سی و پێنجه‌مین خولی مێهره‌جانی نێونه‌ته‌وه‌یی فه‌جر له‌ ڕۆژی 1 تا 12ی ڕێبه‌ندان به‌ به‌شداریی 18 وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ناوبراو وتیشی: به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م گرووپه‌ له‌وان "ماڵ له‌ کۆڵ" له‌ ده‌رهێنانی ئۆمید خاکپوور و "سرود صد هزار افلیای عاشق" به‌ نووسینی دوکتۆر قوتبه‌دین سادقی و له‌ ده‌رهێنانی ئۆمید خاکپوور له‌ خوله پێشووه‌کاندا بۆ مێهره‌جانی فه‌جر هه‌ڵبژێردراون.

کۆدی بابه‌ت: 66907  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۱۱  |  کاتژمێر: 14 : 8

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات