یه‌که‌مین پیشانگای وێنه‌ی هه‌واڵی کوردستان له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
به‌شی ئێران/ کوردستان- بۆ یه‌که‌مین جار پیشانگای وێنه‌ی هه‌واڵی تایبه‌تی وێنه‌گرانی هه‌واڵی پارێزگای کوردستان له‌ گالری سینه‌ما به‌همه‌نی سنه‌ له‌م حه‌فته‌یه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌که‌مین پیشانگای وێنه‌ی هه‌واڵی پارێزگای کوردستان به‌ چه‌ندین به‌رهه‌م له‌ وێنه‌گرانی هه‌واڵی پارێزگا له‌ ڕووداوه‌ تۆمار کراوه‌کانی چه‌ند ساڵی ڕابردوو و وێنه‌ سرنجڕاکێشه‌کان له‌ ناوچه‌ جۆراوجۆره‌کانی ناوچه‌که‌ بۆ ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ک له‌ گالری سووره‌ی سینه‌ما به‌همه‌نی سنه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م پیشانگایه‌ بۆ میحوه‌رییه‌تی کوردستان له‌ ڕۆژی 12ی به‌فرانبار له‌ گالری سینه‌ما به‌همه‌نی سنه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و 10 وێنه‌گر، وێنه‌کانی خۆیان نمایش ده‌ده‌ن.
له‌م پیشانگایه‌دا‌ 35 به‌رهه‌م له‌و‌ ڕووداوه هه‌واڵییانه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو تۆمار کراوه‌ ده‌خرێته‌ به‌ر دیدی خه‌ڵک و هۆگرانی ئه‌م هونه‌ره‌وه‌.
بڕیاره‌ ئه‌م پیشانگایه‌ له‌ سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه‌/ 12ی به‌فرانبار تا ڕۆژی شه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی داهاتوو 18ی به‌فرانبار بۆ ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ک و له‌ دوو به‌شی سه‌رله‌به‌یانی و دوانیوه‌ڕۆ کراوه‌ بێت.  
 

کۆدی بابه‌ت: 66903  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۱۱  |  کاتژمێر: 13 : 17

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
شۆڕش حاجی: پێشوازی لە هەموو هەوڵێکی جدی دەکەین بۆ چاک‌کردنی هەلومەرجی کوردستان
هه‌رێمی کوردستان ساڵی 2020 ده‌گاته‌ سه‌ربه‌خۆیی
Qedexeya li Nisêbînê rabû
25 ساڵە کوڕی کورد دەبنە قوربانیی پارە و کورسیی هەندێک لە بەرپرسان ‏
Xwîşka mezin a Ocalan çû ser dilovaniya xwe
Walîtiya Amedê: Me her du polîsan ji kar dûr xistin
یاسای به‌کارهێنانی زمانی کوردی له‌ کیتابه‌ فه‌رمییه‌کان و هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له‌ که‌رکووک ڕاگه‌یێندرا
ئه‌مه‌ریکا چه‌کی قورسی ڕاده‌ستی هێزه‌کانی کورد-عه‌ره‌ب کردووه‌
به‌سه‌رهاتی ئاماده‌بوونی گه‌نجانی ئه‌مریکی له‌ ڕیزه‌کانی یه‌په‌گه‌ له‌ سووریا ده‌کرێته‌ فیلم
زۆرینه‌ی حزبه‌ کوردستانییه‌کان له‌ هه‌لومه‌رجی ئێستاکه‌دا داکۆکی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌
به‌رپرسانی ئه‌مریکا ڕێزێکی تایبه‌ت بۆ کورده‌کان داده‌نێن/ له‌ ئامانجه‌ ئه‌ورووپییه‌کانی تورکیا پشتیوانی ده‌که‌ین
ئه‌مه‌ریکا ئه‌گه‌ر له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ڕه‌قه‌دا PYD هه‌ڵبژێرێت زیان ده‌بینێت
په‌که‌که‌ به‌ دوای دابه‌ش‌کردنی هه‌رێمی کوردستانه‌/ چه‌کداماڵینی په‌که‌که‌ مه‌رجی ده‌ست‌پێکردنی دووباره‌ی دانووستانه‌کانی ئاشتییه‌
قۆری قه‌ڵا گه‌وره‌ترین ئه‌شکه‌وتی ئاوی له‌ کیشوه‌ری ئاسیا
کوردستان تاران ده‌لکێنێت به‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌
ئیمکانات