بێستون فایەق پەرلەمانتاری گۆڕان:
یەکێتی رێککەوتنی 17 مه‌یی جێبەجێ‌ نەکردووە و داوای یەکگرتن ‏دەکات
‎ به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ‎بێستوون فایەق، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، یەکێتی هۆکاری جێبەجێ‌ نەکردنی رێککەوتنی ‏‏17 مه‌یه‌ و ئێستا داوای یەکگرتن لە گۆڕان دەکەن‎.‎
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ماڵپه‌ڕی خه‌ڵک، ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان لە‎ ‎وتارێکدا‎ ‎لە ژێر ناونیشانی"یەکگرتنی یەکێتی و گۆڕان"، نووسیویەتی" بەداخەوە یەکێتیی ‏نیشتیمانیی کوردستان هۆکاری سەرەکیی جێبەجێنەکردنی رێککەوتننامەی 17ی مه‌یی نێوان یەکێتی و گۆران بوو، ئەو ‏رێککەوتنەی ئەوکات ئومێدی زۆری بەخشی پێمان و دەلاقەیەکی باش و گونجاو بوو بۆ هاوسەنگ کردنەوەی ئەو ‏ناهاوسەنگیەی ئێستا لە کوردستان لەنێوان حزبەکاندا هەیە هەر بەراستیش ناوەرۆکەکەی خاڵی باش و دڵخۆش‌کەری تێدا بوو ‏، ئاسایی کردنەوەی دۆخی سیاسیی هەرێم و کاراکردنەوەی پارلەمان، باشکردنی دۆخی ئابووری و گوزەرانی خەڵک".‎
ناوبراو لە بەشێکی‌تری نووسینەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئێستا هەندێ بەرپرسی یەکێتی باسی یەکگرتنەوەی گۆران و ‏یەکێتی دەکەن، بەڵام حزبەکەیان ئامادە نەبووە، پابەندبێت بەرێککەوتنەکەی لەگەڵ گۆڕاندا"بەرێزان ئێوە کە ئامادەی ‏جێبەجیکردنی یەک خاڵی رێکەوتنەکە نەبوون چۆن و بەچی دەست بۆ یەکگرتنەوە دەبەن؟".‎
رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان لە رۆژی 17 مه‌ی 2016 دا ئیمزاکرا و دواتر سەرکردایەتیی هاوبەشیان دروست کرد، بەڵام ‏بڕگەکانی جێبەجێ‌ نەکراون.
 
 
 
 

کۆدی بابه‌ت: 66896  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۱۱  |  کاتژمێر: 11 : 38

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
سیاسەتەکانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین شکستی هێناوە
ڕکابەریی شاراوەی پارتی و یەکێتی بۆ زاڵبوون بەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکان
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک مافی ڕەوای کوردە
سەربازانی ئەمریکایی رێگای ویشکایی ڕەقە – حەلەب‌یان کۆنتڕۆڵ کرد
بۆردومانکرانی ناوچەی عەفرین لە لایەن تۆپخانەی سوپای تورکیاوە
ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کۆدەبێتەوە
تورکیا گەمارۆ دراوه / پەیەده به پشتیوانیی وڵاتانی ڕۆژئاوا به هیوای دەوڵەتی کوردستانه
پێداگریی پنتاگۆن بۆ‌ مانه‌وه‌ی‌ هه‌میشه‌یی هێزه‌کانیان له‌ عێراق
تورکیا و UN بۆیان نییە دەست لە کاروباری ناوخۆیی کەرکووک وەردەن
هۆشداری نوێنەری بۆکان بە کەناڵی دووی ئێران بە ئاکام گەیشت/ پەخشی بەرنامەکە ڕاگیرا
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک پێوەندی بە تورکیاوە نییە
عەبادی ستایشی ڕۆڵی پێشمەرگەی کرد
١٢٥٣ کەس لە سێهەمین ڕۆژدا خۆیان بۆ هەڵبژاردنی شۆراکان نێونووس کرد
هەڵدانی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک یاسایی ‌و دەستوورییە/ لایەنەکان پێویستە داوای لێبوردن بکەن
ئەمریکا بڕیارێکی دژواری بۆ پڕچەککردنی کوردەکانی سووریا داوە
ئیمکانات