قه‌یرانی هه‌میشه‌یی تورکیا/ سۆنر جاگاپتای*
به‌شی وتار/ جیهان- نزیک به‌ یه‌ک سه‌ده‌ی ڕابردوو ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌هێزترین که‌سایه‌تیی ئه‌م وڵاته‌ بووه‌ و ته‌نیا ڕکابه‌ری ناوبراو ئاتاتورک، بنیاتدانه‌ری سێکۆلاری کۆماری تورکیایه‌. ئه‌ردۆغان یه‌که‌مین جار له‌ ساڵی 2003دا وه‌کوو سه‌رۆک وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌ گرت. ناوبراو له‌ ساڵی 2014دا به‌ سه‌رکه‌وتن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان بووه‌ سه‌رۆک کۆماری تورکیا. ئه‌ردۆغان که‌ له‌ ئێستادا نزیک به‌ 14 ساڵه‌ تورکیای له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیدا هه‌یه‌، ده‌یه‌وێت چاکسازی له‌ یاسای بنه‌ڕه‌تیی تورکیادا ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌م سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت، هه‌م سه‌رۆکی حکوومه‌ت و هه‌م سه‌رۆکی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری داد و گه‌شه‌ (ئه‌که‌په‌) بێت و له‌م ڕێگایه‌دا هه‌مان ڕێژه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات وه‌ده‌ست بێنێت که‌ زه‌مانێک ئاتاتورک وه‌ده‌ستی هێنابوو.
کوردپرێس: ئاتاتورک که‌ له‌ کۆتایی شه‌ڕی جیهانیی یه‌که‌مدا تورکیای ئازاد کرد و له‌ خۆله‌مێشی ئیمپراتووری عوسمانی کۆماری تورکیای بنیات نا، له‌ نێوان ساڵانی 1923 تا 1938 به‌ ده‌سه‌ڵاتێکی زۆره‌وه‌ کۆنتڕۆڵی تورکیای به‌ده‌سته‌وه‌ گرت. ئاتاتورک تورکیای وه‌ک خۆی و بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی ڕۆژئاوای سێکۆلار گۆڕی. تێبینیی گرینگ ئه‌مه‌ بوو که‌ ئاتاتورک ئایینی نه‌سڕییه‌وه‌ به‌ڵکوو سیسته‌مێکی سێکوولاری دروست کرد که‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئایینی کۆنتڕۆڵ کرد و ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی خسته‌ په‌راوێزه‌وه ‌که‌ شوناسی خۆیانیان پێش و زیاتر له‌ هه‌ر شتێک له‌ ڕێگای ئایینه‌وه‌ پێناسه‌ ده‌کرد.
ئه‌ردۆغان ته‌نیا له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا زیاتر له‌ یه‌ک ده‌یه‌ سێکۆلاریزمی ئاتاتورکی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و ئه‌م کاره‌ی به‌ که‌مترین به‌خشین هه‌مبه‌ر به‌ ڕکابه‌رانی خۆی ئه‌نجام داوه‌. ناوبراو به‌ ئیسلامی موحافیزه‌کارانه‌ و سه‌ختگیر هێرشی کردۆته‌ سه‌ر سیسته‌می سیاسی و په‌روه‌رده‌ی وڵات. به‌ دوای دروستبوونی گۆڕانکارییه‌کان له‌ سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی سێکۆلاری تورکیا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ قوتابیان ناچار بوون له‌ قوتابخانه‌ دواناوه‌ندییه‌ ئیسلامییه‌کان ده‌رس بخوێنن که‌ بودجه‌ی ئه‌وان له‌ سامانی گشتییه‌وه‌ دابین ده‌کرێت. هیچ که‌س ته‌نانه‌ت نه‌وه‌ی خاخامی گه‌وره‌ی تورکیا له‌ ئه‌ماندا نه‌ماوه‌. چیتر چوونی قوتابیان بۆ قوتابخانه‌ ئیسلامییه‌کان خوازه‌کی نییه‌ به‌ڵکوو به‌ فه‌رمانی ده‌وڵه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌ زمانێکی ساده‌ دروست هه‌روا که‌ ئاتاتورک ئاسۆی سیاسی- کۆمه‌ڵایه‌تی تورکیای دروست کرد، ئه‌ردۆغانیش ده‌یه‌وێت تورکیا له‌ سه‌ره‌و بۆ خواره‌وه‌ بگۆڕێت و ئه‌وه‌ بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی موسڵمان بگۆڕێت. ده‌ره‌نجامی کۆتایی ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌مه‌یه‌ که‌ تورکیا له‌ حه‌قی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ هه‌ڵاوارده‌یی ئه‌نجام ده‌دات که‌ شوناسی خۆیان به‌ ئیسلامی سوننه‌ی موحافیزه‌کاری جێگه‌ی په‌یڕه‌وی ئه‌ردۆغان گرێ ناده‌ن.
به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ کێشه‌یه‌ک به‌ره‌وڕووه‌: ئاتاتورک وه‌کوو فه‌رمانده‌یه‌کی سه‌ربازی به‌هێز بووه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌ردۆغان له‌ ڕێگای هه‌ڵبژاردنی دیموکراتیکه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی وه‌ده‌ستهێناوه‌. تورکیای ئاتاتورک تورکیایه‌کی گوندی بوو و ئه‌و کات ته‌نیا 10 له‌سه‌دی خه‌ڵک خوێنده‌وار بوون له‌ حاڵێکدا که‌ زۆربه‌ی خوێنه‌واره‌کان له‌ نه‌خشه‌ڕێگای ئاتاتورک پشتیوانیان ده‌کرد. 80 له‌سه‌دی تورکیای ئه‌ردۆغان شاری و نزیک به‌ سه‌دای سه‌دی خوێنه‌وارن له‌ حاڵێکدا که‌ زۆربه‌ی تورکه‌ خوێنه‌واره‌کان دژ به‌ نه‌خشه‌ڕێگای ئه‌ردۆغانن.
له‌وه‌ش گرینگتر ئه‌وه‌ی که‌ هه‌رچه‌ند نیوه‌یه‌ک له‌ وڵاتی تورکیا ئه‌ردۆغان ده‌په‌رستن به‌ڵام نیوی دیکه‌ تاکوو ئاستی مه‌رگ له‌ ناوبراو بێزارن. ئه‌ردۆغان چه‌ندین جار له‌ ڕێگای ئه‌که‌په‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ دیموکراتیکه‌کان سه‌رکه‌وتووه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ که‌سایه‌تییه‌ک وه‌کوو چه‌وسێنه‌رێکی باده‌سه‌ڵاتی دروست کردووه‌ و وێنه‌ی قوربانییه‌ک له‌ خۆی نیشان ده‌دات که‌ ناچاره‌ هه‌مبه‌ر به‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌ پیلانه‌کانیانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی ناوبراو لاواز ده‌که‌نه‌وه‌، توندوتیژییه‌کی زیاتر نیشان بدات.
ئه‌ردۆغان میدیاکان و کۆمه‌ڵگای کسب و کاری له‌ ڕێگای ژمێریارییه‌ داراییه‌کان به‌ ئه‌نگێزه‌ی سیاسی و ده‌ستگیرکردنی به‌رهه‌ڵستکاران، بلیمه‌تان و هه‌واڵنێران ترساندووه‌ و پۆلیسی تورکیاش ڕه‌فتارێکی توند له‌گه‌ڵ ڕێپێوانه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ ئاشتیانه‌کانی گرتۆته‌به‌ر. سیاسه‌تی وه‌رگیردراو له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغان ناته‌بابوون و مه‌ودای نێوان گرووپه‌ جۆراوجۆره‌کانی تورکیای زۆرتر کردۆته‌وه‌. پێگه‌ی مه‌ده‌نی موحافیزه‌کاری ناوبراو که‌ بریتی له‌ نزیک به‌ نیوه‌یه‌ک له‌ خه‌ڵکی وڵات ده‌بێت، به‌ شه‌وقێکی به‌رفراوانه‌وه‌ له‌ به‌رگریکردن له‌ ناوبراو کۆبوونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام نیوه‌ی دیکه‌ی وڵات (بریتی له‌ چه‌پڕه‌وه‌کان، سۆسیال دیموکراته‌کان، لیبراڵه‌کان، سێکوولاریسته‌کان، عه‌له‌وییه‌کان (که‌ موسڵمانانی لیبراڵن) و کورده‌کان) زۆر له‌ ناوبراو بێزارن. به‌ستێنه‌ هاوبه‌شه‌کانی نێوان ئه‌م لایه‌نانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو که‌متر ده‌بێته‌وه‌.
قه‌یرانی هه‌میشه‌یی که‌ نه‌خشه‌ڕێگای ئه‌ردۆغان تورکیا په‌لکێشی ده‌کات، لێره‌دا شاردراوه‌ته‌وه‌. له‌ حاڵێکدا که‌ ئه‌ردۆغان به‌ره‌و ئه‌و قه‌یرانه‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ده‌چێت که‌ خۆی بۆ سه‌رۆک کۆماری جێبه‌جێکاریی وڵات بگۆڕێت، نیوه‌یه‌ک له‌ خه‌ڵکی وڵات هه‌رگیز له‌ نه‌خشه‌ڕێگای ناوبراو پێشوازی ناکه‌ن. ئه‌و شته‌ی که‌ له‌م قه‌یرانه‌دا جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌، دووبه‌شی و لێکبڕاوی وڵاته‌. بێزاری به‌ره‌ ڕازی و ناڕازییانه‌کانی ئه‌ردۆغان له‌ یه‌کدی کاریگه‌ری له‌سه‌ر نیگه‌رانی ئه‌وان له‌ هێرشی تیرۆریستی له‌لایه‌ن داعش یان پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌)ه‌وه‌ داناوه‌.
هه‌ر هێرشی نوێ په‌که‌که‌ و داعش قڵیشێکی نوێ له‌ کۆمه‌ڵگای تورکیادا دروست ده‌کات. هه‌رکات په‌که‌که‌ هێرشێک ئه‌نجام ده‌دات، به‌ره‌ی لایه‌نگری ده‌وڵه‌ت به‌رهه‌ڵستکاران به‌ تاوانبار ده‌زانێت و هه‌رکاتێک داعش هێرشێک ئه‌نجام ده‌دات، به‌رهه‌ڵستکاران ده‌وڵه‌ت به‌ تاوانبار ده‌زانن. بۆ وێنه‌ پاش هێرشی په‌که‌که‌ بۆ سه‌ر هێزه‌کانی تورکیا له‌ شاری قه‌یسه‌رییه‌ له‌ ناوه‌ندی ئانادۆڵو که‌ کوژرانی چوارده‌ که‌سی به‌دواوه‌ بوو، شه‌ڕاشۆوه‌کانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌ت له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاتدا بۆمبی ئاگرزایان به‌ره‌و هه‌موو لقه‌کانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (هه‌ده‌په‌)، پارتی به‌رهه‌ڵستکاری ده‌وڵه‌ت و لایه‌نگری کورده‌کان، هاویشت. به‌م شێوه‌یه‌ به‌ دوای هێرشی داعش له‌ په‌رسووس له‌ جووڵای 2015 که‌ 32 که‌س کوژران، ناڕازییان، ده‌وڵه‌تیان به‌م بۆنه‌وه‌ که‌ نه‌یتوانیبوو ڕێگری له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م هێرشه‌ بکات به‌ تاوانبار زانی. ته‌نیا داعش و په‌که‌که‌ که‌ پارتی سه‌ر به‌وه‌ واتا ته‌یرێن ئازادیا کوردستان به‌رپرسیارێتی بۆمبنانه‌وه‌کان له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ 10ی دیسێمبێرییان وه‌ئه‌ستۆ گرت (لانیکه‌م 29 که‌س له‌م هێرشانه‌دا کوژران) له‌م قه‌یرانه‌ سوودێکی زیاتر ده‌به‌ن.
شه‌ڕی سووریا به‌ تورکیا ده‌گات و تیرۆری باڵوێزی ڕووسیا له‌ تورکیا له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسه‌وه‌ نیشانه‌ی ئه‌مه‌یه‌. ئه‌م تیرۆره‌ لایه‌نی سیاسی بوو و ئه‌فسه‌ری پۆلیس هاواری ده‌کرد: "حه‌ڵه‌ب له‌بیر نه‌به‌ره‌وه‌! سووریا له‌ بیر نه‌به‌ره‌وه‌!" تورکیا به‌ تێکه‌ڵاوێکی ژه‌حراوی له‌ دژایه‌تی و دووبه‌ره‌کی سیاسی و هه‌ڕه‌شه‌ی توندوتیژی به‌ره‌وڕووه‌ که‌ ده‌توانێت بته‌قێته‌وه‌ و کاره‌ساتێکی به‌دواوه‌ بێت. من به‌ گشتی له‌باره‌ی تورکیا گه‌شبین بوومه‌ به‌ڵام ئه‌م ڕۆژانه‌ په‌رۆش و نیگه‌رانم.
من پێموایه‌ که‌ ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت تورکیا بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌وره‌ بگۆڕێت. وه‌ڵامی ئاتاتورک به‌ له‌ناوچوونی گه‌وره‌یی عوسمانی، سکوولاریزمی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ بوو: ناوبراو بۆ ئه‌وه‌ی تورکیا وه‌کوو گه‌لێکی سازگار ده‌ربێنێت، وڵاته‌که‌ی ئه‌ورووپیتر له‌ خودی ئه‌ورووپا کرد. وه‌ڵامی ئه‌ردۆغان که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ئیسلام و ده‌سه‌ڵاتداری بووه‌ و ئه‌مه‌ سیاسه‌تێکه‌ که‌ تورکیای نوێی له‌گه‌ڵ مه‌ترسی له‌ناوبردن به‌ره‌وڕوو ده‌کاته‌وه‌.
به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ ئه‌ردۆغان به‌ مومکین کردنی گه‌شه‌ی ئابووری و گه‌یاندنی سامان و داراییه‌کانی تورکیا به‌ ئاستی ئه‌ورووپا زیاتر له‌ هه‌ر ڕێبه‌رێکی تورکیایی چیتر به‌ ده‌سته‌به‌ربوونی خه‌ونی ئاتاتورک نزیک بۆته‌وه‌. ئه‌ردۆغان ئه‌گه‌ر بتوانێت نه‌خشه‌ڕێگای سیاسی خۆی هاوسنگ و هه‌موار بکات، ناوی له‌ مێژوودا وه‌کوو یه‌کێک له‌ ماندگارترین و کاریگه‌رترین ڕێبه‌رانی تورکیا تۆمار ده‌کرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره‌ نه‌کات، ناوبراو وه‌کوو ڕێبه‌رێک وه‌بیر دێننه‌وه‌ که‌ تورکیای به‌دبه‌خت کرد. بڕیاردان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغانه‌.
 
سه‌رچاوه‌: ئه‌نیستیتۆی واشنتۆن
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری
 
* سۆنر جاگاپتای توێژه‌رێکی باڵای "سه‌نته‌ری سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک واشنتۆن" و نووسه‌ری کتێبی "سوڵتانی نوێ: ئه‌ردۆغان و قه‌یرانی تورکیای مودێڕن"ه‌.

کۆدی بابه‌ت: 66835  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۹  |  کاتژمێر: 9 : 42

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
مێژووی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئێدوارد براون له‌سه‌ر ئێران له‌ چاپ درا
په‌لاماری PKK بۆ سه‌ر نوێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌ ناکام مایه‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی کیمیایی سه‌ردانی ئێران ده‌کات
ڕۆڵی گرینگی نه‌وتی که‌رکووک له‌ سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کانی عێراق/ که‌ماڵ چۆمانی
رەخنە لە بێدەنگ بوونی کەنەدا سەبارەت بە گشتپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێویستی ڤیزا نێوان ئێران له‌گه‌ڵ ڕووسیا و پۆرته‌غال
لەکاتی ئەنجامدانی ریفراندۆمدا تورکیا سنوورەکانی بەڕووی هەرێمدا دادەخات
به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی و حزبی، په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌غدا-هه‌ولێری دژوارتر کردووه‌
ڕووسیا به‌رامبه‌ر به‌ هێرشه‌کانی تورکیا یارمه‌تیی کورد بدات
ئاو! کێشه‌ی گه‌وره‌ی به‌ره‌ی داهاتوو
قه‌ڵای میرغوڵام هاشمی ئیلام نوێ ده‌کرێته‌وه‌
ئاماده‌باشی ده‌درێت به‌ فه‌رمانداری و ئیداره‌کانی پارێزگای ئیلام
ڕه‌فتاری دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌
7 بیری بێ‌مۆڵه‌ت له‌ بۆکان پڕ کرانه‌وه‌
کاردانەوەی ئێران هەمبەر ئیدیعای هەندێک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە مافی مرۆڤ
ئیمکانات