کورتەیەک لەسەر چیرۆکی بابا نوئێل
بەشی فەرهەنگ و هونەر- هەموو سەری ساڵێکی زاینی کەم کەس هەیە وشەی بابانوئێل نەبیستێت بەڵام ئەو چیرۆکە چییە؟ کەسایەتیی بابانوئێل لەسەر چیرۆکی قەشەیەکی خێرخوازی شارستانیەتی یۆنانیەکانەوە وەرگیراوە.
کوردپرێس:
سەینت نیکۆلاس قەشەیەکی یۆنانی بوو کە لە ساڵی ٢٧٠ ی زاینی لە شارۆچکەی پاتارای سەر بە ئاسیای بچوک لەدایکبوو دواتر لە شاری میرا نیشتەجێبوو کە لە ئێستادا ئەو ناوچەیە وڵاتی تورکیا دەگرێتەوە.
قەشە نیکۆلاس بە نیکۆلاسی میرا یان نیکۆلاسی سەرسوڕهێنەر ناوبانگی دەرکردبوو ساڵانە ڕۆژێک پێش جەژنی کریسمس بە نهێنی دیاری بەسەر خەلکدا دابەشدەکرد .
قەشەکە لە نێو کریستیانەکاندا ناوبانگی دەرکرد و بەهۆیەوە ژمارەیەک کەنیسەی پرێسبیتێریان و چاکسازیخوازەکانی کەنیسە بەناوی ئەوەوە ناونرا.
قەشە نیکۆلاس بە"پیاوچاکی بەخشندە" بۆ بازرگانان و دەریاوان و خوێندکاران و منداڵانی وڵاتانی ئەوروپا دادەنرا.
قەشە نیکۆلاس لە تەمەنی لاوێتیدا بە مەبەستی بەجێهێنانی زیارەتی حەج سەردانی میسڕ و فەڵەستینی کردووە، پاش گەڕانەوەی بۆ شاری میرا کراوە بە قەشە.
قەشە نیکۆلاس لە سەردەمی دەقەلدیانوس یان دەقیانوس کە بە سەردەمی چەوساندنەوەی کریستیانەکان دادەنرێت ، زیندانیکرابوو دواتر لەگەڵ سەرهەڵدانی کۆنستانتەکاندا ئازادکرا.
تۆماس ناست کارتۆنیستی بەڕەگەز ئەڵمانی لە ساڵی ١٨٨١ چیرۆکی کارتۆنی بابانوئێلی بڵاوکردەوە کە بنچینەی چیرۆکەکە ئاماژەبوو بۆ قەشە نیکۆلاس، ناست لە کارتۆنەکەیدا وێنەی بابانوئێلی بە کەسێکی قەڵەو و ڕیشن کێشا کە جلوبەرگی سوری لەبەردایە و ڕوێکی خۆشی هەیە و یاری بەسەر منداڵانی هەژاردا دابەشدەکات.

کۆدی بابه‌ت: 66829  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۹  |  کاتژمێر: 2 : 6

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات