به‌رهه‌می فیلمسازی مه‌هابادی ڕێی برده‌ مێهره‌جانی ناوچه‌یی بینالوود
به‌شی ئێران/ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- فیلمێکی به‌ڵگه‌یی له‌ ده‌رهێنانی فیلمسازی مه‌هابادی ڕێی برده‌ 55هه‌مین مێهره‌جانی کورته‌فیلمی سینه‌مای جه‌وانی "بینالوود".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فیلمی به‌ڵگه‌یی "همسایه‌های رودخانه‌" (دراوسێکانی ڕووبار) له‌گه‌ڵ 120 به‌رهه‌می دیکه‌ ڕێی برده‌ مێهره‌جانی بینالوود و له‌گه‌ڵ 14 به‌رهه‌می دیکه‌ ڕکابه‌ری ده‌کات.
فیلمه‌که‌ 25 خوله‌که‌ و له‌ گوندی گرژاڵی سه‌رده‌شت گیراوه‌ و باس له‌ ژیانی خه‌ڵک و منداڵانی گونده‌که‌ ده‌کات که‌ پردیان به‌ سه‌ر ڕووباره‌که‌یانه‌وه‌ نییه‌.
وێنه‌هه‌ڵگری فیلمه‌که‌ عه‌بدولقادر تاهازاده‌یه،‌ له‌ ده‌رهێنان و هه‌ڵوه‌ژارتنی که‌یوان فه‌هیمی و هه‌ژار نوورانی و سه‌میرا مه‌رزبان ئاماده‌کاری ئه‌م فیلمه‌ بوون.
مێهره‌جانی بینالوود به‌ به‌شداری 10 پارێزگای وڵات له‌ شاری مه‌شهه‌دی پارێزگای خوراسانی ڕه‌زه‌وی و له‌ 22 تا 24ی به‌فرانبار له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای جه‌وانانی ئه‌و پارێزگایه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

کۆدی بابه‌ت: 66824  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۸  |  کاتژمێر: 15 : 13

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئەمریکا، به‌ریتانیا و کورده‌کان بۆ داگیرکردنی نه‌وتی سووریا هاوکاری ده‌که‌ن
به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم له‌ ئه‌مساڵی زایینی گومانی تێیدا نییه‌
ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردن باش و سه‌لامه‌ت له‌ کوردستان به‌ڕێوه‌چوو
گفتوگۆی ته‌له‌فۆنیی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئازه‌ربایجان
حەشدی شەعبی رێککەوتنەکەی لەگەڵ هەرێم شکاند
کرێکار له‌ ئێران به‌ 930 هه‌زار تمه‌ن ژیانی خۆی ئیداره‌ ده‌کات
پۆستی ئینستاگرامی ماناداری زه‌ریف له‌ وڵامدانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌ته‌کانی ئه‌مدواییانه‌ به‌ داموده‌زگا دیپلۆماسییه‌کان
چواره‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کۆچی دوایی تاها که‌ریمی له‌ بانه‌ به‌ڕێوه‌چوو
گرینگترین گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 8/3/1396 له‌ تورکیا
10لە سەدی سندووقەکانی هەڵبژاردنی شۆراکان لە کرماشان دووبارە دەژمێردرێتەوە
پەرلەمانتارێکى دیکەی هەدەپە دەستگیر کرا
هۆشداریی ئێران سەبارەت بە قاتوقڕی و کارەساتی مرۆیی لە یەمەن
داواکاریی نوێنەری سنە بۆ بەرزبوونەوەی پشکی کوردستان لە دامەزراندنەکانی ڕاهێنان و پەروەردە
تورکیا گوندە کوێستانییەکانی دۆغو بایەزید و تەندورەک چۆڵ دەکات
دەستگیرکرانی زیاتر لە ٢٠٠ کەس بە تۆمەتی هاوکاری کردنی PKK لە ماوەی یەک حەوتەدا
ئیمکانات