دوکتۆر سه‌باح به‌رزه‌نجی ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا ڕایگه‌یاند:
به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره‌ی ئیمام شافیعی له‌ سلێمانی کارێکی ئیجابی بوو
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دوکتۆر سه‌باح به‌رزه‌نجی ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی کوردستان و یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی به‌رجه‌سته‌ی حزبی کۆمه‌ڵی ئیسلامی جه‌ختی کرد: ده‌یه‌مین کۆنگره‌ی ئیمام شافێعی(د.خ) له‌ سلێمانی له‌لایه‌ن یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو و له‌لایه‌ن خه‌ڵک‌ و مامۆستایانی زانستگا و مامۆستایانی ئایینی و پارته‌ سیاسییه‌کانه‌وه‌ پێشوازییه‌کی چاکی لێکرا به‌ڵام پارتی له‌و کۆنگره‌ه‌یه‌دا‌ به‌شداریی نه‌کرد.
کوردپرێس: پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 1ی به‌فرانبار/ 21ی دیسێمبێر وه‌فدێکی بریتی له‌ مامۆستایانی ئایینی، زانایانی پارێزگای کوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتیاری ئایه‌توڵڵا سه‌یید محه‌مه‌د حسێنی شاهروودی نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قی له‌ پارێزگای کوردستان و ئه‌ندامی مه‌جلیسی خوبره‌کان له‌ ده‌یه‌مین کۆنگره‌ی ئیمام شافێعی(د.خ) له‌ زانکۆی زانسته‌ ئیسلامییه‌کانی سلێمانی به‌شدار بوون. ئه‌و کۆنگره‌ه‌ سێ ڕۆژ درێژه‌ی هه‌بوو. دوکتۆر سه‌باح به‌رزه‌نجی نوێنه‌ری پێشووی په‌رله‌مانی کوردستان و ئه‌ندامی به‌رجه‌سته‌ی حزبی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان که‌ به‌شداری ئه‌م کۆنگره‌ه‌ بوو له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ کوردپرێس وێڕای ئاماژه‌ به‌ پێشوازیی به‌رفراوان له‌و کۆنگره‌ه‌ ڕایگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆنگره‌ه‌که‌ ده‌بێت هه‌ندێ خاڵی پێویست بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی ئامانجه‌کانی ئه‌م کۆنگره‌یه‌ له‌به‌رچاو بگرن.
* کۆنگره‌ی ئیمام شافێعی(د.خ) له‌ سلێمانی له‌لایه‌ن خه‌ڵک، مامۆستایانی ئایینی و که‌سایه‌تییه‌ ئاکادێمیکه‌کانه‌وه‌ پێشوازیی لێکرا
سه‌باح به‌رزه‌نجی وه‌کوو که‌سایه‌تییه‌کی ئایینی- سیاسیی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوونی ده‌یه‌مین کۆنگره‌ی ئیمام شافێعی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و ده‌ڵێت: ئه‌م کۆنگره‌یه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵکی سلێمانییه‌وه‌ پێشوازییه‌کی چاکی لێکرا. زۆرینه‌ی که‌سایه‌تییه‌ ئایینییه‌کان و مامۆستایانی زانستگاکانی هه‌رێمی کوردستان له‌وان زانستگای سلێمانی، گه‌رمیان، که‌رکووک و دهۆک و ته‌نانه‌ت که‌ربه‌لاش به‌شداری ئه‌و کۆنگره‌ه‌ بوون. له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانیشه‌وه‌ وه‌فدێکی باش له‌م کۆنگره‌یه‌ به‌شدار بوون. له‌باری سیاسیشه‌وه‌ هه‌ڵوێستگه‌لێکی جۆراوجۆر سه‌باره‌ت به‌م کۆنگره‌یه‌ هاتۆته‌ئاراوه‌.
به‌رزه‌نجی ئاماژه‌ به‌ هه‌ڵوێسته‌کان سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی ده‌یه‌مین کۆنگره‌ی ئیمام شافێعی له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و ئه‌ڵێت: پارتی هه‌ڵوێستێکی نه‌رێنی سه‌باره‌ت به‌و کۆنگره‌ه‌ بووه‌ و له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و کۆنگره‌ه‌ له‌ سلێمانی ڕازی نه‌بووه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که‌ بانگهێشتی کۆنگر‌ه‌که‌ کرابوو به‌ هۆکارگه‌لێکی نادیاره‌وه‌ به‌شداری کۆنگره‌که‌ نه‌بوو.
ئه‌م که‌سایه‌تییه‌ به‌رجه‌سته‌یه‌ی حزبی کۆمه‌ڵی ئیسلامی باسی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ران و بانگهێشتکراوانی کۆنگره‌ه‌که‌ کرد و وتی: ئه‌و کۆنگره‌ه‌ له‌لایه‌ن یاریده‌ده‌ری سکرتێری گشتیی یه‌کێتی نیشتمانی به‌ڕێوه‌چووه‌ و سه‌رجه‌م پارته‌ سیاسی و ئایینییه‌کان بۆ به‌شداری له‌م کۆنگره‌ه‌ بانگهێشت کرابوون.
ناوبراو داوای کرد لێکدانه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوان بۆ ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌و کۆنگره‌ه‌ و وه‌دیهاتنی ئامانجه‌کانی بکرێت.
به‌رزه‌نجی وتیشی: لێره‌دا پێویسته‌ کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌وه‌ بکۆڵێته‌وه‌ که‌ ئه‌و کۆنگره‌یه‌ به‌و گرینگایه‌تی و پێگه‌یه‌ که‌ هه‌یه‌تی تا ئێستا توانیویه‌تی ئامانجه‌کانی خۆی ده‌سته‌به‌ر بکات یان نا. ئه‌و پرسه‌ پێویستی به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه‌.
* جیایی نێوان شیعه‌ و سوننه‌ ده‌بێ کۆتایی پێبێت
ئه‌م توێژه‌ره‌ی بواری پرسه‌ ئایینییه‌کان ئایدیای به‌ڕێوه‌بردنی کۆنگره‌که‌ی به‌ شایسته‌ و شیاو وه‌سف کرد و ئه‌ڵێت: به‌ڕێوه‌بردنی ئاوه‌ها کۆنگره‌ێک به‌ ڕای ئێمه‌ هه‌وڵێکی ئه‌رێنییه‌ له‌مه‌ڕ ڕه‌خساندنی هه‌لی نزیکیی هه‌رچی زیاتر له‌ نێوان موسڵمانان و ئه‌م چه‌شنه‌ کارگه‌له‌ ئه‌توانێت ڕۆڵێکی زۆر باشی له‌ سڕینه‌وه‌ی کودووره‌ت له‌ نێوان موسڵمانان و ئیتنیکه‌ جۆراوجۆره‌کاندا ببێت به‌ تایبه‌ت ده‌بێ وه‌بیری بهێنینه‌وه‌ که‌ له‌ یه‌ک ناوچه‌دا ده‌ژین و ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ره‌و داهاتوویه‌کی نادیار به‌ره‌وپێش ئه‌چێت و هه‌ندێک ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یش له‌ ناوچه‌که‌‌ هه‌یه‌ هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ پێویسته‌ موسڵمانان لێک نزیک ببنه‌وه‌ و دابڕانی نێوان شیعه‌ و سوننه‌ کۆتایی پێبێت و چیدی تۆمه‌ت نه‌خه‌نه‌ پاڵ یه‌کتری.
به‌رزه‌نجی له‌ درێژه‌دا وتی: من ئه‌م کۆنگره‌ه‌ وه‌کوو هه‌نگاوێکی ئه‌رێنی سه‌یر ده‌که‌م و پێموایه‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و کۆنگره‌ه‌ هه‌نگاوێکی پێویسته‌ بێگومان هه‌نگاوی له‌و چه‌شنه‌ پێویستی به‌ یارمه‌تی و هاوکاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ هه‌یه‌. کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م کۆنگره‌یه‌ هه‌نگاوێکی باشی ده‌ستپێکردووه‌ به‌ڵام ئه‌بێ بیر له‌وه‌ش بکه‌ینه‌وه‌ که‌ لایه‌نی به‌رانبه‌ر چ کاردانه‌وه‌یه‌کی به‌م هه‌وڵه‌ ده‌بێت. واتا چۆن ده‌توانێت ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌مارگیریی ئایینی، ئیتنیکی و تایفییان هه‌یه‌ بکێشێته‌ ئه‌م بواره‌وه‌ و قه‌ناعه‌تیان پێ بهێنێت که‌ له‌م ڕێگایه‌دا هه‌نگاو هه‌ڵبگرن. ئه‌وه‌ خۆی پێویستی به‌ هه‌وڵ و تێکۆشانێکی زۆر هه‌یه‌.
ناوبراو زیادی کرد: بیرۆکه‌ی به‌رێوه‌بردنی ئه‌و کۆنگره‌یه‌ به‌ ڕای من هه‌نگاوێکی تیئۆریک و زانستی و زۆر باشه‌ به‌ڵام ده‌بێ میکانیزمی چالاکتر و کاری باشتری بۆ بکرێت. یانی ده‌بێت سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه‌کان و دژوارییه‌کانی سه‌ر ڕێگامان کۆڵ نه‌ده‌ین.
* هۆکاره‌کانی چه‌ندلایه‌نی و دووبه‌ره‌کیی نێوان موسڵمانان به‌ شێوازی بنه‌ڕه‌تی لێکبدرێته‌وه‌
نوێنه‌ری پێشووی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ درێژه‌دا ئاماژه‌ی به‌ ئه‌و خاڵانه‌ کرد که‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆنگره‌ی ئیمام شافێعی ده‌بێ له‌به‌رچاوی بگرن.
ناوبراو وتی: پێویسته‌ لێره‌ ئاماژه‌ بکه‌م شێوازی هێنانه‌گۆڕێ و باسکردن له‌ کۆنگره‌ه‌که‌ی ئیمام شافێعیدا له‌لایه‌ن هه‌ندێک له‌ به‌ره‌فیکرییه‌کان و که‌سایه‌تییه‌کانه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ی لێگیراوه‌ چوونکه‌ ئه‌وان پێیانوابوو که‌ ته‌وه‌ری گفتوگۆکان له‌ بنه‌مادا ده‌بێ بگۆڕدرێت.
دوکتۆر به‌رزه‌نجی لێکدانه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی دووبه‌ره‌کیی نێوان موسڵمانان له‌و کۆنگره‌یه‌ی به‌ پێویست زانی و وتی: پێویسته‌ ئێمه‌ له‌ کۆنگره‌ی له‌م چه‌شنه‌دا که‌ به‌ به‌شداریی زانایان و که‌سایه‌تییه‌ گه‌وره‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چێت ره‌گ و ریشه‌کانی دووبه‌ره‌کی و چه‌ندبه‌ره‌کی و ناته‌بایی نێوان موسڵمانان لێکبده‌ینه‌وه‌.
ناوبراو زیادی کرد: پاش دۆزینه‌وه‌ی بنه‌مای دووبه‌ره‌کی و ناته‌باییه‌کان ده‌بێ بۆ ده‌رمان و سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ناته‌باییانه‌ هه‌وڵ بده‌ین و ڕێچاری زانستی و بێ لایه‌نانه‌ بدۆزینه‌وه‌ به‌ شێوازێک که‌ دوور بێت له‌ هه‌ر چه‌شنه‌ لایه‌نگیرییه‌ک.
ناوبراو ئاشکرای کرد: له‌ ته‌نگه‌ژه‌ی له‌م چه‌شنه‌دا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ خه‌تا له‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه‌ یان ڕه‌وتێکیتره‌وه‌ بێت. مومکینه‌ خه‌تا له‌ هه‌ردوو لایه‌نه‌وه‌ بێت. به‌ڵام به‌ گشتی ئه‌مه‌ به‌رپرسیارێتییه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌ و ئه‌بێ جه‌خت بکه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی بکه‌ن و ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌موو لایه‌نه‌کانیشه‌ که‌ به‌پێی پێگه‌ و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له‌پێناو چاره‌سه‌ری ته‌نگه‌ژه‌ی ناوخۆی موسڵمانان و چاره‌سه‌ری ئه‌و ته‌نگه‌ژانه‌ هه‌وڵ بده‌ن. له‌ پێش هه‌موو شتێکدا پێویسته‌ واز له‌ زمان و بیرۆکه‌ی ته‌کفیر و ئیرهاب و توندڕه‌وی بهێنرێت و کۆتایی پێبێت و بیرۆکه‌ی سڕینه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رانبه‌ر هه‌ڵبگیردرێت. ئه‌بێ هه‌مووان به‌و بڕوایه‌ بگه‌ین که‌ به‌شداریی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان پێویسته‌ چونکوو هه‌موومان به‌نده‌ و عه‌بدی خوداین و هه‌مووامان ئه‌بێت لایه‌نی به‌رانبه‌رمان قبووڵ بێت. یانی لایانی به‌رمبه‌رمان به‌و مه‌رجه‌ قبووڵ نه‌بێت که‌ ده‌بێ وه‌کوو خۆمان وابێت به‌ڵکوو ‏ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یش ‌بێت‏ بوونی به‌ زه‌روور بزانین.
ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین لایه‌نی به‌رانبه‌رمان ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت به‌ هه‌ڵه‌یش هه‌نگاو هه‌ڵده‌نێت له‌ ڕووی دڵسۆزی و هاوکارییه‌وه‌ به‌ره‌و ڕێگای ڕاست هیدایه‌تی بکه‌ین و به‌ حه‌ق نزیکی بکه‌ینه‌وه‌ و هه‌رگیز خۆمان وه‌کوو حه‌ق نه‌زانین و له‌سه‌ر ئه‌و بیروڕایه‌ بین که‌ حه‌ق سێبه‌ری ‏ بۆ هه‌موومان کردووه‌ و هه‌ر که‌س ته‌قوای زیاتری بێت به‌شێکی زیاتر له‌و ڕه‌حمه‌ته‌ ئه‌بات. سه‌رجه‌م موسڵمانان ده‌بێ ئامانجی ئۆممه‌تی ئیسلامی بخه‌نه‌ یه‌که‌مایه‌تی خۆیانه‌وه‌ نه‌ک ئامانجی مه‌زه‌بێکی تایبه‌ت.
 
دیمانه‌: حه‌سه‌ن ساڵحی
 

کۆدی بابه‌ت: 66716  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۶  |  کاتژمێر: 12 : 59

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
بۆمبنانه‌وه‌ لە شاری ئه‌لباب 42 کوژرا و برینداری لێکه‌وته‌وه‌
دوو ملیۆن بێوەژن دەرەنجامێکى ماڵوێرانییەکانى جەنگە لە عێراقدا
ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ هه‌رێمی کوردستان بوونی هه‌یه‌/ دۆخ بۆ دامه‌زراندنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ ئاماده‌ نییه‌
هەزار و 500 کۆمپانیای چینی دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ردانێک به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێ که‌وت
ئەوەی لە میدیاکانی پارتی بڵاوکراوەتەوە، ھیچ بنەمایەکی ڕاستی تێدا نییە.
زیاتر له‌ هه‌زار هاووڵاتی سڤیل خانووه‌کانی خۆیانیان به‌جێهێشتووه‌
مامۆستایانی ناڕازی بایکۆتیان شکاند
ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری بۆ په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌ڵات له‌ نه‌ینه‌وادا نییه‌
چین گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی لە ھەولێر دەکاتەوە
زنجیره‌ی ته‌نزی تاقانه‌ به‌ زمانی کوردی ئاماده‌ی نمایش درانه‌
ده‌وڵه‌تی تورکیا ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌خوازیی تورکی ده‌ڕوات/ کورده‌کان چیتر پێگه‌یه‌کیان له‌ ناوخۆی حکوومه‌تدا نییه‌
پەکەکە پێشمەرگە دەستگیرکراوەکەی ئازاد کرد
داکه‌وتنی فڕۆکه‌ی بارهه‌ڵگری تورکیا 37 کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌
ته‌رمی شه‌هیدێکی ون له‌ سه‌قز ئه‌سپه‌رده‌ ده‌کرێت
ئیمکانات