پێشینه‌ی کۆنی فه‌رشچنی له‌ شاری ئابدانان ده‌فرایه‌تییه‌کی گرینگه‌ بۆ کاری خێزانه‌کان
به‌شی ئێران/ ئیلام- به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئیمدادی شاری ئابدانان وتی: فه‌رشچنین پێشینه‌یه‌کی کۆنی له‌ نێوان خه‌ڵکی پارێزگای ئیلامدا هه‌یه‌ و له‌و ساڵانه‌ی دواییدا له‌ شاری ئابدانان وه‌کوو هه‌لی کاری به‌رده‌وام له‌ نێو بنه‌ماڵه‌کانی یارمه‌تیخوازان له‌و شاره‌ ئاوڕی لێدراوه‌ته‌وه‌.
عه‌لی جاسمی له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی کوردپرێسدا ڕایگه‌یاند: ئابدانان وه‌کوو دیکه‌ی ناوچه‌کانی ئه‌م پارێزگایه‌ به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندیی ناوچه‌ییه‌وه‌ مێژوویه‌کی کۆنی له‌ بواری فه‌رشچنی و به‌ڕه‌چنیدا هه‌یه‌ و ئێستاش هێشتاکه‌ له‌ ماڵی زۆرینه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ و به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌کاندا فه‌رشچنین به‌ شێوازی نه‌ریتی و کۆن یان ئیمڕۆژیی خۆی ڕه‌واجی هه‌یه‌.
ناوبراو زیادی کرد له‌ پاڵ په‌ستووی ماڵه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا فه‌رشی ده‌ستچنی زۆر ده‌بینرێت که‌ سه‌رجه‌م ماکی سه‌ره‌کیی به‌رهه‌مهێنان و هه‌روه‌ها قۆناغه‌کانی دامه‌زراندنی کارگه‌ و چنینی ئه‌و فه‌رشانه‌ به‌ده‌ستی هونه‌رمه‌ندی ژنانی لادێ و به‌ نه‌خش و نیگاری کۆن و نه‌ریتی چنراون. ئه‌مه‌ کۆنێتی و مێژووی دووری فه‌رش چنین له‌و ناوچانه‌ پیشان ده‌دات.

کۆدی بابه‌ت: 66618  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۴  |  کاتژمێر: 13 : 56

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات