ھیومان رایتس وۆچ:
گرووپەکانی سەر بە PKK منداڵان چەکدار دەکەن
به‌شی جیهان- ھیومان رایتس وۆچ هێزەکانی بەرخۆدانی شەنگال و پاراستنی گەل دوو هێزی سەر بە PKK ی بە چەکدارکردنی منداڵان تۆمەتبار کرد.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێکخراوەی چاوەدێریی مافی مرۆڤ(ھیومان رایتس وۆچ ) بە بڵاو کردنەوە بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: گرووپەکانی سەر بە PKK لە شەنگال و دیکەی ناوچەکانی کوردستان لە کچان و کوڕانی تەمەن ژێر 18 ساڵان ئەندامگیری دەکات و ئەمە دژ بە کۆنوانسیۆنی لەبەرچاو گرتنی مافی منداڵانە.
بە پێی هەواڵی ئەم ڕێکخراوەیە، هێزەکانی بەرخۆدانی شەنگال و هێزەکانی پاراستنی گەل (سەر بە PKK) لە 29 کەیسدا، لە منداڵان وەکوو هێزی شەڕڤان ئەندامگیرییان کردووە.
زاما کورسن نف، بەڕێوەبەری مافی منداڵانی ھیومان رایتس وۆچ وتی: PKK دەبێ ئەندامگیری لە منداڵان و بەکارهێنانیان لە ناو شەڕدا شەرمەزار بکات.
فەرماندەکانی PKK دەبێ بزانن چەکدارکردنی منداڵانی تەمەن ژێر 15 ساڵان، جەنایەتی جەنگی بە هەژمار دێت.
ئەو منداڵانە دەبێ لەگەڵ دایک و باوکیان ببن و بچنە قوتابخانە.
ھیومان رایتس وۆچ  هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە ئەو منداڵانەی بوونەتە ئەندامی گرووپەکانی سەر بە PKK سزا دەدەات و بنەماڵەکانیان لە کەمپی ئاوارەکان دەردەکات.

 

کۆدی بابه‌ت: 66584  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۳  |  کاتژمێر: 14 : 46

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
Şanokarekî kurd li Almanyayê yekemîn koma şanoya kurdî ava kir
دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە داڕمانی باڵاخانەی پلاسکۆ
سەربەخۆیی کوردستان "نە دەنگۆیە و نە خولیا"/ ئێران لەگەڵ هەموو پارتەکانی هەرێمی کوردستان پێوەندیی هەیە
سوپای سووریا گەیشتووەتە نزیکی شاری ئەلباب
دەزانین کێ پشتگیری لە تیرۆریستەکان لە ئەلباب دەکات/ سنوورە سۆزدارییەکانی تورکیا سنووریان نیە
شەڕ و تێکهەڵچوونی نوێنەرانی ژنی پەرلەمانی تورکیا/ پەروین بۆڵدان بریندار بوو
هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە داوای بەندکردنی درێژخایەن بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش
سەرەڕای دژایەتیی دیمەشق، قەتەریش بۆ دانووستانەکانی ئەستانە بانگهێشتکرا
2 تۆن مادەی پێشسازی شیشە لە سەردەشت لە لایەن فەرمانبەرانی ئینتیزامییەوە دۆزرایەوە
ئاوەدانی ڕوو لە ناوچە دابراوەکانی شاری سنە دەکاتەوە
گەشەی کوردستان، لە یەکەمایەتیی ڕێکخراوەی بەرنامە و بووجەی وڵاتدایە
راپۆرتی وێنەیی کوردپرێس لە رووداوی باڵاخانەی پلاسکۆ
پلاسکۆی 53ساڵان داخی گەورەی ئەوڕۆی تاران
دەس کێشانی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵ و دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنی حەویجە نامومکینە
لەسەر دژایەتیی پارتی دیموکرات بۆ دانانی سەرپەرشت لە پۆستی وەزارەتی دارایی عێراق جەخت دەکرێتەوە
ئیمکانات