کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانیی وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی عێراق له‌ تاراندا:
ئه‌سه‌دی: داعش پڕۆژه‌ی سه‌ربازی ئیستیکبار بۆ سه‌پاندنی به‌رنامه‌کانی له‌سه‌ر سووریا و عێراق بوو
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی به‌سیجی جه‌ماوه‌ر (حه‌شدی شه‌عبی)ی عێراق ده‌ڵێت: "به‌ره‌ی عێراق و ئه‌و شته‌ی له‌ عێراقدا ڕوو ده‌دات و ئه‌و شته‌ی له‌ سووریادا ڕوو ده‌دات، پێکه‌وه‌ یه‌کده‌نگه‌. دوو به‌ره‌ی عێراق و سووریا پێکه‌وه‌ هه‌ندێ هاوبه‌شیان هه‌یه‌ و هه‌ر سه‌رکه‌وتنێک له‌ سووریا کاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق داده‌نێت."
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ هه‌واڵده‌ریی ته‌سنیم، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی به‌ ئاماده‌بوونی میدیا ناوخۆیی و بیانییه‌کان گۆڕانکارییه‌ مه‌یدانییه‌کانی عێراقی شی کرده‌وه‌.
ناوبراو له‌ سه‌ره‌تای لێدوانه‌کانیدا وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ "به‌پێی موعادیله‌ی ئیلاهی له‌ ڕێگای حه‌شدی شه‌عبی هه‌نگاومان هه‌ڵگرت" زیادی کرد: "ڕێبازی ئێمه‌ له‌پێناو سه‌رکه‌وتن بوو و ئارمانجی ئێمه‌ عیزه‌تی عێراق بوو که‌ ئه‌مڕۆ هاتۆته‌دی."
وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له‌ درێژه‌دا وتیشی: "دوو ساڵ و نیو پێش ئێستا بوو که‌ ڕێبازی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیپێکرد و به‌رگری له‌ وڵاتمان ده‌ستپێکرد. له‌و کاته‌دا تیرۆریستانی داعش له‌ سنووری به‌غدادا بوون به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌بینین که‌ 400 کیلۆمه‌تر له‌ به‌غدا دوور بوونه‌ته‌وه‌ و ئێمه‌ شار به‌ شار به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ده‌چین. 30 مانگ له‌ چالاکی به‌رخۆدانی عێراق له‌ به‌رانبه‌ر میحوه‌ری ته‌کفیری زایۆنی تێده‌په‌ڕێت، ئێمه‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵمان داوه‌ که‌ سه‌رکه‌وتنی مرۆڤی له‌ سه‌رووی سه‌رکه‌وتنی سه‌ربازیدا بێت. قاره‌مانانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌میشه‌ له‌ ڕێبازی ئازادکردنه‌وه‌ی ناوچه‌ جۆراوجۆره‌کانی عێراق هه‌نگاویان هه‌ڵگرتووه‌ و ئه‌مڕۆش ئه‌م ڕێبازه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌."
ناوبراو له‌ درێژه‌دا وێڕای ئاماژه‌ به‌ گۆڕانکارییه‌ مه‌یدانییه‌کانی عێراق جه‌ختی کرد: "ئه‌مڕۆ له‌ سه‌روبه‌ندی ئازادکردنه‌وه‌ی دوایین شوێنی ئاماده‌بوونی داعشین و به‌ سه‌رکه‌وتنه‌وه‌ پێشڕه‌وی له‌ میحوه‌ره‌ گرینگه‌کانی نه‌ینه‌وا و مووسڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ین. له‌م دوو مانگه‌دا بۆ ئازادکردنه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا هه‌نگاوێکی گرینگ هه‌ڵگیراوه‌. حه‌شدی شه‌عبی له‌ میحوه‌ری گرینگ و بنه‌مایی مووسڵ چالاکه‌ و دیکه‌ی میحوه‌ره‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور و باکوور به‌ سوپای پۆلیس و پێشمه‌رگه‌ سپێردراوه‌. له‌ میحوه‌ری ڕۆژئاوادا حه‌شدی شه‌عبی توانی 4 هه‌زار کیلۆمه‌تر ئازاد بکات و هه‌روه‌ها توانیمان فڕۆکه‌خانه‌ی ته‌لعه‌فه‌ر ئازاد بکه‌ین. ناوچه‌ی به‌ناوبانگی "ولایت الجزیره‌"شمان ئازاد کرد. ئه‌م ناوچه‌ و ڕێگاکانی وه‌دواهاتوو به‌وانیش ئازاد و ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌سته‌به‌ر کراوه‌."
جه‌ختیشی کرد: "له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا پۆلیسی فیدڕاڵ و حه‌شدی شه‌عبی توانی له‌ میحوه‌ری باشوور 200 گوند ئازاد بکات و لای ڕاستی ئه‌م میحوه‌ره‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدڕاڵدایه‌. له‌ میحوه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتیش هێزه‌کانی پۆلیس توانیان لای چه‌پ ئازاد بکه‌ن. تاکوو ئێستا به‌پێی به‌رنامه‌ داڕێژراوه‌کان هه‌نگاومان هه‌ڵگرتووه‌ و وه‌دواکه‌وتنێک له‌ئارادا نه‌بووه‌. هه‌ندێ که‌س بیر له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ پێشڕه‌وی له‌گه‌ڵ کێشه‌ به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه‌ که‌ ده‌ڵێم به‌م شێوه‌یه‌ نییه‌."
ناوبراو به‌ جه‌ختکردنه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان شه‌ڕه‌کانی ئێستا له‌ عێراق و سووریادا ڕاشیگه‌یاند: "به‌ره‌ی عێراق و ئه‌و شته‌ی له‌ عێراقدا ڕوو ده‌دات و ئه‌و شته‌ی له‌ سووریادا ڕوو ده‌دات، پێکه‌وه‌ یه‌کده‌نگه‌. دوو به‌ره‌ی عێراق و سووریا پێکه‌وه‌ هه‌ندێ هاوبه‌شیان هه‌یه‌ و هه‌ر سه‌رکه‌وتنێک له‌ سووریا کاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق داده‌نێت. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو هه‌واڵی ئازادکردنی ته‌ل ئه‌بته‌رمان دا و ڕۆژی ڕابردووش ئازادکردنی حه‌ڵه‌بمان بینی. هه‌ر سه‌رکه‌وتنێک که‌ له‌ سووریا ڕوو بدات کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر به‌ره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم له‌ عێراقدا ده‌بێت و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌. له‌ سه‌ره‌تادا ڕامانگه‌یاند که‌ داعش پڕۆژه‌ی سه‌ربازی ئیستیکبار بۆ سه‌پاندنی به‌رنامه‌کانی له‌ عێراق و سووریا بووه‌ که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م چاره‌نووسه‌ به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه‌. هه‌ڵوێستی گه‌ل و مه‌رجه‌عییه‌تی عێراق زۆر باشه‌ و له‌م ڕێبازه‌دا دۆستان و هاوپه‌یمانانی عێراقیش یارمه‌تی ئێمه‌یان دا که‌ بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ به‌ ده‌رفه‌ت بگۆڕدرێت."

کۆدی بابه‌ت: 66214  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۹/۲۴  |  کاتژمێر: 13 : 19

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئەمریکا، به‌ریتانیا و کورده‌کان بۆ داگیرکردنی نه‌وتی سووریا هاوکاری ده‌که‌ن
به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم له‌ ئه‌مساڵی زایینی گومانی تێیدا نییه‌
ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردن باش و سه‌لامه‌ت له‌ کوردستان به‌ڕێوه‌چوو
گفتوگۆی ته‌له‌فۆنیی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئازه‌ربایجان
حەشدی شەعبی رێککەوتنەکەی لەگەڵ هەرێم شکاند
کرێکار له‌ ئێران به‌ 930 هه‌زار تمه‌ن ژیانی خۆی ئیداره‌ ده‌کات
پۆستی ئینستاگرامی ماناداری زه‌ریف له‌ وڵامدانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌ته‌کانی ئه‌مدواییانه‌ به‌ داموده‌زگا دیپلۆماسییه‌کان
چواره‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کۆچی دوایی تاها که‌ریمی له‌ بانه‌ به‌ڕێوه‌چوو
گرینگترین گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 8/3/1396 له‌ تورکیا
10لە سەدی سندووقەکانی هەڵبژاردنی شۆراکان لە کرماشان دووبارە دەژمێردرێتەوە
پەرلەمانتارێکى دیکەی هەدەپە دەستگیر کرا
هۆشداریی ئێران سەبارەت بە قاتوقڕی و کارەساتی مرۆیی لە یەمەن
داواکاریی نوێنەری سنە بۆ بەرزبوونەوەی پشکی کوردستان لە دامەزراندنەکانی ڕاهێنان و پەروەردە
تورکیا گوندە کوێستانییەکانی دۆغو بایەزید و تەندورەک چۆڵ دەکات
دەستگیرکرانی زیاتر لە ٢٠٠ کەس بە تۆمەتی هاوکاری کردنی PKK لە ماوەی یەک حەوتەدا
ئیمکانات