هونه‌رمه‌ندی پێشه‌نگی کوردستانی کۆچی دوایی کرد
به‌شی ئێران/ کوردستان- یه‌دوڵڵا نامجوو هونه‌رمه‌ندی پێشه‌نگی بواری خۆشنووسی و نیگارکێشیی کوردستان دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 22ی سه‌رماوه‌ز به‌هۆی به‌ساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی ڕابردوو 22ی سه‌رماوه‌ز مامۆستا یه‌دوڵڵا نامجوو هونه‌رمه‌ندی پێشه‌نگی بواری نیگارکیشی، خۆشنووسی و له‌ مامۆستایانی خانه‌نشینکراوی به‌شی هونه‌ر له‌ پارێزگای کوردستان به‌هۆی نه‌خۆشی و به‌ساڵاچووییه‌وه‌، له‌ ته‌مه‌نی 92 ساڵاندا کۆچی دوایی کرد و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌ به‌شی هونه‌رمه‌ندانی گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌مه‌دیی شاری سنه‌ ئه‌سپه‌رده‌ بکرێت.
مامۆستا یه‌دوڵڵا نامجوو، مامۆستا، خۆشنووس و هونه‌رمه‌ندی پێشه‌نگی سنه‌یی له‌ ساڵی 1303 له‌ سنه‌ له‌دایکبووه‌ و له‌ ته‌مه‌نی 16 ساڵیه‌وه‌ هونه‌ر ده‌ستپێده‌کات و فێری خۆشنووسی و نیگارکێشی ده‌بێت و له‌ گه‌وره‌ساڵاندا له‌ شاری سنه‌ ده‌بێته‌ مامۆستای قوتابخانه‌.
شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ مانگی گوڵانی ساڵی 1394 له‌ لایه‌ن حه‌وزه‌ی هونه‌ریی کوردستان و ئه‌نجومه‌نی ڕێزگرتن له‌ بلیمه‌تانی کوردستان به‌ به‌شداریی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ هونه‌رمه‌ندان، نووسه‌ران و چالاکانی فه‌رهه‌نگی و به‌تایبه‌ت پێشه‌نگانی سنه‌یی ڕێزگیرا له‌م هونه‌رمه‌نده‌.

کۆدی بابه‌ت: 66154  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۹/۲۳  |  کاتژمێر: 12 : 2

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات