به‌رهه‌می عاشقانه‌- حیماسیی "خورشید و خرامان" له‌ شاعیری سه‌رده‌می ئه‌فشاریه‌ بڵاو کرایه‌وه‌
به‌شی ئێران/ کرماشان- کتێبی خورشید و خرامان (خۆر و خه‌رامان) به‌رهه‌می بمێنی میرزا ئه‌ڵماس خانی که‌نووله‌یی شاعیری گه‌وره‌ی سه‌رده‌می ئه‌فشاریه‌ و له‌ گه‌وره‌ترین شاعیرانی کورد به‌ پێداچوونه‌وه‌ی فه‌رهاد عیزه‌تی زاده‌ و مه‌سعوود قه‌نبه‌ری له‌لایه‌ن په‌خشانگای دیباچه‌ی کرماشانه‌وه‌ بڵاو کرایه‌وه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، (خورشید و خرامان) به‌رهه‌مێکی عاشقانه‌- حیماسییه‌ و چیرۆکێکی جوان و دڵڕفێنی هه‌یه‌ و له‌ ڕووی 8 به‌رگه‌ی کۆنی کۆکراوه‌ی ناوچه‌ جۆراوجۆره‌کانی کوردستان پێداچوونه‌وه‌ی به‌ سه‌ردا کراوه‌.
زمانی په‌رتووکه‌که‌ وه‌کوو دیکه‌ی مه‌نزوومه‌ کلاسیکه‌کانی کوردی، کوردی گۆرانییه‌ و له‌ ڕوانگه‌ی بایه‌خی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و زمانناسانه‌وه‌ به‌رهه‌مێکی پڕبایه‌خ و به‌شکۆیه‌.
هێمای خولیایی و خه‌یاڵی به‌هێزی به‌رهه‌مه‌که‌، شانۆ و کۆبوونه‌وه‌ی پڕ له‌ شکۆ و جوانی و پاڵه‌وانان و پیاوچاکانی جوانمێر و فیداکار، جۆربه‌جۆری و ژماره‌ی زۆری که‌سایه‌تییه‌کان، دێوه‌زمه‌ و ئه‌ژدیها و... و هه‌روه‌ها زمانێکی ساده‌ و ڕه‌وان و شیعره‌ دره‌وشاوه‌کانی میرزا ئه‌ڵماس خان به‌رهه‌مه‌که‌ی ته‌واو سه‌رنجڕاکێش کردووه‌.
کتێبه‌که‌ به‌ شێوه‌ی به‌یت به‌ به‌یت لاتین نووسی کراوه‌، وشه‌ و به‌یته‌ دژواره‌کان شرۆڤه‌ کراون و له‌ کۆتایی کتێبه‌که‌شدا هه‌ندێک وێنه‌ له‌ 8 به‌رگه‌ کۆنه‌ ده‌ستنووسه‌که‌ دانراون.
هه‌روه‌ها وشه‌دانێک له‌ کۆتایی کتێبه‌که‌دا هه‌یه‌ و تێکڕای وشه‌ دژواره‌کان مانایان لێدراوه‌ته‌وه‌.
ئه‌م کتێبه‌ پڕبایه‌خه‌ له‌لایه‌ن فه‌رهاد عیزه‌تی زاده‌ و مه‌سعوود قه‌نبه‌ری له‌ شاعیران و نووسه‌رانی تێکۆشه‌ری گۆڕه‌پانی فه‌رهه‌نگ و وێژه‌ی پارێزگای کرماشان (خه‌ڵکی ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا) لێکدانه‌وه‌ و پێداچوونه‌وه‌ی به‌ سه‌ردا کراوه‌ و ڕووبه‌رگه‌که‌ی له‌لایه‌ن له‌تیف شوکریه‌وه‌ ئاماده‌ کراوه‌. هه‌روه‌ها له‌ 1000 به‌رگ و 461 لاپه‌ڕه‌ له‌لایه‌ن بڵاڤگه‌ی دیباچه‌ی کرماشان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌عید شه‌رافه‌تی زه‌نگه‌نه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌.

کۆدی بابه‌ت: 66073  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۹/۲۱  |  کاتژمێر: 13 : 1

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئەمریکا، به‌ریتانیا و کورده‌کان بۆ داگیرکردنی نه‌وتی سووریا هاوکاری ده‌که‌ن
به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم له‌ ئه‌مساڵی زایینی گومانی تێیدا نییه‌
ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردن باش و سه‌لامه‌ت له‌ کوردستان به‌ڕێوه‌چوو
گفتوگۆی ته‌له‌فۆنیی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئازه‌ربایجان
حەشدی شەعبی رێککەوتنەکەی لەگەڵ هەرێم شکاند
کرێکار له‌ ئێران به‌ 930 هه‌زار تمه‌ن ژیانی خۆی ئیداره‌ ده‌کات
پۆستی ئینستاگرامی ماناداری زه‌ریف له‌ وڵامدانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌ته‌کانی ئه‌مدواییانه‌ به‌ داموده‌زگا دیپلۆماسییه‌کان
چواره‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کۆچی دوایی تاها که‌ریمی له‌ بانه‌ به‌ڕێوه‌چوو
گرینگترین گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 8/3/1396 له‌ تورکیا
10لە سەدی سندووقەکانی هەڵبژاردنی شۆراکان لە کرماشان دووبارە دەژمێردرێتەوە
پەرلەمانتارێکى دیکەی هەدەپە دەستگیر کرا
هۆشداریی ئێران سەبارەت بە قاتوقڕی و کارەساتی مرۆیی لە یەمەن
داواکاریی نوێنەری سنە بۆ بەرزبوونەوەی پشکی کوردستان لە دامەزراندنەکانی ڕاهێنان و پەروەردە
تورکیا گوندە کوێستانییەکانی دۆغو بایەزید و تەندورەک چۆڵ دەکات
دەستگیرکرانی زیاتر لە ٢٠٠ کەس بە تۆمەتی هاوکاری کردنی PKK لە ماوەی یەک حەوتەدا
ئیمکانات