سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش و عه‌بدوڵڵا زیدان مانیان له‌ خواردن گرت
به‌شی تورکیا- ده‌میرتاش و عه‌بدوڵڵا زیدان بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ زیندانی تاکه‌که‌سی له‌ زیندانی ئه‌دێرنه‌ مانیان له‌ خواردن گرتووه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ ڕووداو، به‌ گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی وه‌ده‌ست که‌وتوون 6 که‌س له‌ زیندانیانی تیپی Fی زیندانی ئه‌دێرنه‌ که‌ سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و عه‌بدوڵڵا زیدان نوێنه‌ری جوله‌مێرگ له‌ په‌رله‌مانی تورکیاش له‌وانن بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌وه‌ی که‌ خراونه‌ته‌ زیندانی تاکه‌که‌سی مانیان له‌ خواردن گرتووه‌.
سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش و عه‌بدوڵڵا زیدان له‌ 3ی دێسێمبێری 2016دا داوایان له‌ به‌ڕیوه‌به‌ری زیندانه‌که‌ کردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆخیان پێداچوونه‌وه‌ بکات و پاش چه‌ندین جار داوا کردن مانیان گرتووه‌. ده‌میرتاش چه‌ند که‌ڕه‌ت داوای کردبوو له‌گه‌ڵ زیدان له‌ یه‌ک ژووردا بن به‌ڵام داواکاریه‌که‌ی ڕه‌تکرابوویه‌وه‌.

کۆدی بابه‌ت: 65967  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۹/۱۸  |  کاتژمێر: 9 : 17

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات