ئێستا ئیدی تۆپ لە قاچی یەکێتیدایە نەک هەر پارتی/ هۆشیار عه‌بدوڵڵا
لە ڕوی یاساییەوە بۆ بودجە ئیتیفاقیەی نەوتی و پشکی پێشمەرگەمان وا ڕێکخستوە کە ئەگەر حکومەتی هەرێم بێ گرێوگۆڵ و ئەملاولا بێتە پێشەوە ئەوا هەم موچەی خەڵک و هەم ژیانی پێشمەرگە باشئەکرێت ، بەڵام پێم وا نیە بێ فشار ئەو حکومەتە شسکتخواردوە جێبەجێی بکات.
ئێستا دەبێت یەکێتی کە جێگری حکومەت و شەریکی دەسەڵاتە و ئیدارەی کەرکوکی لایە و نیوە زیاتری ڕێکەوتنەکە پەیوەستە بە نەوتی کەرکوکەوە، قسەی یەکلاکەرەوەی خۆی بکات ئایا ئەیەوێت ئیلتیزام بکات یان نا ، چونکە چیتر تەنها پارتی ناتوانێت پابەند نەبێت ئەگەر یەکێتی شەراکەتی نەکات لەو بڕیارەدا .
جارێکی تریش وتومە لە پەرلەمانی عێراق، دانوستانکردن لەگەڵ هێزەکانی تری شیعە و سوننەدا بۆ بودجە بۆ نەوت بە هۆی مخالەفە و سەرپێچی و دزی و فزیەکانی هەرێمەوە نەک ئاسان نیە بەڵکو هەندێ جار نامەنتقی و نالۆژیکی و شەر فرۆشتنە پێیان ، تا نەیەیتە ناو گفتوگۆکان و نەڕۆیتە ناو چوارچێوە یاسایی و ئیداریەکانی دەوڵەت نازانی ئەوانەی لە هەرێم حکومەتدارییان کردوە چەند نەزان و نەشیاو بوون، چ وێرانەیەکیان لە هەموو ئاستەکان تەنها لە پێناوی گەندەڵی و پارە بردندا دروستکردوە.
ئێستا کە هەرێم و خەڵکەکەی لە لێواری تەقینەوە و ناڕەزایەتی بەربڵاودان ، دەرفەتە بۆ پارتی و یەکێتی ئیلتیزام بکەن و موچەی ئەو خەڵکە چاکبکەن ، گرنگە لە جیاتی ئەوەی سەنگەر لە هەوڵەکانی ئێمە بگرن ، بڕۆن ئەو ئیتفاقیەی ناو موازەنە جێبەجێبکەن ، چونکە پێم وانیە تا قیامەت خەڵک ئاوا لێیان قبوڵ بکات .

کۆدی بابه‌ت: 65866  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۹/۱۶  |  کاتژمێر: 9 : 1

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات