عه‌لی محه‌مه‌د ساڵح نوێنه‌ری به‌رجه‌سته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا:
گۆڕینی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ بەسراوە به‌ کشانه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانییەوە
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- عه‌لی محه‌مه‌د ساڵح ئه‌ندامی به‌رجه‌سته‌ی فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان وتی: مەرجی گۆڕینی سه‌رۆکی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن ئه‌م حزبه‌وە بڕیاری پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ کشانه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆک و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌ پۆسته‌کانیان.
کوردپرێس/ حه‌سه‌ن ساڵحی- مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ په‌یامی ئه‌مدواییه‌ی خۆی له‌باره‌ی قه‌یرانی سیاسی هه‌رێمی کوردستان خوازیاری کارا کردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان و ڕێککه‌وتنی پارته‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێکی نوێ بۆ په‌رله‌مان بوو.
له‌ ئێستادا سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ ده‌ستی یووسف محه‌مه‌د له‌ ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ و له‌ ساڵی ڕابردووی زایینییه‌وه‌ و به‌ بۆنه‌ی پێداگریی ئه‌م حزبه‌ له‌سه‌ر گۆڕینی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و نایاسایی وه‌سف کردنی به‌رده‌وامیی سه‌رۆکایه‌تی بارزانی به‌ بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی ماوه‌ی یاسایی سه‌رۆکایه‌تیی ناوبراو، په‌رله‌مان له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌ داخرا و ڕێگری له‌ چوونی سه‌رۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ هه‌ولێر کراوه‌.
عه‌لی محه‌مه‌د ساڵح له‌ نوێنه‌رانی به‌رجه‌سته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا له‌باره‌ی داواکاریی بارزانی بۆ گۆڕینی سه‌رۆکی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند: پێموایه‌ ئه‌گه‌ر پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماده‌ به‌ گۆڕینی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم بێت، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش سه‌رۆکی په‌رله‌مان دەگۆڕێت و ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین که‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ڵامی فه‌رمی خۆی بۆ په‌یامی بارزانی بڵاو بکاته‌وه‌.
ده‌قی گفتوگۆی کوردپرێس له‌گه‌ڵ عه‌لی محه‌مه‌د ساڵح به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
کوردپرێس: ئێوه‌ ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سۆران عومه‌ر ڕاپۆرتێکتان له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ کرد که‌ باسی گه‌نده‌ڵی ده‌کرد ئه‌گه‌ر بکرێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرته‌ و هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌ هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتۆته‌ ئه‌م دۆخه‌ بۆمان باس بکه‌ن؟
عه‌لی محه‌مه‌د ساڵح: ڕاپۆرته‌که‌ په‌یوه‌ندی به‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ هه‌یه‌ له سێکته‌ره‌کانی نه‌وت‌ به‌ گشتی له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا بۆ ئێسته، له‌ سێکته‌ره‌کانی دارایی، له‌ دامه‌زراندن و له‌ چه‌ندین سێکته‌ری تردا. ئاراسته‌ی حزبه‌کان کراوه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تاکوو ئێستا هیچ کارێکی له‌سه‌ر نه‌کراوه‌.
کوردپرێس: به‌ڕێزم بۆچی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتۆته‌ ئه‌م قۆناغه‌ی که‌ قه‌یرانی سیاسی و به‌ تایبه‌ت قه‌یرانی دارایی ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوه‌؟
عه‌لی محه‌مه‌د ساڵح: قه‌یرانه‌ سیاسییه‌که‌ په‌یوه‌ندی به‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ هه‌یه‌. به‌ڕێز کاک مه‌سعوود بارزانی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی و ویلایه‌ته‌که‌ی ته‌واو بووه‌ و ڕێگه به‌ په‌رله‌مانیش نه‌درا به‌ شێوه‌ی قانوونی چاره‌سه‌ری بکات ئه‌مه‌ هۆکاری دروستبوونی کێشه‌ی سیاسی بوو کێشه‌ داراییه‌که‌ش په‌یوه‌ندی به‌و گه‌نده‌ڵییه‌ مونه‌زه‌مه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ له‌ کوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ و چه‌ند به‌رپرسێکی حزبی له‌ پشته‌وه‌یه‌.
کوردپرێس: ئاماژه‌تان به‌ قه‌یرانه‌ سیاسییه‌که‌ کرد هۆکاره‌که‌ی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به‌ڕێز بارزانییه‌. به‌ڕێز بارزانی له‌ دوایین لێدوانیدا پێشنیارێکی کرد که‌ لایه‌نه‌کان که‌ونه‌ گفتوگۆ و به‌دیلێک بۆ به‌ڕێزیان دابنن؟
عه‌لی محه‌مه‌د ساڵح: قه‌تعه‌ن لایه‌نه‌کان ئه‌که‌ونه‌ گفتوگۆ به‌ڵام له‌ هیچ کوێ دونیادا ئیشێکی سیاسی نه‌بووه‌ بۆ دیاریکردنی سه‌رۆکی هه‌رێم یان په‌رله‌مان ده‌یکات و یان له‌ ڕێگای ده‌نگدانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت نه‌ک ئه‌وه‌ی حزبێکی سیاسی کۆببێته‌وه‌ و خه‌ڵکێک دابنێت بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رباری ئه‌وه‌ش من پێموایه‌ لایه‌نه‌کان ئه‌چنه‌ پیری ئه‌م پێشنیاره‌ی بارزانییه‌وه‌ تا بزانن چه‌نێک جیدییه‌ و ده‌ره‌نجامه‌که‌ی تاکوو یه‌ک مانگی داهاتوو ئاشکرا ده‌بێت.
کوردپرێس: به‌ڕێز بارزانی داوای گۆڕانی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانیشی کرد. جه‌نابتان وه‌کوو نوێنه‌رێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مان هه‌ڵوێستتان چییه‌ سه‌باره‌ت به‌م پێشنیاره‌؟
عه‌لی محه‌مه‌د ساڵح: من پێموایه‌ ئه‌گه‌ر پارتی ئاماده‌ بێت سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی حکوومه‌ت بگۆڕێت گۆڕان سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌گۆڕێت. ئه‌گه‌ر بیکات با بزانین گۆڕانیش له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا وه‌ڵامێکی ئه‌بێت.
 
داگرتن و داڕشتنه‌وه‌: سروور خدری

کۆدی بابه‌ت: 65694  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۹/۲  |  کاتژمێر: 15 : 5

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
مێژووی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئێدوارد براون له‌سه‌ر ئێران له‌ چاپ درا
په‌لاماری PKK بۆ سه‌ر نوێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌ ناکام مایه‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی کیمیایی سه‌ردانی ئێران ده‌کات
ڕۆڵی گرینگی نه‌وتی که‌رکووک له‌ سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کانی عێراق/ که‌ماڵ چۆمانی
رەخنە لە بێدەنگ بوونی کەنەدا سەبارەت بە گشتپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێویستی ڤیزا نێوان ئێران له‌گه‌ڵ ڕووسیا و پۆرته‌غال
لەکاتی ئەنجامدانی ریفراندۆمدا تورکیا سنوورەکانی بەڕووی هەرێمدا دادەخات
به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی و حزبی، په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌غدا-هه‌ولێری دژوارتر کردووه‌
ڕووسیا به‌رامبه‌ر به‌ هێرشه‌کانی تورکیا یارمه‌تیی کورد بدات
ئاو! کێشه‌ی گه‌وره‌ی به‌ره‌ی داهاتوو
قه‌ڵای میرغوڵام هاشمی ئیلام نوێ ده‌کرێته‌وه‌
ئاماده‌باشی ده‌درێت به‌ فه‌رمانداری و ئیداره‌کانی پارێزگای ئیلام
ڕه‌فتاری دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌
7 بیری بێ‌مۆڵه‌ت له‌ بۆکان پڕ کرانه‌وه‌
کاردانەوەی ئێران هەمبەر ئیدیعای هەندێک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە مافی مرۆڤ
ئیمکانات