کاردانەوەی کوتلەی ئەلعەرەبییه به وتەکانی بارزانی سەبارەت به پاشەکشێ نەکردنی پێشمەرگه له ناوچه ئازادکراوەکان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان، کوتلەی ئەلعەرەبییه به ڕێبەرایەتی ساڵەح موتڵەگ سەرسوڕمانی خۆی له وتەکانی ئەم دواییانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربڕی سەبارەت به پاشەکشێ نەکردنی هێزی پێشمەرگه لەو ناوچانەی وا له ژێر دەستی داعش ڕزگار کراون.
به پێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپرێس به گێڕانەوه له بنکەی هەواڵیی "الموقف العراقی" کوتلەی ئەلعەرەبییه له بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند که ئەم کوتله له حاڵێکدا که سوپاس و ستایشی گیانفیدایی هێزەکانی پێشمەڕگه دەکات، دژی وتە و هەڵوێستەکانی ڕێبەرانی هەرێمی کوردستان کە دۆخەکە ڕاپێچی شەڕی ناوخۆیی دەکات دەوەستێتەوه.
کوتلەی ئەلعەرەبییه له بەیاننامەیەکدا وێڕای ئاماژه بەوەی که نەچوونه دەرەوەی هێزەکانی پێشمەرگه لەو ناوچانەی وا تازه ڕزگار کراون، پێشێلکردنی ئەو ڕێکەوتننامەیه وا له نێوان دەوڵەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان واژه کراوه، وتیشی: کوتلی ئەلعەرەبییه داوا له مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات، ڕێبەرێکی پشتیوانی عێراق و خولیای یەکێتی و یەکپارچەیی ئەو وڵاته و یەکێتی نێوان کورد و عەرەبەکان بێت و خۆ بپارێزێت لەو سیاسەتانەی وا دەبێته هۆی دوو بەرەکی له نێوان خەڵکی عێراق؛ چوونکه ئەم چەشنه لێدوانانه دەبێته هۆی گرژبوونی بارودۆخی عێراق و کوتلەی ئەلعەرەبییەش ئەمەی پێ قبووڵ ناکرێت.

کۆدی بابه‌ت: 65531  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۸/۲۸  |  کاتژمێر: 21 : 53

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات