وته‌بێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکرات له‌ په‌رله‌مانی کوردستان له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا:
ویستی مه‌ترسیداری هه‌ندێ نوێنه‌ری کورد بۆ کۆنتڕۆڵی ئابووری هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- محه‌مه‌د عه‌لی یاسین جه‌خت ده‌کات که‌ داواکاری ژماره‌یه‌ک له‌ نوێنه‌رانی کوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی که‌ به‌غدا کۆنتڕۆڵی ئابووریی هه‌رێمی کوردستان وه‌ده‌سته‌وه‌ بگرێت، داواکارییه‌کی سه‌یر و ناڕه‌وا و یاری له‌گه‌ڵ عاتیفه‌ی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانه‌ و هه‌ندێ ویست و مه‌به‌ستی مه‌ترسیداری له‌پشته‌وه‌یه‌.
کوردپرێس/ حه‌سه‌ن ساڵحی: له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان) ڕایگه‌یاند که‌ فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان که‌ له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ پچڕاوه‌ و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش له‌ پێدانی ته‌واو و سه‌روه‌ختی ئه‌و بابه‌ته‌ ماوه‌ته‌وه‌؛ هه‌وڵ ده‌ده‌ن ماده‌یه‌کی یاسایی نوێ له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2017ی عێراق دابنێن.
به‌ وته‌ی ناوبراو، به‌پێی ئه‌م ماده‌یاسا‌ نوێیه‌ ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێم و ده‌وڵه‌تی عێراق له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و بودجه‌ و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕێکنه‌که‌ون و یان حکوومه‌تی هه‌رێم نه‌توانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی بدات، ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌توانێت کۆنتڕۆڵی ئابووری پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان هاوشێوه‌ی پارێزگاکانی دیکه‌ی وڵات به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌ده‌سته‌وه‌ بگرێت.
ئه‌م کاره‌، کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆری له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌دواوه‌ بووه‌ و فراکسیۆنی پارتی دیموکرات له‌ په‌رله‌مانی کوردستان، کارێکی وای به‌ یاری له‌گه‌ڵ چاره‌نووسی خه‌ڵک و خه‌یانه‌ت به‌ هه‌رێمی کوردستان وه‌سف کرد.
محه‌مه‌د عه‌لی یاسین وته‌بێژی فه‌رمیی ئه‌م فراکسیۆنه‌ له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا که‌ ده‌قی دیمانه‌که‌ له‌ خواره‌وه‌ دێت، له‌باره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که‌ ئه‌م نوێنه‌ره‌ کوردانه‌ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئابووری هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ڕایگه‌یاند که‌ داواکارییه‌کی وا ناڕه‌وا و یاری له‌گه‌ڵ عاتیفه‌ی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانه‌.
کوردپرێس: به‌ڕێزم ژماره‌یه‌ک له‌ په‌رله‌مانتارانی کورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ ماوه‌ی یه‌ک دوو ڕۆژی ڕابردوودا ڕایانگه‌یاند که‌ ئه‌گه‌ر کێشه‌کانی هه‌رێم و ناوه‌ند له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و بودجه‌ و ئه‌و شتانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌کرێت داوا له‌ ناوه‌ند ده‌که‌ن یان داوا ده‌که‌ن له‌ پڕۆژه‌یاسا به‌ندێک زیاد بکرێت که‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان وه‌ک دیکه‌ی پارێزگاکانی عێراق بێ، بۆچوونی جه‌نابتان وه‌کوو فراکسیۆنی جه‌نابتان له‌مباره‌وه‌ چییه‌؟
محه‌مه‌د عه‌لی یاسین: ئێمه‌ پێمانوایه‌ که‌ ئه‌م کاره‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک خزمه‌تی هه‌رێمی کوردستان ناکات و وه‌کوو داواکارییه‌کی سه‌یر و ناڕه‌وا ته‌ماشای ئه‌مه‌ ده‌که‌ین چوونکه ده‌بێ له‌م به‌ڕێزانه‌ که‌ له‌ ئێستادا سێ ساڵه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراقن، پرسیار بکرێت که‌ ئه‌گه‌ر توانای ئه‌نجامدانی کارێکی وا و دانانی ماده‌یه‌کی نوێ له‌ یاسای بودجه‌یان هه‌یه‌، بۆچی له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا کارێکیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی بودجه‌ی هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌نجام نه‌داوه‌؟
به‌ هیچ له‌ونێک مه‌عقووڵ و عاقڵانه‌ نییه‌ ئێمه‌ داهاتی خۆمان ده‌ده‌ین به‌ به‌غدا پاشان داوا له‌ به‌غدا ده‌که‌ین که‌ داهاتی خۆمان بۆ خۆمان بنێرێته‌وه‌؛ ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌وه‌نده‌ داهاتت هه‌یه‌ ئه‌ی بۆ نایده‌یت به‌ مووچه‌خۆرانی خۆت؟ ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌و داهاته‌ت به‌شی ئه‌وان هه‌س که‌ بیده‌ی به‌ مووچه‌خۆرانی خۆت و تۆ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ ده‌که‌ی که به‌غدا له‌ داهاتی‌ به‌غدا و نازانم شوێنه‌کانی دیکه‌ بۆ تۆ بنێرن؟
کوردپرێس: به‌ڕێزم پێتانوایه‌ بۆچی ئه‌مه‌یان هێناوه‌ته‌ئاراوه‌ و وه‌کوو په‌رله‌مانتارێکی کورد و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستانی پێتانوایه‌ ئه‌م باسه‌ بۆچه‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌؟
محه‌مه‌د عه‌لی یاسین: ئه‌مانه‌ یاری به‌ سوودی خه‌ڵک ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ ویستی جێبه‌جێ کردنی هه‌ندێ ویستی مه‌ترسیداریان هه‌یه‌، ئه‌وانه‌ قاتیبه‌ به‌ عاتیفه‌ی خه‌ڵک ده‌که‌ن.
ئێمه‌ وه‌کوو فراکسیۆنی پارتی دیموکرات له‌ قۆناغی ئێستادا، ده‌رکی کێشه‌ و نیگه‌رانییه‌کانی خه‌ڵکی هه‌رێم و هه‌روه‌ها سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین و له‌ سه‌ره‌تای دروستبوونی ئه‌م قه‌یرانه‌شه‌وه‌ تاوه‌کوو ئێستا له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا بووین و هه‌میشه‌ ئێمه‌ هه‌وڵمان داوه‌ که‌ بگه‌یێنه‌ ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ قه‌یران و کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.
ئه‌مه‌ی که‌ له‌ ئێستادا هاتۆته‌ئاراوه‌، جێبه‌جێکردنی ئه‌جێندایه‌کی مه‌ترسیداره‌ که‌ ئه‌وان له‌ ده‌ستووری کاری خۆیان دایانناوه‌ و نه‌یارانی هه‌رێمی کوردستانیش پاڵپشتی لێوه‌ده‌که‌ن.
کوردپرێس: ئه‌وان هه‌ندێ به‌هانه‌ دێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م پێشنیاره‌یان هێناوه‌ته‌ئاراوه‌، پێتانوایه‌ دۆخی به‌ تایبه‌ت ئابووری هه‌رێمی کوردستان بۆچی گه‌یشتوه‌ به‌م قۆناغه‌ که‌ چاره‌سه‌رکردنیشی وادیاره‌ یان درێژخایه‌نه‌ یان بۆ خه‌ڵکی ئاسایش وه‌کوو خه‌ونێکی لێهاتووه‌؟ کێ به‌رپرسیاره‌ له‌م بارودۆخه‌؟
محه‌مه‌د عه‌لی یاسین: هه‌مووان ده‌زانن که‌ ئێمه‌ له‌ حاڵه‌تی ته‌بیعیدا نین و له‌گه‌ڵ هه‌ندێ کێشه‌ی جیدی و گه‌وره‌ و له‌وان شه‌ڕی داعش، بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌، هاتنی یه‌ک دونیا ئاواره‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی شه‌ڕ بۆ هه‌رێمی کوردستان، ڕووبه‌ڕوو بووه‌ و له‌ ئێستادا هاتنی ئاواره‌کان به‌ شێوه‌ی ڕۆژانه‌ بۆ هه‌رێم به‌رده‌وامه‌؛ جگه‌ له‌مانه‌ش سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی داهاتمان که‌ داهاتی نه‌وته‌ له‌گه‌ڵ کێشه‌ به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه‌ و هه‌روا که‌ خۆتان ده‌زانن نرخی نه‌وتیش له‌ بازاڕه‌کان دابه‌زیوه‌ و به‌م بۆنه‌وه‌ که‌ نه‌وت سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی داهاتی هه‌رێمه‌، زۆر له دابه‌زینی نرخی نه‌وت خه‌ساری بینیوه‌ و هه‌موو ئه‌مانه‌ فاکته‌رگه‌لێکن که‌ ده‌بێته‌هۆی ئه‌م قه‌یرانه‌ی که‌ هه‌موومان ئێستا تێیداین و ئه‌مه‌ ناتوانیت بیکه‌ی به‌‌ خه‌تای تاکه‌که‌سێک یان تاکه‌حزبێک، ئێمه‌ پێمانوابوو که‌ هه‌موو حزب و لایه‌نه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ست له‌ ناو ده‌ستی یه‌ک ده‌توانین ئه‌م کێشانه‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ین به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ دیاره‌ که‌ لایه‌نه‌کان خۆیان به‌ به‌رپرس نازانن له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م دۆخه‌دا.
کوردپرێس: به‌ڕێزم هاوکات له‌گه‌ڵ بارودۆخی قه‌یرانی ئابووری، هه‌رێمی کوردستان تووشی قه‌یرانێکی سیاسیش هاتووه‌ یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کانی ئه‌م قه‌یرانه‌ ڕکابه‌ری یان نه‌یارێتی لایه‌نه‌کانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ک به‌ تایبه‌ت گۆڕان له‌گه‌ڵ پارته‌که‌ی ئێوه‌ پارتی دیموکراتی کوردستان. هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا گۆڕان باسێکی هێناوه‌ته‌ئاراوه‌ و له‌سه‌ری له‌ جڤاتی گشتی و نیشتیمانی باسی کردووه‌ کشانه‌وه‌ له‌ ده‌وڵه‌ت و له‌ حکوومه‌ت. پێتانوایه‌ له‌م قۆناغه‌دا کشانه‌وه‌ی گۆڕان و هێنانه‌ئارای ئه‌م باسه‌ چ واتایه‌کی هه‌یه‌ و چ کاریگه‌رییه‌کی ده‌بێ له‌سه‌ر قه‌یرانه‌که‌ و بارودۆخه‌که‌؟
محه‌مه‌د عه‌لی یاسین: به شێوه‌یه‌کی فیعلیله‌ ئێستادا گۆڕان له‌ حکوومه‌تدا نییه‌ و له‌ ئه‌گه‌ری بڕیاری ئه‌م حزبه‌ بۆ کشانه‌وه‌ی فه‌رمی له‌ حکوومه‌ت و جێبه‌جێ کردنی ئه‌و بڕیاره‌ هیچ کاریگه‌رییه‌ک له‌سه‌ر کاری حکوومه‌ت دانانێت و له‌و کاته‌دا که‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هاته‌ ناو حکوومه‌ت هیچ ڕۆڵ و کاریگه‌رییه‌کی به‌رچاوی له‌ حکوومه‌تدا نه‌بوو که‌ بتوانێت حوکمڕانی بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ به‌ بێ به‌رنامه‌‌ هاتبووه‌ ناو حکوومه‌ت و زیاتر وه‌کوو ئۆپۆزیسیۆن مابووه‌وه نه‌ک وه‌کوو حزبێکی شه‌ریک له‌ ده‌وڵه‌ت و به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌ پێشتر وه‌زیرانی ئه‌م حزبه‌ له‌ ده‌وڵه‌ت ده‌رکراون، هێنانه‌ئارای پرسی کشانه‌وه‌یان له‌ حکوومه‌ت به‌لاڕێدابردنی ڕای گشتییه‌ و پێمانوایه‌ که‌ کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی به‌دواوه‌ نییه‌.
کوردپرێس: پێتانوایه‌ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی هه‌رێمی کوردستان که‌ ئێستا گه‌یشتۆته‌ بنبه‌ستێک له‌ چیدایه‌؟ چۆن ئه‌م قه‌یرانه‌ ده‌کرێ چاره‌سه‌ر بکرێت و له‌م قۆناغه‌ ده‌رباز بن؟
محه‌مه‌د عه‌لی یاسین: ئێمه‌ پێمانوایه‌ که‌ هه‌موو لێکتێنه‌گه‌یشتن و ناکۆکییه‌ک قابیلی چاره‌سه‌رکردنه‌ و ئێمه‌ ئه‌توانین به‌ دانیشتن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین به‌ڵام کۆمه‌ڵێک هه‌ن که‌ بڕوایان به‌ دانیشتن و گفتوگۆ نییه‌ و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ کێشه‌، هیوادارین که‌ بتوانین به‌یه‌که‌وه‌ دابنیشین و قسه‌ بکه‌ین و کێشه‌ و قه‌یرانه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین چوونکه‌ ئێمه‌ هه‌موومان به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شمان هه‌یه‌ و سه‌رجه‌م پارته‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئارمانجێکی هاوبه‌شمان هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش پاراستنی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌ که‌ چه‌ندین ساڵه‌ خه‌باتی بۆ ده‌که‌ین.
کوردپرێس: که‌وایه‌ له‌و دانیشتنانه‌ ئه‌گه‌ریی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ئێوه‌ ڕێکبکه‌ون که‌ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌یێت؟
محه‌مه‌د عه‌لی یاسین: به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا ئه‌و گفتوگۆیانه‌ نه‌کراوه‌ ئه‌گه‌ر بتوانین گفتوگۆ بکه‌ین هه‌موو ڕێککه‌وتنێک مه‌رجدار و په‌یوه‌سته‌ به‌ گفتوگۆ و دانوستانه‌وه‌.
کوردپرێس: وه‌کوو نوێنه‌رێکی خه‌ڵک وه‌کوو پرسێکی نیشتمانی که‌ باسی لێده‌کرێت باسی مانه‌وه‌ یان کشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌و ناوچانه‌ی که‌ له‌ شه‌ڕی داعش و به‌ تایبه‌ت له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ ده‌ستی که‌وتووه‌ و کۆنتڕۆڵی کردۆته‌وه‌، ئایا هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌و ناوچانه‌ ده‌کشێته‌وه‌ یان نا؟
محه‌مه‌د عه‌لی یاسین: هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ کوردستانییه‌کان ناکشێته‌وه‌ به‌ڵام داخیلی مووسڵیش نابێت.
 
داگرتن و داڕشتنه‌وه‌: سروور خدری

کۆدی بابه‌ت: 65467  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۸/۲۷  |  کاتژمێر: 9 : 14

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
Şanokarekî kurd li Almanyayê yekemîn koma şanoya kurdî ava kir
دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە داڕمانی باڵاخانەی پلاسکۆ
سەربەخۆیی کوردستان "نە دەنگۆیە و نە خولیا"/ ئێران لەگەڵ هەموو پارتەکانی هەرێمی کوردستان پێوەندیی هەیە
سوپای سووریا گەیشتووەتە نزیکی شاری ئەلباب
دەزانین کێ پشتگیری لە تیرۆریستەکان لە ئەلباب دەکات/ سنوورە سۆزدارییەکانی تورکیا سنووریان نیە
شەڕ و تێکهەڵچوونی نوێنەرانی ژنی پەرلەمانی تورکیا/ پەروین بۆڵدان بریندار بوو
هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە داوای بەندکردنی درێژخایەن بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش
سەرەڕای دژایەتیی دیمەشق، قەتەریش بۆ دانووستانەکانی ئەستانە بانگهێشتکرا
2 تۆن مادەی پێشسازی شیشە لە سەردەشت لە لایەن فەرمانبەرانی ئینتیزامییەوە دۆزرایەوە
ئاوەدانی ڕوو لە ناوچە دابراوەکانی شاری سنە دەکاتەوە
گەشەی کوردستان، لە یەکەمایەتیی ڕێکخراوەی بەرنامە و بووجەی وڵاتدایە
راپۆرتی وێنەیی کوردپرێس لە رووداوی باڵاخانەی پلاسکۆ
پلاسکۆی 53ساڵان داخی گەورەی ئەوڕۆی تاران
دەس کێشانی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵ و دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنی حەویجە نامومکینە
لەسەر دژایەتیی پارتی دیموکرات بۆ دانانی سەرپەرشت لە پۆستی وەزارەتی دارایی عێراق جەخت دەکرێتەوە
ئیمکانات