جه‌خت له‌سه‌ر گرینگایه‌تی سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ هه‌ولێر ده‌کرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته‌ بۆ هه‌ولێری به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ شه‌ڕی ئێستا له‌گه‌ڵ تیرۆریزم به‌ گرینگ وه‌سف کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌جیبه‌ نه‌جیب له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕادیۆ "المربد" ڕایگه‌یاند: سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ هه‌ولێر به‌م بۆنه‌وه‌ که‌ له‌ ئێستادا عێراق به‌ سه‌رجه‌م لایه‌ن و ئیتنیک و ئایینه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ تیرۆریزم شه‌ڕ ده‌کات، گرینگایه‌تییه‌کی زۆری هه‌یه‌.
ناوبراو زیادی کرد: له‌م سه‌ردانه‌دا سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ دیدار له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی قۆناغی پاش داعش و پێویستی گفتوگۆکردنی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ ئه‌وان له‌گه‌ڵ دوژمنێکی هاوبه‌ش شه‌ڕ ده‌که‌ن، گفتوگۆی کرد.

کۆدی بابه‌ت: 65074  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۸/۱۸  |  کاتژمێر: 11 : 51

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات