سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسیی یه‌کێتی نیشتمانی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا:
هه‌وڵه‌کانی خۆمانمان له‌باره‌ی نیگه‌رانییه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجام داوه‌
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان که‌ به‌ یاوه‌ری وه‌فدێکی باڵای ئه‌م حزبه‌ سه‌ردانی ئێرانی کردبوو، وتی: "له‌ واقیعدا له‌باره‌ی جموجووڵه‌ سه‌ربازییه‌کانی گرووپه‌ نه‌یاره‌کانی ئێرانه‌وه‌ موبالیغه‌ کراوه‌، چوونکه‌ کۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌وڕۆ وڵاتێکی موسته‌قێره‌. ڕه‌نگه‌ ئه‌و کێشانه‌ هه‌بێت به‌ڵام ده‌کرێ له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌و کێشانه‌ به‌ شێوه‌ی سه‌رئامه‌د چاره‌سه‌ر بکرێت. له‌ ڕاستیدا له‌و مه‌وزووعانه‌ی که‌ هه‌ن و پێویستی به‌ ئێمه‌‌ هه‌یه هه‌وڵه‌کانی خۆمانمان ئه‌نجام داوه‌."‌
کوردپرێس/ حه‌سه‌ن ساڵحی: ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 9ی مانگی گه‌ڵاڕێزان/ 30ی ئه‌کته‌وبر سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ به‌ یاوه‌ریی وه‌فدێکی باڵای یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان به‌ سه‌رکردایه‌تی مه‌لا به‌ختیار کارگێری مه‌کته‌ب سیاسی ئه‌م حزبه‌ له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌رپرسانی فه‌رمیی ئێران گه‌یشته‌ تاران.
ئه‌م وه‌فده‌ له‌گه‌ڵ موحسن ڕه‌زایی بڕیارده‌ری کۆمه‌ڵه‌ی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیزام، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ڕه‌حمانیی فه‌زڵی وه‌زیری ناوخۆ و دوکتۆر عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی سه‌رۆکی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ ستراتژیکه‌کان دیدار و گفتوگۆی ئه‌نجام دا.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان له‌باره‌ی دیداره‌کانی ئه‌م حزبه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران و ته‌وه‌ره‌کانی ئه‌م گفتوگۆیه‌ به‌ کوردپرێسی وت که‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تیرۆر و قۆناغی پاش داعش و هه‌روه‌ها هاوکارییه‌ ئابوورییه‌کان له‌ ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌کییه‌کانی گفتوگۆی نێوان وه‌فدی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان و به‌رپرسانی ئێران بووه.‌
ده‌قی گفتوگۆی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا:
کوردپرێس: ئه‌و شته‌ی که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌کاندا باس کراوه‌ یه‌کیان شه‌ڕی مووسڵ و قۆناغی دوای داعش بووه‌، ئه‌و پرسه‌ هاوبه‌شانه‌ که‌ له‌م بابه‌ته‌ له‌ نێوان هه‌رێمی کوردستان به‌ تایبه‌ت یه‌کێتی نیشتمانی و کۆماری ئیسلامی ئێراندا بووه‌ چی بووه‌ و چی باس کراوه‌؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌: له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دوای شه‌ڕی داعش و ڕزگارکردنی مووسڵ نیگه‌رانییه‌کی هاوبه‌ش له‌ نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌رێمی کوردستانی عێراق و عێراق به‌ گشتی هه‌یه‌. ئه‌وه‌ ته‌نها به‌ شه‌ڕ، ئایدیۆلۆژیای داعش یان داعش وه‌کوو فیکر له‌ به‌ین ده‌چێت. ئیمکانی نوێ بوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ جارێکی دیکه‌ ده‌بێ یان نابێ ئه‌مه‌ موناقیشه‌ کراوه‌ و ڕه‌ئی هاوبه‌ش ئه‌وه‌ بوو که‌ پێویسته‌ هه‌موو ئه‌و هۆیانه‌ی ده‌بنه‌ سه‌به‌ب بۆ دروست بوونی داعش ئه‌وانه‌ وشک بکرێن ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ خۆش کردن و چاره‌سه‌رکردنی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا، چاره‌سه‌رکردنی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها خۆش کردنی پێوه‌ندیی عێراق و هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ ڕێگر بن له‌ زیندووبوونه‌وه‌ی بیروبۆچوونی ئاوه‌ها جینایه‌تکار و زه‌ره‌ربه‌خش بۆ ئاینده‌ی هه‌رێم و مه‌نتیقه‌ و ئیستقرار. ئه‌وه‌ سه‌به‌بێکه‌ سه‌به‌بی دووهه‌م ئه‌وه‌ بوو که‌ ئێمه له‌ ڕووی ئیقتیسادییه‌وه‌ ده‌بێ‌ کارێک بکه‌ین که‌ مه‌سه‌له‌ی برسییه‌تی نه‌که‌وێته‌ سه‌به‌ب بۆ جه‌زب کردنی خه‌ڵک که‌ به‌شداری بکات له‌گه‌ڵ داعش و گرووپگه‌لێک هاوشێوه‌ی داعش بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌رچی توانای وڵاتان هه‌یه‌ هاوکاری پێویسته‌ بۆ خۆش کردنی گوزه‌رانی خه‌ڵک بۆ ڕفاهی ئیقتیسادی به‌کار بهێندرێت.
مه‌سه‌له‌ی سێهه‌م ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ ده‌بێ کارێک بکه‌ین دامه‌زراوه‌کانی ئه‌منیمان مه‌سه‌له‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق ئه‌وانه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک ته‌جهیز بکه‌ین و ئاماده‌سازییان بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زوو به‌ زوو ڕووبه‌ڕووی ئه‌و نه‌وعه‌ بۆچوونانه‌ بن که‌ فراوان ببن و په‌ره‌ بسێنن و زه‌ره‌ر بده‌ن له‌ ئاینده‌ی ئه‌و وڵاته‌ چوونکه‌ تا ئێمه‌ ئه‌م بۆچوونانه‌مان هه‌یه‌ له‌ عێراق و ئه‌و ئیمکاناته‌ی که‌ هه‌یه‌ له‌ کوردستانی عێراق ده‌توانین له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا بکرێ به‌ وڵاتێکی نوێ به‌ڵام به‌یناوبه‌ین گرووپێکی وه‌کوو داعش په‌یدا بێت هه‌رچی کاره‌ کۆده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌ بکه‌ین وڵاته‌که‌مان به‌ کاولی و وێرانی ده‌مێنێته‌وه‌ و میلله‌ته‌که‌شمان له‌ برسیه‌تی که‌ نابێ ئاوه‌ها به‌رده‌وام بینه‌وه‌.
کوردپرێس: به‌ڕێزم ئاماژه‌تان دا به‌ بابه‌تی ئابووری و هه‌روه‌ها سه‌ربازی و ئه‌منی له‌ دیداره‌کان به‌ تایبه‌ت له‌و ڕاگه‌یێندراوه‌ که‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ له‌ دیدار له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌ردار ڕه‌زایی داوا کراوه‌ که‌ ئێران پشتیوانی له‌ هه‌رێمی کوردستان بکات. له‌ ڕووی ئابووری هه‌روه‌ها له‌ ڕووی سه‌ربازی‌ و ئه‌منییه‌وه ئێران ده‌توانێت چ یارمه‌تییه‌ک به‌ هه‌رێمی کوردستان بدات؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌: ئاخر ئێران خۆ یارمه‌تی داوه‌ ئه‌گه‌ر تۆ سه‌یر بکه‌ی له‌ ماوه‌ی ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی نێوان داعش و په‌یدابوونی داعش پێموایه‌ که‌ کاک مه‌سعوود بارزانیش له‌ میانی سوپاس کردنی لایه‌نه‌کان یه‌که‌م وڵاتێ که‌ سوپاسی کرد سوپاسی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد که‌ ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی داعش و هه‌ڵمه‌ت و هێرشی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان هاتنه‌ مه‌یدان و کومه‌کیان کرد و ئه‌وه‌ یه‌کێکه‌ له‌و کومه‌کانه‌ی که‌ ناتوانرێت نادیده‌ بگیردرێت.
ئه‌وه‌ ئاشکرایه‌ له‌ ئێستادا ئێمه‌ له‌ قه‌یرانێکی ئابووری و داراییدا تێده‌په‌ڕین. هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی که‌ هه‌ن له‌ مه‌سه‌له‌ی نرخی نه‌وت، له‌ مه‌سه‌له‌ی فراوانکردنی تۆڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌کردنی کێشه‌کان و مه‌رجی کردنه‌وه‌ی بازاڕی ئازاد ئه‌وانه‌ هه‌مووی پڕۆژه‌گه‌لێکن که‌ ده‌توانرێ هاوکاریمان بکه‌ن به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ ئێمه‌ بتوانین زۆر باش سوودی لێ وه‌ربگرین به‌ڵام بۆ ئیجراکردن و کارایی کردنی ئه‌و مه‌وزووعه‌ پێویسته‌ هه‌یئه‌تێک له‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بێ که‌ ئه‌و هه‌یئه‌ته‌ له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دانیشێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه‌ و شێوه‌ی ئیجراکردنی.
کوردپرێس: به‌ڕێزم یه‌کێک له‌و بابه‌تانه‌ که‌ باس کراوه‌ و به‌رده‌وام جێی نیگه‌رانی تاران بووه‌ جموجووڵی هه‌ندێ گرووپ و لایه‌نی سیاسی نه‌یاری کۆماری ئیسلامییه‌ له‌ سنووری هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ بۆ ئێران. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ چ باسێک کراوه‌ و چ وه‌ڵامێک به‌و نیگه‌رانییه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران دراوه‌؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌: نا له‌ واقیعدا ئه‌وه‌ که‌مێک موبالیغه‌ی تێیدا ده‌کرێت. کۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌وڕۆ وڵاتێکی موسته‌قێره‌. ڕه‌نگه‌ ئه‌و کێشانه‌ هه‌بێت به‌ڵام ده‌کرێ له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌و کێشانه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌رئامه‌د چاره‌سه‌ر بکرێت. له‌ ڕاستیدا له‌و مه‌وزووعانه‌ی که‌ هه‌ن و پێویستی به‌ ئێمه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌وا له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تێکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که‌ هاتوون بۆ ئێره‌ و گفتوگۆ کراوه‌ من پێموایه‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان ئه‌وه‌ به‌ وه‌زیفه‌ی خۆیان ده‌زانن هه‌م ئه‌و گرووپانه‌ی که‌ جه‌نابت باسی ده‌که‌یت و هه‌میش حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ ته‌وه‌رێکی ڕه‌ئیسی نه‌بوو له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی نێوان ئێمه‌ و به‌رپرسانی ئێراندا.
کوردپرێس: ئایا له‌م دیدارانه‌ کێشه‌ ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئێران باسی له‌سه‌ر کرا؟
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌: له‌ ڕاستیدا ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ باسمان کرد وتمان هیچ هۆیه‌ک نه‌هێڵین بۆ ئه‌وه‌ی داعش و نه‌یاران سوودی لێ وه‌ربگرن. له‌ نێوان عێراق و هه‌رێم له‌ ناو هه‌رێم و له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و حه‌تا ناو یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان ده‌بێ ئه‌م کێشانه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌ ئه‌و دردانه‌ی بهێندرێت که‌ ڕه‌نگه‌ خه‌ڵکی نایار سوودی لێ وه‌ربگرێت. من پێموایه‌ ئه‌مه‌ کارێکه‌ که ئه‌ویش‌ ئه‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌ به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌مه‌مان وه‌کوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی موناقیشه‌ نه‌کرد و ئه‌وانیش وه‌کوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی باسیان لێوه‌نه‌کرد.
 
داگرتن و داڕشتنه‌وه‌: سروور خدری

کۆدی بابه‌ت: 64973  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۸/۱۶  |  کاتژمێر: 10 : 6

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئەمریکا، به‌ریتانیا و کورده‌کان بۆ داگیرکردنی نه‌وتی سووریا هاوکاری ده‌که‌ن
به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم له‌ ئه‌مساڵی زایینی گومانی تێیدا نییه‌
ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردن باش و سه‌لامه‌ت له‌ کوردستان به‌ڕێوه‌چوو
گفتوگۆی ته‌له‌فۆنیی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئازه‌ربایجان
حەشدی شەعبی رێککەوتنەکەی لەگەڵ هەرێم شکاند
کرێکار له‌ ئێران به‌ 930 هه‌زار تمه‌ن ژیانی خۆی ئیداره‌ ده‌کات
پۆستی ئینستاگرامی ماناداری زه‌ریف له‌ وڵامدانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌ته‌کانی ئه‌مدواییانه‌ به‌ داموده‌زگا دیپلۆماسییه‌کان
چواره‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کۆچی دوایی تاها که‌ریمی له‌ بانه‌ به‌ڕێوه‌چوو
گرینگترین گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 8/3/1396 له‌ تورکیا
10لە سەدی سندووقەکانی هەڵبژاردنی شۆراکان لە کرماشان دووبارە دەژمێردرێتەوە
پەرلەمانتارێکى دیکەی هەدەپە دەستگیر کرا
هۆشداریی ئێران سەبارەت بە قاتوقڕی و کارەساتی مرۆیی لە یەمەن
داواکاریی نوێنەری سنە بۆ بەرزبوونەوەی پشکی کوردستان لە دامەزراندنەکانی ڕاهێنان و پەروەردە
تورکیا گوندە کوێستانییەکانی دۆغو بایەزید و تەندورەک چۆڵ دەکات
دەستگیرکرانی زیاتر لە ٢٠٠ کەس بە تۆمەتی هاوکاری کردنی PKK لە ماوەی یەک حەوتەدا
ئیمکانات