ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ، گۆڕه‌پانی زۆره‌زمێی ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غدا/ کرک سۆل*
به‌شی جیهان- ئۆپه‌راسیۆنی وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووسڵ به‌شێکه‌ له‌ ململانێی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی باکووری عێراق که‌ کاریگه‌رییان له‌سه‌ری هه‌یه‌.
کوردپرێس: سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی 17ی ئه‌کته‌وبری 2016 هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنێکی ڕاسته‌وخۆیان بۆ ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ، ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ بنده‌ستی داعش ده‌ستپێکرد. هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌، که‌ پێش له‌ ساڵی 2014 کۆنتڕۆڵی زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باکووری مووسڵیان به‌ده‌سته‌وه‌ بوو، کۆنتڕۆڵی ژماره‌یه‌کی دیکه‌ له‌ گونده‌کان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م شاره‌یان به‌ده‌سته‌وه‌ گرت. هێزه‌ لێهاتووه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر (CTS)، سوپای تازه‌دامه‌زراوی عێراق و له‌شکه‌ری پانزده‌هه‌می مه‌شقپێکراوی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ناوه‌ندی سه‌ره‌کی هێزه‌ هێرشبه‌ره‌کان بۆ سه‌ر ئه‌م شاره‌ پێکده‌هێنن. نزیک به‌ 80 هه‌زار هێز به‌شداریی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ ده‌که‌ن که‌ زۆربه‌یان به‌ شێوه‌ی هێزی پشتیوان له‌ ده‌وروبه‌ری مووسڵدان و پشتیوانی له‌ هێزه‌کانی به‌شداربووی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ ده‌که‌ن.
ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم له‌ چوارچێوه‌ی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌نجام ده‌درێت. له‌ کاتی ڕاگه‌یاندنی ده‌ستپێکردنی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه (ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ)‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌ شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ڕه‌خنه‌ی له‌ تورکیا گرت و ڕایگه‌یاند که‌ "له‌ حه‌وته‌کانی ڕابردوو هه‌ندێ که‌س هه‌وڵیان دا چه‌ندین کێشه‌ی دروست بکه‌ن و ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ وه‌دوابخه‌ن." ئه‌م لێدوانانه‌ پاش یه‌ک حه‌وته‌ هێرشی ڕاگه‌یێنه‌ریی نێوان عه‌بادی و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕاگه‌یێندرا که‌ بووه‌هۆی دروست بوونی که‌شێکی دژ به‌ تورکیا له‌ میدیاکانی عێراقدا. ناکۆکییه‌کانی ئێستا له‌سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی بچووکی تورکیایه‌ که‌ له‌ دیسێمبێری 2015 له‌ نزیکی باشیک، شارێکی بچووک دروست به‌ده‌ر له‌ مووسڵ و له‌ ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ڵبه‌ت له‌ ناو سنووره‌ یاساییه‌کانی پارێزگای نه‌ینه‌وا دامه‌زرێندرا. گه‌وره‌ترین پاشه‌که‌وته‌ نه‌وتییه‌کانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و له‌وان ئه‌و کێڵگه‌ نه‌وتییانه‌ که‌ کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل له‌ ساڵی 2012 بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت له‌وان گرێبه‌ستی واژۆ کردووه‌، له‌م ناوچه‌یه‌دان.
ته‌نگه‌ژه‌ ڕاگه‌یێنه‌رییه‌کانی نێوان عه‌بادی- ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه‌ زۆرتر بووه‌وه‌ که‌ به‌پێی هه‌ندێ له‌ هه‌واڵه‌کان، تورکیا مه‌شقپێکردن و پڕچه‌ککردنی هێزی عه‌ره‌بی سوننه‌ی (نوێنه‌ری خۆی) به‌ ئامانجی ته‌رکیزکردن له‌سه‌ر شه‌ڕێکی ناو شار ده‌ستپێکردووه‌. نیگه‌رانی عێراق که‌متر له‌وباره‌‌یه‌ که‌ له‌وانه‌یه‌ هێزه‌کانی تورکیا کۆنتڕۆڵی مووسڵ به‌ده‌سته‌وه‌ بگرن، به‌ڵکوو زیاتر به‌م بۆنه‌یه‌ که‌ هێزه‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی تورکیا کۆنتڕۆڵی مووسڵ به‌ده‌سته‌وه‌ بگرن‌. ئه‌م هێزانه‌ بریتی له‌ پۆلیسه‌ خۆجێیه‌کانی مووسڵ و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ڕژێمی پێشووی عێراقن‌ که‌ له‌ ڕووی سیاسییه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ستیان به‌ ئۆسامه‌ نۆجه‌یفی، سه‌رۆکی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق و هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی عه‌ره‌بی سوننه‌ی تورکیاوه‌ هه‌یه‌. به‌ دوای ساڵی 2003، نۆجه‌یفی پێگه‌ی خۆی وه‌کوو ده‌نگی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی ئه‌م پارێزگایه‌ جێگیر کرد. لیستی برای ناوبراو واتا ئه‌سیل نۆجه‌یفی، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ ناوچه‌ییه‌کانی ساڵی 2009ی نه‌ینه‌وا بردیه‌وه و له‌ ده‌ره‌نجامدا ناوبراو تاکوو ساڵی 2015 پارێزگاری ئه‌م پارێزگایه‌ بوو. به‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ تورکیا سیاسه‌تی کوردی خۆی گۆڕاند که‌ یه‌کده‌نگی نێوان ئه‌ردۆغان و مه‌سعوود بارزانی به‌دواوه‌ بوو؛ له‌ ساڵی 2010 برایانی نۆجه‌یفی هه‌ڵاتن و له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP) به‌ سه‌رکردایه‌تی بارزانی ئیئتیلافێکیان پێکهێنا.‌ له‌و کاته‌وه‌ تاکوو ئێستا برایانی نۆجه‌یفی به‌ دوای پێکهێنانی ناوچه‌یه‌کی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری نه‌ینه‌وا بوونه‌ که‌ ده‌ره‌تانگه‌لێک هاوشێوه‌ی ده‌ره‌تانی کورده‌کان له‌ باکووری ببێت.
له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی برایانی نۆجه‌یفی، نه‌ینه‌وا زیاتر له‌ ژێر نفووزی تورکیا داده‌نرا؛ دروست هه‌روا که‌ پارتی، هه‌رێمی کوردستانی له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیدا هه‌یه‌. له‌ ڕاستیدا، ئه‌سیل نۆجه‌یفی که‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی 2015 له‌ پۆستی قایمقامه‌وه‌ هه‌ڵپه‌سێردرا، له‌ سه‌ره‌تای ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان عێراق و تورکیا له‌ مانگی دیسێمبێری ڕابردوو و به‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ تورکیا بنکه‌ی خۆی له‌ باشیک دامه‌زراند، ئاشکرا له‌ داپه‌ڕه‌کانی تورکیا بۆ کاریگه‌ریدانان له‌سه‌ر ناوچه‌کانی باکووری عێراق پشتیوانی کرد. ناوبراو هێشتاکه‌ له‌سه‌ر بۆچوونی خۆی ماوه‌ته‌وه‌ و له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ له‌ به‌راوردکردنی ڕۆڵی تورکیا (له‌ نه‌ینه‌وا) له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مدواییه‌ی قه‌ڵغانی فوراتی تورکیا له‌ باکووری سووریا له‌ ڕۆڵی تورکیا له‌ عێراق پشتیوانی کرد.
له‌ میدیا عه‌ره‌بی زمانه‌کانیش پشتیوانانی تورکیا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م ئامانجه‌ ستراتژیکه‌ ده‌که‌ن. بۆرهان کۆرۆغڵۆ، مامۆستایه‌کی تورکی زانکۆ به‌ ئه‌لجه‌زیره‌ی وت که‌ ڕۆڵی تورکیا به‌هۆی "چوارسه‌د ساڵ حکوومه‌ت" له‌ مووسڵ و له‌سه‌ر ڕووباری دیجله‌، ناوچه‌ سوننه‌نشینه‌‌کانی عێراقه‌. دوو ڕاڤه‌کاری دیکه‌ی تورکیاش زیادبوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی تورکیا له‌ باشیکیان به‌ نیشانه‌ی په‌ره‌پێدانی ڕۆڵی مێژوویی تورکیا له‌ ناوچه‌که‌ و ڕێگایه‌ک بۆ پاراستنی حه‌شیمه‌تی سوننه زانی. پڕچه‌ککردن و مه‌شقپێکردن سوپایه‌ک له‌ ئه‌مه‌گداره‌کان ئه‌م به‌ستێنه‌ بۆ ئه‌سیل نۆجه‌یفی ده‌ڕه‌خسێنێت که‌ نیشانی بدات له‌ ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ ڕۆڵی بووه‌ و له‌ ده‌ره‌نجامدا بتوانێت پێگه‌یه‌ک وه‌ده‌ست بێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌ هه‌ڵبژاردنی پارێزگایی ساڵی داهاتوو بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێته‌وه‌.
پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ سه‌رکردایه‌تی بارزانی یارمه‌تیان به‌ سیاسه‌ته‌کانی تورکیا له‌ نه‌ینه‌وا داوه‌. پارتی دیموکراتی کوردستان هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی تورکیا له‌ دروست کردنی ژێرخانه‌ فیزیکی و بازرگانییه‌کان بۆ هه‌نارده‌کردنی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی نه‌وت له‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و که‌رکووک بووه‌؛ کارێک که‌ ناکۆکییه‌کی قووڵی له‌گه‌ڵ به‌غدا دروست کردووه‌. هه‌روه‌ها یه‌کده‌نگی بارزانی له‌گه‌ڵ تورکیا- که‌ باشیک به‌شێکی گرینگ له‌وه‌یه‌- له‌ ڕووی ئه‌منییه‌وه‌ گرینگایه‌تییه‌کی زۆری هه‌یه‌. ڕه‌وانه‌کردنی سه‌ره‌تایی هێزه‌کانی تورکیا بۆ باشیک له‌ 3ی دیسێمبێری ساڵی 2015 ئه‌نجام درا و شه‌ش ڕۆژ دواتر بارزانی سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی کرد و له‌گه‌ڵ فه‌ره‌یدوون سێنیری ئۆغڵۆ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و هاکان فیدان سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته‌ دیدار و گفتوگۆی کرد. وێده‌چێت که‌ ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ ڕێککه‌وتنی دامه‌زراندنی بنکه‌ی به‌عشیقه‌ی یه‌کلایی کرده‌وه‌. هاوکات، له‌ حاڵێکدا که‌ به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ له‌سه‌ر مه‌شقپێکردنی هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌ ناو تورکیا گفتوگۆیان ده‌کرد و عه‌بادی له‌ مانگی نۆڤێمبێری ساڵی 2014 به‌ شێوه‌یه‌کی ئاشکرا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و کاته‌ی تورکیا له‌وباره‌یه‌وه‌ قسه‌ی کرد، به‌غدا هه‌رگیز بوونی ئه‌م بنکه‌یه‌ی قبووڵ نه‌کرد.
کێشه‌یه‌ک که‌ به‌ بۆنه‌ی ڕۆڵی تورکیا دروست بوو ئه‌مه‌یه‌ که‌ بوونی ئه‌م بنکه‌یه‌ چه‌ند جه‌مسه‌ربوونی سیاسی و فیرقه‌یی عێراق زیاتر ده‌کاته‌وه‌. شیعه‌کانی عێراق به‌ توندی له‌ تورکیا بێزارن و ئه‌م بابه‌ته‌ نه‌ ته‌نیا به‌ بۆنه‌ی ڕۆڵی تورکیا له‌ عێراق به‌ڵکوو به‌ بۆنه‌ی پشتیوانییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ گرووپه‌ چه‌کداره‌ سوننه‌کان له‌ سووریایه‌. هێزه میلیشیا شیعه‌کان ئاشکراترین و هه‌ڕه‌شه‌ئامێزترین ڕه‌خنه‌کانیان له‌ تورکیا هه‌یه‌. ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌یان کردووه‌ به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر هێزه‌کانی تورکیا. جگه‌ له‌مه‌، 19 گرووپی میلیشیایی شیعه‌ به‌یاننامه‌یه‌کیان بڵاو کرده‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر "به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تورکیا له‌ عێراق" کرد؛ ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ به‌م مانایه‌یه‌ که‌ ئاماده‌بوونی بازرگانی به‌هێزی تورکیا له‌ باشوور که‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو که‌م بۆته‌وه‌، به‌ ته‌واوه‌تی له‌ناو ده‌چێت. زیاترین به‌رژه‌وه‌ندی میلیشیا شیعه‌کان له‌ نه‌ینه‌وا له‌ ته‌لعه‌فه‌ردایه‌. ته‌لعه‌فه‌ر شارێکه‌ که‌ زۆربه‌ی حه‌شیمه‌ته‌که‌ی تورکه‌مان بوونه‌ و له‌ ڕۆژئاوای مووسڵدایه‌. داعش هێزێکی زۆری له‌ نێوان تورکه‌مانه‌ سوننه‌کانی ته‌لعه‌فه‌ر ڕاکێشا و پاش کۆنتڕۆڵکردنی شار له‌ ساڵی 2014 حه‌شیمه‌تی شیعه‌ی له‌و شاره‌دا نه‌هێشته‌وه‌.
له‌ حه‌وته‌کانی ڕابردوو خودی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ هه‌ر ڕووداوێکی گشتیدا ڕه‌خنه‌ی له‌ ئاماده‌بوونی تورکیا گرتووه‌. له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ که‌ربه‌لا له‌ 9ی ئه‌کته‌وبر که‌ هاوکات له‌گه‌ڵ ڕێوڕه‌سمێکی ئایینی شیعه‌کان بوو، عه‌بادی ڕایگه‌یاند: ناوبراو نیگه‌رانه‌ که‌ "ئه‌وه‌ (بوونی بنکه‌ی باشیک) ببێته‌هۆی پێکدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی تورکیا له‌ ناو عێراقدا" و زیادیشی کرد "ئه‌وان (هێزه‌کانی تورکیا) ڕێگری له‌ ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌که‌ن". هاوکات ڕه‌خنه‌کانی عه‌بادی له‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌ی زۆربه‌ی ڕێبه‌رانی شیعه‌ نه‌رمتر بووه‌ و هه‌وڵی داوه‌ له‌ بارودۆخی ئێستادا هاوسه‌نگی دروست بکات. ناوبراو پێشتر جه‌ختی له‌سه‌ر پاراستنی هاوسه‌نگی نێوان هێزه‌ جۆراوجۆره‌کانی عێراق بۆ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ کردووه‌ و ڕایگه‌یاندبوو که‌ ته‌نیا سوپا و یه‌که‌کانی پۆلیس و نه‌ک هێزه خۆبه‌خشه‌ مه‌ده‌نییه‌کان (حه‌شدی شه‌عبی) ده‌چنه‌ ناو شاری مووسڵدا.
ڕوانگه‌ی ئێستای عه‌بادی له‌ به‌رانبه‌ر ڕوانگه‌ی نووری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراقه‌ که‌ کاره‌ نافه‌رمییه‌کانی ناوبراو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ یارمه‌تی هێزه‌ میلیشیا شیعه‌کان ته‌رکیزی له‌سه‌ر ڕوانگه‌یه‌کی دژه‌بارزانی و دژه‌تورکی کردووه‌. مالیکی له‌ لێدوانێکدا له‌ که‌ربه‌لا له‌ 3ی ئه‌کته‌وبر ئاماژه‌ی به‌م بابه‌ته‌ کردووه‌ و به‌ گاڵته‌کردن به‌ ده‌وڵه‌تی عه‌بادی ئه‌وه‌ی به‌ "لاواز" وه‌سف کرد. ناوبراو به‌ گه‌وره‌ نیشاندانی هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیا و کورده‌کان له‌ نه‌ینه‌وا له‌ دژی "گه‌شه‌خوازی" و "گۆڕانکاریه‌کی حه‌شیمه‌ت" له‌م "پارێزگا عه‌ره‌ب نشینه‌" هۆشداری دا. مالیکی هه‌روه‌ها له‌ قسه‌کردنێکی ته‌له‌فزیۆنی له‌ 15ی ئه‌کته‌وبر به‌ بۆنه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ، له‌ ڕوانگه‌یه‌کی دیکه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌ ته‌نگه‌ژه‌ی ئێستا کرد و جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیا کردووه‌ و به‌ داکۆکی له‌سه‌ر ڕۆڵی کورده‌کان ئاماژه‌ی به‌ کۆنتڕۆڵکردنی چه‌ندین به‌ش له‌ نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌ کرد. ناوبراو به‌ پێچه‌وانه‌ی عه‌بادی، حه‌شدی شه‌عبی به‌ لقێک له‌ هێزه‌ چه‌کداره‌کان و له‌ ئاستی سوپا زانی.
له‌ حاڵێکدا که‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ بواری پرسه‌ ئه‌منییه‌کان و نه‌وت له‌ به‌رژه‌وه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتییه‌کانه‌ به‌ڵام ده‌بێته‌ خه‌سارلێدان له‌ عه‌بادی‌. عه‌بادی سیاسه‌تی ناوه‌ندگه‌رایانه‌ی مالیکی له‌ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی پاراستووه‌، هاوکات هه‌وڵی داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاریکاری له‌گه‌ڵ بارزانی بکات. ناوبراو له‌ مانگی ئه‌گێست (له‌گه‌ڵ بارزانی) بۆ دابه‌شکردنی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکووک ڕێککه‌وتن و له‌ مانگی سێپتێمبێر له‌گه‌ڵ ناوبراو له‌ به‌غدا دوو دیداری گشتیان له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ به‌ڕێوه‌برد و له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م کۆبوونه‌وانه‌دا ناوبراو بارزانی به‌ "سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان" ناو برد. به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ خولی سه‌رۆکایه‌تی بارزانی له‌ 19ی ئه‌گێستی ساڵی 2015 کۆتایی پێهات و وه‌لاوه‌نه‌چوونی ناوبراو هۆکارێکی گرینگ له‌ شکستی حکوومه‌تی کوردستان بووه‌، داپه‌ڕه‌ ئاماژه‌پێکراوه‌کان له‌لایه‌ن عه‌بادی‌ ڕه‌خنه‌گرتنی پشتیوانانی مالیکی به‌دواوه‌ بوو.
له‌ حاڵێکدا که‌ تورکیا ده‌توانێت کۆتایی به‌ به‌هێزتربوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی پاڵپشتکراوی ئێران بێنێت که‌ ئه‌نقه‌ره‌ ئیدعای دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌کات، به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ ناتوانرێت بیر له‌ سه‌رکه‌وتنێک بۆ ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا له‌ عێراق بکرێته‌وه‌. به‌شێک له‌م سه‌رنه‌که‌وتووییه‌ به‌هۆی له‌ناوچوونی ئیئتیلافی هاوپه‌یمانانی تورکیا له‌ عێراقه‌. په‌یوه‌ندی بارزانی له‌گه‌ڵ پارته‌ کوردییه‌کانی دیکه‌ تا جێگه‌یه‌ک خراپ بووه‌ که‌ ئیئتیلافی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ به‌غدا له‌مدواییانه‌دا له‌ناوچووه‌ و ئیئتیلافی عه‌ره‌بی سوننه‌ی موته‌حیدوون به‌ سه‌رکردایه‌تی نۆجه‌یفیش هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ و دوو له‌سه‌ر سێ ئه‌م لایه‌نانه‌ دژ به‌ ناوبراون. ئه‌م بارودۆخه‌ بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئیئتیلافی لایه‌نگری بارزانی- نۆجه‌یفی تورکیا له‌ 328 کورسی په‌رله‌مان ته‌نیا 35 کورسی به‌ده‌سته‌وه‌ بێت.
که‌واته‌ پێداگری عه‌بادی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ته‌نیا هێزه‌کانی سوپا و پۆلیس ده‌چنه‌ مووسڵ،‌ نه‌ ته‌نیا ئاماژه‌ به‌ هێزه‌ میلیشیا شیعه‌کان ده‌دات به‌ڵکوو نیشانه‌ی ئیراده‌ی ناوبراو بۆ ئیزن نه‌دان به‌ ئاماده‌بوونی هێزه‌ میلیشیاییه‌کانی سوننه‌ی نۆجه‌یفی له‌ مووسڵ و هه‌روه‌ها ئاماده‌نه‌بوونی هێزه‌کانی تورکیایه‌. به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ برایانی نۆجه‌یفی که‌ له‌ په‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ بارزانی خه‌ساریان بینیوه‌، پشتیوانی عه‌ره‌به‌کانی ناوچه‌ گوندییه‌کانی نه‌ینه‌وایان له‌ ده‌ست داوه‌؛ له‌ ده‌ره‌نجامدا ئه‌سیل نۆجه‌یفی ناتوانێت به‌ بێ هه‌بوونی ڕۆڵێکی به‌رجه‌سته‌ له‌ ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ ئاسانی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێته‌وه‌. به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری پێکدادانی نیمچه‌فیرقه‌یی هێزه‌کان له‌سه‌ر ته‌لعه‌فه‌ر پاش ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ، وێده‌چێت نه‌ینه‌وا گۆڕه‌پانی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی بارودۆخی جه‌مسه‌ربه‌ندی ئێستا بێت و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی دوایی دابنێت.
 
سه‌رچاوه‌: ناوه‌ندی کارنگی
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری
* کرک ئێچ سۆل به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ئۆتیکا ڕیسک سرویسه‌. ئه‌م ناوه‌نده‌ باس له‌ ڕیسکی سیاسی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌کات.

کۆدی بابه‌ت: 64645  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۸/۸  |  کاتژمێر: 14 : 2

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
ده‌ستپێکردنی قۆناغی دووهه‌می ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ
کشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ ئازادکراوه‌کانی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ خه‌یانه‌ته‌/ ئه‌گه‌ریی دابه‌ش بوونی نه‌ینه‌وا به‌ سێ ناوچه‌ی دژبه‌یه‌ک
شه‌ڕی مووسڵ هه‌لی ئاشتیی کورده‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدای ڕه‌خساند
به‌مزووانه‌ مزگێنیی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ به‌ خه‌ڵکی عێراق ده‌ده‌ین
داهاتووی پشتیوانی ئه‌مریکا له‌ کورده‌کان ئاشکرا نییه‌/ کورده‌کان کۆنتڕۆڵیان له‌سه‌ر هه‌موو پێوه‌ره‌کانی سه‌ربه‌خۆییدا نییه‌
ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی په‌یامێک به‌ ده‌نگ بڵاو ده‌کاته‌وه‌
کۆنتڕۆڵکردنی ناوچه‌ی ئه‌لعه‌باسیه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵ له‌لایه‌ن سوپای نه‌ینه‌واوە
ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی له‌ مووسڵدا خۆی شاردۆته‌وه‌
50 ڕێبەری داعش هه‌ڵاتن
هێزه‌ ئه‌مریکییه‌کان بۆ تێکشکاندنی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ هه‌وڵ ده‌ده‌ن
ئه‌مه‌ریکا پاش له‌ناوچوونی داعش له‌ عێراق بڕواته‌ ده‌ره‌وه‌
داعش له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ چه‌کی قورسی به‌کارهێناوه‌‌
پاش ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ پرسی سه‌ربه‌خۆیی له‌گه‌ڵ به‌غدا تاوتوێ ده‌که‌ین
تورکیا بۆ پشتیوانی له‌ داعش تێده‌کۆشێت له‌ ئۆپه‌راسیۆنیی مووسڵ به‌شداری بکات
په‌خشی ڕاسته‌وخۆی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ له‌ هه‌رێمی کوردستان قه‌ده‌غه‌ کرا
ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی ڕه‌قه‌ زۆر دوور نییه‌
تورکیا له‌ هێرشی داعش بۆ سه‌ر که‌رکووک ڕۆڵی هه‌بووه‌
ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی تورکی له‌ ئاماده‌بوونی تورکیا له‌ شه‌ڕی زه‌مینی مووسڵه‌وه‌
به‌غدا خوازیاری ڕوونکردنه‌وه‌ی هه‌ولێر له‌باره‌ی ئاماده‌بوونی هه‌واڵنێری ئیسرائیل له‌ نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ بوو
سێ پیلانی تورکیا بۆ تێکشێواندنی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ
کورده‌کانی عێراق له‌ دابه‌زینی پشتیوانیه‌ ئاسمانییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ئه‌پۆراسیۆنی مووسڵ نیگه‌رانن
پێشڕه‌ویی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وامه‌
هاوکاری له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ هه‌لێکی گونجاوه‌ بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌کانی هه‌ولێر- به‌غدا
پێشمه‌رگه‌ ده‌ورێکی گه‌وره‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ ده‌گێڕێت
یه‌کێتیی نێوان کورد و عه‌ره‌ب سه‌رکه‌وتنی گه‌لی عێراق ده‌سته‌به‌ر ده‌کات
مه‌سعوود بارزانی هه‌وڵ بۆ دروست کردنی په‌یوه‌ندییه‌کی نوێ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌دات
وره‌ی سیاسی بووه‌ هۆی ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ
به‌شداریکردنی هێزه‌ مه‌سیحییه‌کانی پارێزه‌ری ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ
PKK بۆ به‌شداریی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ ئاماده‌یه‌
تورکیا و هاوپه‌یمانیی نیونه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌شداریی هێزه‌ ئاسمانییه‌کانی تورکیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ ڕێککه‌وتن
که‌نه‌دا پشتیوانیی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ دەکات
فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ به‌شدارن
دوو هه‌زار هێزی مه‌شقپێکراوی تورکیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ به‌شدارن
هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌رگیز ناوچه‌ ئازادکراوه‌کان له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ به‌جێناهێڵن
ئاکامی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ نه‌مانی داعش له‌ عێراقه‌
سیاسه‌تی ده‌ره‌کیی هه‌ڵه‌ بووه‌هۆی به‌شداری نه‌کردنی تورکیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵدا
هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ته‌نیا هێزی ئاماده‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵه‌
ئامانجی کورده‌کان له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ په‌ره‌پێدانی ناوچه‌کانی ژێرکۆنتڕۆڵیانه‌
ئامانجی ئه‌نقه‌ره‌ له‌ ناردنی هێزی سەربازی بۆ عێراق ڕێگری له‌ به‌هێزبوونی په‌که‌که‌یه‌
هاووڵاتیانی مووسڵ ته‌ڤلی هێزه‌ عه‌شیره‌ییه‌کان و حه‌شدی شه‌عبی بن
سیناریۆی سوپای تورکیا بۆ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ
مه‌هێڵن گرووپه‌ چه‌کداره‌کانی شیعه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵدا به‌شدار بن
تورکیا ڕێز بۆ‌ سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق دابنێت
که‌ره‌سته‌ی دژه‌کیمیایی له‌ نێوان که‌تیبه‌کانی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش کرا
نامانه‌وێت پاش ئازاکردنی مووسڵ داعشێکی دیکه‌ سه‌رهه‌ڵبدات
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئەمریکا، به‌ریتانیا و کورده‌کان بۆ داگیرکردنی نه‌وتی سووریا هاوکاری ده‌که‌ن
به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم له‌ ئه‌مساڵی زایینی گومانی تێیدا نییه‌
ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردن باش و سه‌لامه‌ت له‌ کوردستان به‌ڕێوه‌چوو
گفتوگۆی ته‌له‌فۆنیی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئازه‌ربایجان
حەشدی شەعبی رێککەوتنەکەی لەگەڵ هەرێم شکاند
کرێکار له‌ ئێران به‌ 930 هه‌زار تمه‌ن ژیانی خۆی ئیداره‌ ده‌کات
پۆستی ئینستاگرامی ماناداری زه‌ریف له‌ وڵامدانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌ته‌کانی ئه‌مدواییانه‌ به‌ داموده‌زگا دیپلۆماسییه‌کان
چواره‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کۆچی دوایی تاها که‌ریمی له‌ بانه‌ به‌ڕێوه‌چوو
گرینگترین گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 8/3/1396 له‌ تورکیا
10لە سەدی سندووقەکانی هەڵبژاردنی شۆراکان لە کرماشان دووبارە دەژمێردرێتەوە
پەرلەمانتارێکى دیکەی هەدەپە دەستگیر کرا
هۆشداریی ئێران سەبارەت بە قاتوقڕی و کارەساتی مرۆیی لە یەمەن
داواکاریی نوێنەری سنە بۆ بەرزبوونەوەی پشکی کوردستان لە دامەزراندنەکانی ڕاهێنان و پەروەردە
تورکیا گوندە کوێستانییەکانی دۆغو بایەزید و تەندورەک چۆڵ دەکات
دەستگیرکرانی زیاتر لە ٢٠٠ کەس بە تۆمەتی هاوکاری کردنی PKK لە ماوەی یەک حەوتەدا
ئیمکانات