نوێنەری پاریزگای کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق:
هێزەکانی پێشمەرگە داوایان لە عەرەبەکان کردووە کەرکووک بەجێبهێڵن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری پارێزگای کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق، هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی کورد لە کەرکووکی تۆمەتبار کرد کە داوایان لە دانیشتوانی عەرب کردووە ئەم پارێزگایە بەجێبهێڵن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس و بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی "اسکای پرس" محەممەد تەمیم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەوڵ بۆ لکاندنی پارێزگای کەرکووک بۆ سەر هەرێمی کوردستان و دەرکردنی عەربەکان لەم پارێزگایە دەدات ئەویش لە رێگای تۆمەتبار کردنی عەرەبەکان لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشەوە بەوەی کە کردەوە تیرۆیستییەکەی ئەم دواییە لە لایەن عەرەبەکانەوە ئەنجام دراوە.    
تەمیم وتیشی: ئێمە هیچ کات بەرگری لە هەوڵی تیرۆریستانەی عەرەب لە کەرکووک ناکەین، بەڵام تۆمەتەکانی بارزانی دژ بە هەموو عەرەبی کەرکووک سەبارەت بەوەی کە دەستیان لە کردەوە تیرۆریستییەکەی ئەمجارەدا هەبووە، قبووڵ ناکەین.
ناوبراو سەرەڕای ئاماژەدان بەوەی کە هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش داوایان لە عەربەکانی پارێزگای کەرکووک کردووە کە ئەم پارێزگایە بەجێبهێڵن و بچنە کەمپی ئاوارەکانەوە.
 تەمیم لە کۆتاییدا وتی: ئێمە داوامان لە حەیدر عەبادی کردووە کە کۆتایی بە کردەوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دژ بە عەرەبەکانی ئەم پارێزگایە بهێنێت.

کۆدی بابه‌ت: 64587  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۸/۷  |  کاتژمێر: 15 : 50

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات