شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی له‌شگه‌ری 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێس:
هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌رگیز ناوچه‌ ئازادکراوه‌کان له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ به‌جێناهێڵن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، ڕاوێژکاری باڵای سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ کاروباری سه‌ربازی جه‌ختی کرده‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ به‌پێی ڕێککه‌وتننامه‌ ئه‌نجام دراوه‌کان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی هه‌رگیز له‌و ناوچانه‌ که‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ ده‌یخه‌نه‌ ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه‌، ناچنه‌ ده‌ره‌وه‌.
کوردپرێس/ به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حه‌سه‌ن ساڵحی: ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو 26ی ڕه‌زبه‌ر/ 17ی ئاکته‌وبر، به‌ فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عێراق له‌ میحوه‌ره‌ جۆراوجۆره‌کانه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌وان سوپا و پێشمه‌رگه‌، ده‌ستیپێکرد.
به‌هۆی گرینگیی ستراتێژیکی مووسڵ بۆ عێراقییه‌کان و له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌، داعش که‌ ئه‌م شاره‌ به‌ پێته‌ختی خه‌لافه‌تی خۆی ده‌زانێت و هه‌روه‌ها ئه‌کته‌رانی ناوچه‌یی و جیهانی، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ناوه‌ندی گۆڕانکاریی سه‌ربازی و سیاسی له‌ عێراق و ناوچه‌که‌ ده‌بێت و زۆرترین کاریگه‌ریی له‌سه‌ر هاوکێشه‌کانی داهاتوو له‌ عێراق و ناوچه‌که‌ داده‌نێت.
له‌م نێوانه‌دا به‌شداریی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ له‌ بارودۆخێکدا که‌ کێشه‌ و ناکۆکییه‌ ئه‌رزییه‌کان له‌ نێوان کورده‌کان و دوڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق هێشتاکه‌ چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌ و زۆرترین کاریگه‌ری له‌ گۆڕانکارییه‌کانی پاش داعش له‌ عێراق له‌سه‌ر کورده‌کان ده‌بێت، گرینگیی زۆری هه‌یه‌. به‌ مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ، کوردپرێس دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، وه‌زیری پێشووی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان و فه‌رمانده‌ی ئێستای له‌شگه‌ری 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ و ڕاوێژکاری باڵای مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ کاباروباری سه‌ربازی ئه‌نجام داوه‌ که‌ ده‌قه‌که‌ی به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
* ئه‌گه‌ر بکرێ وه‌کوو فه‌رمانده‌یه‌کی پێشمه‌رگه‌ که‌ له‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕن ده‌ستکه‌وته‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ یه‌که‌م ڕۆژی ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ بۆمان بڵێن؟
- ده‌سکه‌وته‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌م شه‌ڕه‌دا ئه‌وه‌یه‌ که‌ یه‌که‌م سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر به‌ داعش­ وه‌ده‌ست هێناوه‌ و سه‌نگه‌ره‌کانی یه‌که‌م و ئه‌و هێڵه‌ به‌رگرییه‌ی که ئه‌م گرووپه‌ دروستی کردبوو تێکیشکاند و ئه‌مه‌ش پێشڕه‌وی کردن بۆ مووسڵ ئاسانتر ده‌کات.‌ جگه‌ له‌وه‌ ئه‌توانین بڵێین که‌ وره‌مان به‌رزه‌ و داعش به‌ره‌و نه‌مان ئه‌ڕوات و چیدی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و ئه‌من و ئاسایشی کوردستان نامێنێت. یه‌کێکی دیکه‌ش ئه‌وه‌یه‌ هه‌نگاوێکی باشمان بڕی بۆ ئازادکردنی مووسڵ و ئۆمید ده‌که‌ین ئه‌م هه‌نگاوه‌ بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ به‌ زووترین کات مووسڵیش ئازاد بکرێت و جێی پێی هێزی داعش له‌سه‌ر ئه‌رزی عێراق و ‌هه‌رێمی کوردستان نه‌مێنێت.
* چ هێزگه‌لێک له‌م شه‌ڕه‌دا به‌شداربوون، ئایا ته‌نها هێزی عێراقی بوون یا جگه‌ له‌ هێزی عێراقی هێزی دیکه‌ به‌شداربوون؟
- هیچ هێزێکی دیکه‌ به‌شداریی نه‌بووه‌، هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ره‌کانی خۆی له‌ میحوه‌ری خازر، ئه‌و شوێنانه‌ی بۆی دانرابوو، هه‌مووی له‌ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێکدا کۆنتڕۆڵ و ئازاد کرد. سوپای عێراق و هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراقیش له‌ چه‌ند میحوه‌رێکه‌وه‌ له‌ جنووبی مووسڵ پێشڕه‌وییان کردووه‌. جگه‌ له‌ هێزه‌کانی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ هیچ هێزێکی دیکه‌ به‌شداریی نه‌کردووه‌.
* ئایا هێزه‌کانی سوپای عێراق له‌ ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییدا هاتوونه‌ته‌ نێو ناوچه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و له‌وێ جێگیر بن؟
- به‌پێی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له‌ هه‌ندێ جێگا که‌ گونجاوه‌ بۆ پێشڕه‌وی کردنی سوپای عێراقی به‌ره‌و ئازادکردنی مووسڵ ڕێگایان پێدراوه‌ و پایه‌گای خۆیان داناوه‌ و ئێستا له‌وێ جێگیرن و ئاماده‌ن بۆ هێرش کردنه‌سه‌ر مۆڵگه‌کانی داعش بۆ ئازادکردنی مووسڵ.
* ئایا پاش ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ هێزی عێراقی له‌و ناوچانه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ یا به‌ پێی ڕێککه‌وتنه‌که‌ ده‌بێ ئه‌وێ جێبێڵێت؟
- بێ گومان پێویست ناکات هێزی عێراقی له‌و ناوچانه‌دا بمێنێته‌وه‌ چونکه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌وێیه‌. جگه‌ له‌وه‌ش ڕێککه‌وتوون که‌ هێزه‌کانی عێراقی بچنه‌وه‌ پێشه‌وه‌ی خه‌ته‌کانی پێشمه‌رگه‌ و بۆ ئه‌و جێگانه‌ که‌ پێویسته‌ له‌ ناوچه‌ی مووسڵ و هه‌ر جێگایه‌کی­تر که‌ پێویسته‌.
* ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌ی که‌ جه‌نابتان ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن ئایا چاره‌نووسی هێزی پێشمه‌رگه‌ی له‌و ناوچانه‌ دیاری کردووه‌، ئایا ده‌مێننه‌وه‌ و یان ئه‌وانیش ده‌کێشنه‌وه‌ له‌و ناوچانه‌ که‌ ئازادیان کردووه‌؟
- نه‌خێر، پێشمه‌رگه‌ ناکشێته‌وه‌، پێشمه‌رگه‌ له‌و هێڵه‌ به‌رگرییه‌ی که‌ ئێستا تێیایه‌تی ده‌مێنێته‌وه‌ و له‌و شوێنانه‌ی که‌ ناوچه‌ی کوردین هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ جێگه‌ی خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ و ناکشێته‌وه‌.
* پێشمه‌رگه‌ ده‌ڕواته‌ ناو شاری مووسڵ؟
- پێشمه‌رگه‌ ئه‌سڵه‌ن له‌ به‌رنامه‌یدا نییه‌ بچێته‌ ناو شاری مووسڵ به‌ڵام له‌ کاتێکدا که‌ ئه‌گه‌ر هێزه‌ عێراقییه‌کان و عێراق داوا بکات بۆ هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی، هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ن تا له‌ هه‌ر جێگایه‌ک پێویست بکات و داوایان لێبکرێت، به‌شداریی بکه‌ن.
* جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی دوێنێ له‌و کۆنفڕانسه‌ی که‌ جه‌نابیشتان به‌شداریی بوون ئاماژه‌ی دا که‌ ده‌بێ ڕێککه‌وتنێک بکرێت بۆ پاش داعش له‌ مووسڵ دا، ئایا ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ هێشتا نه‌هاتووه‌دی پێشمه‌رگه به‌شداریی ئه‌و شه‌ڕه‌ بووه‌؟‌  
- مه‌سه‌له‌ ئه‌وه‌ نییه، ئێمه‌ خۆمان به‌ پێویستی نازانین که‌ بچینه‌ ناو مووسڵ و هێزه‌ عێراقییه‌کان خۆیان ده‌توانن مووسڵ ئازاد بکه‌ن له‌ کاتێکدا ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک بوو و داوایان لێکردین ئێمه‌ به‌شداریی ئه‌که‌ین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست نه‌کات هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ پێشڕه‌وی ناکه‌ن.

داگرتن و داڕشتنه‌وه‌: شیلان محه‌مه‌دی- به‌شی کوردی

کۆدی بابه‌ت: 64172  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۷/۲۷  |  کاتژمێر: 14 : 14

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
ناوچه‌ی ئه‌لقادسیه‌ی 2 له‌ باشووری مووسڵ ئازاد کرا
بڕیاری کشانەوەی پێشمەرگە وەئەستۆی سەرکردایەتیی سیاسی هەرێمە
کشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ ئازادکراوه‌کانی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ خه‌یانه‌ته‌/ ئه‌گه‌ریی دابه‌ش بوونی نه‌ینه‌وا به‌ سێ ناوچه‌ی دژبه‌یه‌ک
ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵ له‌ داعش پاک کرایه‌وه‌
هێزه‌کانی عێراق له‌ سه‌روبه‌ندی چوونه‌ ناو شاری مووسڵن
تاکوو ئازادکردنه‌وه‌ی به‌ ته‌واوه‌تیی نه‌ینه‌وا ئۆپه‌راسیۆنی "قادموون یان نه‌ینه‌وا" درێژه‌ی ده‌بێت
به‌شداریی تورکیا له‌ شه‌ڕی مووسڵ هاوسه‌نگییه‌ سه‌ربازییه‌کان دژوارتر ده‌کاته‌وه‌
حه‌شدی شه‌عبی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵدا به‌شداریی کرد
ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ، گۆڕه‌پانی زۆره‌زمێی ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غدا/ کرک سۆل*
تورکیا بۆ پشتیوانی له‌ داعش تێده‌کۆشێت له‌ ئۆپه‌راسیۆنیی مووسڵ به‌شداری بکات
9 ڕۆژ پاش ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ
ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی تورکی له‌ ئاماده‌بوونی تورکیا له‌ شه‌ڕی زه‌مینی مووسڵه‌وه‌
هێزی پێشمه‌رگه‌ تاکوو کۆنتڕۆڵکردنی دوایین گوندی‌ کوردنشینی نه‌ینه‌وا پێشڕه‌وی ده‌کات
سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ورده‌کارییه‌کانی شه‌ڕی مووسڵی ڕاگه‌یاند
تورکیا ده‌بێ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵدا به‌شداری بکات
له‌ ئه‌گه‌ری جووڵه‌ی داعش به‌ره‌و شه‌نگال و کوردستانی سووریا ده‌ستێوه‌ردان ده‌که‌ین
داعش بینای فه‌رمانگه‌ی ده‌رکردنی ڤیزا له‌ مووسڵی ته‌قانده‌وه‌
پێشڕه‌ویی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وامه‌
دژ بە ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا له‌ خاکی عێراقین
به‌شداریکردنی هێزه‌ مه‌سیحییه‌کانی پارێزه‌ری ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ
داکۆکی سه‌رۆک کۆماریی میسر له‌سه‌ر یه‌کپارچه‌یی عێراق و خۆوه‌رنه‌دانی بیانی له‌م وڵاته‌
تورکیا و هاوپه‌یمانیی نیونه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌شداریی هێزه‌ ئاسمانییه‌کانی تورکیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ ڕێککه‌وتن
له‌ ئه‌گه‌ری هاتنی چه‌کدارانی داعش له‌ مووسڵه‌وه‌ بۆ سووریا ده‌ست به‌ کار ده‌بین
هێزەکانی عێراق چوونە ناو حەمدانییە
دوایین هه‌واڵه‌کان
پاسی یۆرۆ 4 دێتە ڕیزی پاسەکانی کرماشان/ عابر بانکی تایبەت بە کەمئەندام لە کرماشان جێگر دەکرێت
سنە دەبێتە میوانداری ڕکابەرییەکانی باکووری رۆژئاوای وڵات لە ٦ بەشی وەرزشی
ئەگەری هێرشی هاوبەشی ئێران و تورکیا لە دژی پەکەکە
دووهەمین فرۆکەى بێ فرۆکەوانی ئەمریکایی لە تورکیا کەوتە خوارەوە
ڕۆژئاوا دەبێ ڕوانگەی خۆ هەمبەر بە پەکەکە بگۆڕێت
کۆڕبەندی بەرزڕاگرتنی یادی مەحزوون کوردستانی لە دیواندەرە بەڕیوەچوو
زیاتر لە ٢٠٠٠ کەیسی پشکنین لە یەکە سینفییەکانی کوردستان لە ماوەی یەک حەفتەدا ئەنجام دراوە
حەوتەی فەرهەنگیی تەونی هەوشار لە تەلاری پارکی هونەرمەندانی تاران بەڕێوە دەچێت
کاردانەوەی نوێنەری مەهاباد بە گواستنەوەی ئاوی زەڕینە بۆ تەورێز
لە هەڵەبجە بوومەلەرزەیێک ڕووی دا
به‌رپرسی زیندانی بوونی هاوسه‌رۆکان و نوێنه‌رانی هه‌ده‌په‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌له‌/ گرینگترین پرس یه‌کده‌نگی له‌ دژی دیکتاتۆریی ئه‌ردۆغانه‌
دیالۆگ کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ناکات
ئه‌مریکا پاش شکستی داعش له‌ سووریا نامێنێته‌وه‌
تەقینەوە لە میتینگی کوردەکانی ئەڵمانیا
57 گوندی ساین قه‌ڵا له‌ گازی سروشتی به‌هره‌مه‌ند ده‌بن
ئیمکانات