ڕێبەری مەزنی کۆماری ئیسلامی ئێران سیاسەتە گشتییەکانی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند
بەشی ئێران – ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران له پەیڕەوکردنی بڕگەی یەکی مادەی 110ی یاسای بنەڕەتیی سیاسەتە گشتییەکانی "هەڵبژاردنەکان"یان که پاش پرس و ڕاوێژ کردن لەگەڵ ئەنجومەنی لێکدانەوەی بەرژەوەندی دەوڵەت دیاری کراوه، ڕاگەیاند.
به پێی هەواڵی کوردپرێس له بنکەی هەواڵدەریی نووسینگەی پلەی باڵای ڕێبەرییەوە، دەقی سیاسەتە گشتییەکانی هەڵبژاردن ئاراستەی سەرۆکی هەر سێ دەزگا دەسەڵاتدارەکە و سەرۆکی ئەنجومەنی لێکدانەوەی بەرژەوەندی دەوڵەت کراوه، به پێی ئەم شرۆڤەیەیه:
به ناوی خودای گەوره و مێهرەبان
سیاسەتە گشتییەکانی هەڵبژاردن
1ـ دیاریکردنی بازگەی هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی و شۆڕاکانی ئیسلامی به پێی هەشیمەت و پێداویستییه حاشاهەڵنەگرەکان به چەشنێک که ئەوپەڕی دادپەروەری هەڵبژاردن و هەروەها ناساندنی بەربژێرەکان بۆ خەڵک دابین بکرێت.
2ـ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی به شێوەی دوو قۆناغیی له حاڵەتێکدا که دەنگەکان له قۆناغی یەکەمدا نەگەیشتبێته ئاستی پێویست.
3ـ سوودمەندبوونی بەربژێرەکان له پڕۆپاگەندەکانی هەڵبژاردن ئەویش به شێوەی دابەشکردنی یەکسان و گونجاو لەگەڵ جیازاتی پێویست بۆ هەر هەڵبژاردنێک به پێی ناوەندی دەنگ و ڕەنگ و تۆڕه کۆمەڵایەتییەکان و دیکەی ڕاگەیاندنەکان و بوارە دەوڵەتی و گشتییەکانی دەوڵەت.
4ـ دیاریکردن سنوور و جۆری خەرجی و سەرچاوەی مۆڵەتپێدراو و مۆڵەتپێنەدراوی هەڵبژاردن، شەفاف بوونی سەرچاوەکان و تێچووەکانی هەڵبژاردنی بەربژێران و ڕێکخراوه سیاسییەکان و پێڕاگەیاندنیان به سەرچاوە شیاوەکان و چاوەدێرییەکی ورد و دیاریکردنی شێواز و چۆنایەتی مامەڵه کردن له دژی گێچەڵه داراییەکان.
5ـ قەدەغەکردنی هەر چەشنه تێکدان، حەڕەشه، ڕازیکردن، هەڵفریواندن و پێدانی بەڵێنێک که له چوارچێوەی دەسەڵاتی یاساییدا نەبێت و هەرچەشنه کردارێکی دژ به ئاسایشی گشتی وەک نانەوەی ناکۆکی نەتەوەیی و ئایینی له درێژەی پڕۆپاگەندەکانی هەڵبژاردندا.
6ـ به کارنەهێنانی پشتیوانی و هەلی نەیاران وەک دارایی و پڕۆپاگەنده له لایەن بەربژێران و حیزبەکان و دەستبەجێ لێپێچینەوەیان له لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکان.
7ـ ڕێگری له تاوان و سەرپێچی و هەرچەشنه کردارێک که یاسا، بەرژەوەندی گشتی، یەکێتی نیشتمانی و ئاسایشی نیشتمانی ببەزێنێت دەبێ پێڕاگەیشتنی خێرا و له دەرەوەی نۆرەی بۆ بکرێت بەتایبەت تاوانی ئاسایشی، دارایی و پڕۆپاگەندەیی و تێکدەرییەکانی دژه بەبژێرەکان.
8 ـ هەڵکشاندنی ئاستی ناسین و ئاگاداری و ئاگادارکردنەوەی گشتی و پەرەپێدانی کلتووری هەڵبژاردن و چەسپاندنی له نێو فەرهەنگی گشتی و دیاری‌کردنی یاسا و ڕێسای ڕکابەری سیاسی تەندروست به مەبەستی بەرزکردنەوەی بەشداریی و ئاماده بوونی ئاگادارانه و پڕجۆشی خەڵک به شێوەی هەرە باش.
 9ـ دیاری کردنی چوارچێوە و یاسا و ڕێسا پێویستەکان بۆ چالاکی یاسایی و بەرپرسانه حێزبەکان و ڕێکخراوه سیاسی و کەسانی ڕاستەقینە له بواری هەڵبژاردن به پێی یاسا و بنەماکانی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران به شێوازێک که ڕکابەرییه هەڵبژاردنەکان بەرزبوونەوەی ئاستی بەشداری ئاگادارانه، متمانه، سەقامگیری و بەهێزبوونی دەوڵەتی لێ بکەوێتەوه.
10ـ هەڵکشاندنی شیاوهەڵبژێری – لەگەڵ دەرفەت ڕەخساندنی گونجاو له هەڵبژاردن ئاست باشی کۆماری ئیسلامی ئێران و خاوەن تایبەتمەندی گونجاو به پێگەی پەیوەستەوە ئەویش لەم ڕێگەوه:
1ـ10ـ دیاریکردنی وردی پێوەر و تایبەتمەندی و هەلومەرجی گشتی و تایبەتی بەربژێران، له چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی لەگەڵ داکۆکی کردن له سەر شیاوبوونی زانستی، جەستەیی و شیاویی لەبار بۆ بەرپرسایەتییه پەیوەست و پابەنبوونی به ئیسلام، شۆڕشی ئیسلامی و دەوڵەتی ئیسلامی و یاسای بنەڕەتی بەتایبەت پابەندبوونی به ویلایەتی فەقێ و تەندروستی ئەخلاقی ـ ئابووری.
2ـ10ـ ناساندنی پێشەکی لێهاتوویی و تەوانای بەربژێرەکان له قۆناغەکانی نێونووسین به شێوازێکی گونجاوی یاسایی و گونجاو لەگەڵ هەر هەڵبژاردنێک.
3ـ10ـ لێکدانەوەی ورد و دەستخستنی هەلومەرجی پێویست بۆ شیاویی بەربژێرەکان به پێشبینی کردنی کاتی پێویست له چوارچێوەی یاسای هەڵبژاردن له ڕێی ڕاگەیاندنی له لایەن سەرچاوه شیاوەکان و وڵامدانەوەی بەرپرسانه و له کاتی خۆێدا.
4ـ10ـ گرتنه بەری ڕێکاری پێویست بۆ کەمکردنەوەی ئاستی قەدەغەکردنی بەشداری بەربژێره کاربەدەستەکان.
5ـ10ـ ناساندن و ڕاگەیاندنی پێوەر و هەلومەرجی پێویست بۆ لێکدانەوەی کەسایەتی سیاسی، ئایینی و بەڕێوەبەر و خاوەن‌تەگبیر بوونی بەربژێرەکانی سەرۆک‌کۆماری له لایەن شۆڕاوی نگابانەوه.
11ـ چاوەدێری شۆڕای نگابان له سەر پرۆسه، ڕەهەندەکان و قۆناغەکان هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماری، مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی و مەجلیسی شارەزایانی ڕێبەریی وەک پەسەندکردنی کۆتایی شیاویی بەربژێران، پێڕاگەیشتن به سکاڵا و پەسەندکردن و هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن به مەبەستی دابینکردنی تەندروستی هەڵبژاردن، بەشداری پێکردنی زۆرینە و دابین کردنی مافی بەربژێران و دەنگدەران به:
1ـ11ـ دیاری کردنی ڕێوشوێنی ڕوون، کاتبەندی‌کراو و دڵنیاکەرەوه و دابینکردنی بەشداری بەربژێران لەگەڵ نوێنەرەکانیان له هەموو قۆناغەکاندا.
2ـ11ـ وەڵامدانەوەی بە شێوەی نوسراو سەبارەت به هۆکارەکانی هەڵوەشاندەوەی هەڵبژاردن و ڕەتکردنەوەی شیاویی بەربژێران له حاڵەتێکدا که خۆیان داوەیان کردبێت.
12ـ سوودمەند بوون له تەکنۆلۆژیای نوێ له پێناوی هەرچی زیاتر ڕوونکردنەوە، خێرایی و تەندروستی بۆ وەرگرتن و ژماردنی دەنگەکان، ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان.
13ـ دیاریکردنی ڕێوشوێنی پێویست بۆ هەرچی باشتر ڕاپەڕاندنی ئەرکی نوێنەرایەتی، پاراستنی سوێندنامه، ڕێگری له گەندەڵی دارایی، ئابووری و ئەخلاقی و ڕاپەڕاندنی کاره پێویستەکان له حاڵەتی لاوازبوون یان هەستکردن به نەبوونی شیاویی نوێنەرایەتی مەجلیس له نێو بەربژێراندا.
14ـ چەسپاندنی ڕێژەیی یاساکانی هەڵبژاردن له چوارچێوەی سیاسەته گشتییەکان و نەگۆڕبوونیان بۆ ماوەیەکی متمانەپێکراو، مەگەر به پێی پێویستیی و پەسەندبوونی گۆڕانکاری به دەنگدانی لانیکەم دوو له سەر سێی نوێنەرانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی.
15ـ پاراستنی ئازادی و تەندروستی هەڵبژاردنەکان و مافی هەڵبژاردنی سەربەستانەی خەڵک و پاراستنی دەنگی خەڵک وەک حق‌الناس له یاسادانان، چاوەدێری و ڕاپەڕاندنی و هەروەها پاراستنێکی تەواوکارانەی بێ‌لایەنانه له لایەن کارگێڕان و چاوەدێران و مامەڵەی تووندوتۆڵ له دژی سەرپێچیکاران.
16ـ قەدەغه کردنی بەشداری هێزی چەکدار، سێ دەزگای دەسەڵاتداری وڵات وەک وەزارەتخانه و دەزگا پەیوەندیدارەکانی، دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی، ڕێکخراوەکان، NGOکان و کۆمپانیا دەوڵەتییەکان و NGO گشتییەکان له پۆلێنبەندی سیاسی و لایەنی هەڵبژاردن و لایەنگری له بەربژێران.
17ـ ڕاپەڕاندنی هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماری، مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، مەجلیسی شارەزایانی ڕێبەری و شۆڕای ئیسلامی شار و گوند له لایەن وەزارەتی ناوخۆوه و له ژێر چاوەدێری لێژنەی کارگێڕی ناوەندی هەڵبژاردن به سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ، که پێکهاتەی ئەم لێژنه و ئەرکەکانی و هەروەها پێکهاتە و ئەرکەکانی لێژنەکانی کارگێڕی سەر ئاستی پارێزگایی و شاریی له لایەن یاساوه دیاری دەکرێن.
18ـ ڕێکخستنەوەی کات و هاوکاتبوونی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنه گشتییەکان به شێوەیەک که مەودای بەڕێوەچوونیان نزیکەی دوو ساڵ بخایێنێت و قۆناغەکان و مکانیزمی ڕاپەڕاندنەکەی هەتا ئەو جێ بکرێت دەبێ یەکسان و یەکگرتوو بێت.
 

کۆدی بابه‌ت: 64071  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۷/۲۴  |  کاتژمێر: 23 : 10

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
2 تۆن مادەی پێشسازی شیشە لە سەردەشت لە لایەن فەرمانبەرانی ئینتیزامییەوە دۆزرایەوە
ئاوەدانی ڕوو لە ناوچە دابراوەکانی شاری سنە دەکاتەوە
گەشەی کوردستان، لە یەکەمایەتیی ڕێکخراوەی بەرنامە و بووجەی وڵاتدایە
راپۆرتی وێنەیی کوردپرێس لە رووداوی باڵاخانەی پلاسکۆ
پلاسکۆی 53ساڵان داخی گەورەی ئەوڕۆی تاران
دەس کێشانی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵ و دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنی حەویجە نامومکینە
لەسەر دژایەتیی پارتی دیموکرات بۆ دانانی سەرپەرشت لە پۆستی وەزارەتی دارایی عێراق جەخت دەکرێتەوە
ڕەخنە لە دانانی سەرپەرشت بۆ وەزارەتی دارایی لەلایەن عەبادییەوە
پەیامی ڕێبەری باڵای شۆڕش بۆ دانیشتنی ساڵانەی یەکێتیی ئەنجومەنە ئیسلامییەکانی خوێندکارانی ئەورووپا
تورکیا بەسەر هەناردەی نەوتی هەرێمدا زاڵە
دەمیرتاش بۆ یەکێک لە تۆمەتەکانی بێتاوان دەرچوو/ 101 تۆمەتی دیکەی ماوە
دەزانین کێ لە ئەلباب لە تیرۆریستەکان پشتگیری دەکات/ سنوورە سۆزدارییەکانی تورکیا سنووریان نیە
نوێنەرێکی دیکەی سەر بە پارتی دیموکراتیکی گەلان دەستبەسەرکرا
کتێبێک لەبارەی پیرشالیار چاپ و بڵاو کرایەوە
کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوە لەسەر دەسدرێژی بە باڵیۆزخانەی ئێران لە دەنیمارک
ئیمکانات