ڕێککه‌وتنی نێوان مالێکی و ده‌وڵه‌تی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌بوونی سه‌ربازانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ خاکی عێراق ڕه‌تکرایه‌وه‌
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یاسادانێکی عێراقی وتی: هیچ جۆره‌ ڕێککه‌وتنێک له‌ نێوان نووری مالێکی، سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق و ده‌وڵه‌تی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی تورکیا له‌ باکووری عێراق واژۆ نه‌کراوه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تارق حرب له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز" ئاماژه‌ی کرد به‌ واژۆی هه‌ر جۆره‌ ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی نێوان عێراق و دیکه‌ی وڵاته‌کان، چ وڵاتانی عه‌ره‌بی و چ ده‌ره‌کی ده‌بێ به‌پێی به‌ڵگه‌ی فه‌رمی و بڵاوکردنه‌وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی عێراق ئه‌نجام بگرێت.
ناوبراو زیادی کرد: هیچ جۆره‌ ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ک له‌ نێوان نووری مالێکی، سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق و ده‌وڵه‌تی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریی سه‌ربازانی تورکیا له‌ باکووری عێراق واژۆ نه‌کراوه‌؛ چونکه‌ عێراق به‌پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی ناتوانێت له‌گه‌ڵ دیکه‌ی وڵاته‌کان ڕێککه‌وتننامه‌ یان گرێبه‌ستی نهێنی واژۆ بکات.
تارق حرب جه‌ختیشی کرد که‌ ئه‌گه‌ر مالێکی له‌گه‌ڵ تورکیا سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریی سه‌ربازی له‌ خاکی عێراق ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی واژۆ کردبێت، ئێستا تورکیا بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌قی ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ی له‌ میدیاکان بڵاو ده‌کرده‌وه‌.

کۆدی بابه‌ت: 64001  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۷/۲۲  |  کاتژمێر: 13 : 46

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
سیاسەتەکانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین شکستی هێناوە
ڕکابەریی شاراوەی پارتی و یەکێتی بۆ زاڵبوون بەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکان
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک مافی ڕەوای کوردە
سەربازانی ئەمریکایی رێگای ویشکایی ڕەقە – حەلەب‌یان کۆنتڕۆڵ کرد
بۆردومانکرانی ناوچەی عەفرین لە لایەن تۆپخانەی سوپای تورکیاوە
ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کۆدەبێتەوە
تورکیا گەمارۆ دراوه / پەیەده به پشتیوانیی وڵاتانی ڕۆژئاوا به هیوای دەوڵەتی کوردستانه
پێداگریی پنتاگۆن بۆ‌ مانه‌وه‌ی‌ هه‌میشه‌یی هێزه‌کانیان له‌ عێراق
تورکیا و UN بۆیان نییە دەست لە کاروباری ناوخۆیی کەرکووک وەردەن
هۆشداری نوێنەری بۆکان بە کەناڵی دووی ئێران بە ئاکام گەیشت/ پەخشی بەرنامەکە ڕاگیرا
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک پێوەندی بە تورکیاوە نییە
عەبادی ستایشی ڕۆڵی پێشمەرگەی کرد
١٢٥٣ کەس لە سێهەمین ڕۆژدا خۆیان بۆ هەڵبژاردنی شۆراکان نێونووس کرد
هەڵدانی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک یاسایی ‌و دەستوورییە/ لایەنەکان پێویستە داوای لێبوردن بکەن
ئەمریکا بڕیارێکی دژواری بۆ پڕچەککردنی کوردەکانی سووریا داوە
ئیمکانات