سه‌رۆکی ئیداره‌ی زانیاری و پاراستنی هه‌رێمی کوردستان:
به‌رنامه‌یه‌ک بۆ سه‌رده‌می دوای داعش له‌ مووسڵ بوونی نییه‌
به‌شی جیهان- لاهۆر تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: به‌رنامه‌ییه‌کی هه‌ماهه‌نگ بۆ ئیداره‌کردنی مووسڵ پاش ئازادکردنه‌وه‌ی ئه‌م شاره‌ له‌ بنده‌ستی چه‌کدارانی داعش بوونی نییه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لاهۆر تاڵه‌بانی (شێخ جه‌نگی) سه‌رۆکی ئیداره‌ی زانیاری و پاراستنی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژی ڕابردوو له‌ لێدوانی خۆی له‌ (RUSI) Royal United Services Institute له‌‌ له‌نده‌ن باسی له‌ ئازادکردنی مووسڵ و ڕۆڵی کورده‌کان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ کرد.
لاهۆر تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕه‌وتی ئازادکردنی شاری مووسڵ وتی: هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ناچنه‌ ناو خاکی مووسڵ به‌ڵام له‌ ده‌ره‌وه‌ی شار ئه‌رکی یارمه‌تی به‌ ڕێکوپێکی و هه‌ماهه‌نگیی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌یان به‌ ئه‌ستۆ ده‌بێت.
ناوبراو زیادی کرد: من هیچ زانیارییه‌کم له‌ بوونی به‌رنامه‌ییه‌ک سه‌باره‌ت به‌ شێوازی ئیداره‌کردنی شار پاش ده‌رکردنی داعش له‌ مووسڵ نییه‌، به‌ڵام هیوادارم ده‌وڵه‌تی عێراق و ئه‌مریکا له‌ پشت درگا داخراوه‌کانه‌وه‌ له‌مباره‌وه‌ ڕێککه‌وتنیان کردبێت و به‌رنامه‌ییه‌کیان ببێت.  
سه‌رۆکی ئیداره‌ی زانیاری و پاراستنی هه‌رێمی کوردستان جه‌ختی کرده‌سه‌ر به‌شداری کردنی هێزه‌ شیعه‌کان له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ و وتیشی: باشتره‌ چه‌ندین به‌رپرسیاریێتی بخرێته‌ ئه‌ستۆیان و له‌شگه‌ری زێڕینی عێراق فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت.

کۆدی بابه‌ت: 63853  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۷/۱۷  |  کاتژمێر: 12 : 18

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
پاسی یۆرۆ 4 دێتە ڕیزی پاسەکانی کرماشان/ عابر بانکی تایبەت بە کەمئەندام لە کرماشان جێگر دەکرێت
سنە دەبێتە میوانداری ڕکابەرییەکانی باکووری رۆژئاوای وڵات لە ٦ بەشی وەرزشی
ئەگەری هێرشی هاوبەشی ئێران و تورکیا لە دژی پەکەکە
دووهەمین فرۆکەى بێ فرۆکەوانی ئەمریکایی لە تورکیا کەوتە خوارەوە
ڕۆژئاوا دەبێ ڕوانگەی خۆ هەمبەر بە پەکەکە بگۆڕێت
کۆڕبەندی بەرزڕاگرتنی یادی مەحزوون کوردستانی لە دیواندەرە بەڕیوەچوو
زیاتر لە ٢٠٠٠ کەیسی پشکنین لە یەکە سینفییەکانی کوردستان لە ماوەی یەک حەفتەدا ئەنجام دراوە
حەوتەی فەرهەنگیی تەونی هەوشار لە تەلاری پارکی هونەرمەندانی تاران بەڕێوە دەچێت
کاردانەوەی نوێنەری مەهاباد بە گواستنەوەی ئاوی زەڕینە بۆ تەورێز
لە هەڵەبجە بوومەلەرزەیێک ڕووی دا
به‌رپرسی زیندانی بوونی هاوسه‌رۆکان و نوێنه‌رانی هه‌ده‌په‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌له‌/ گرینگترین پرس یه‌کده‌نگی له‌ دژی دیکتاتۆریی ئه‌ردۆغانه‌
دیالۆگ کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ناکات
ئه‌مریکا پاش شکستی داعش له‌ سووریا نامێنێته‌وه‌
تەقینەوە لە میتینگی کوردەکانی ئەڵمانیا
57 گوندی ساین قه‌ڵا له‌ گازی سروشتی به‌هره‌مه‌ند ده‌بن
ئیمکانات