فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی سوپای تورکیا گوندێکیان له‌ پارێزگای بتڵیس بوردۆمان کرد
به‌شی تورکیا- فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی سوپای تورکیا گوندێک له‌ پارێزگای بتڵیسی ئه‌م وڵاته‌یان بوردۆمان کرد که‌ به‌و ‌هۆیه‌وه‌ یه‌ک که‌س کوژرا و که‌سێکیش برینداربوو.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ Demokrat Haber، فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی سوپای تورکیا گوندی چۆبان سۆیۆ له‌ پارێزگای بتڵیسی ئه‌م وڵاته‌یان بوردۆمان کردووه‌ که‌ به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌ ئاسمانییه‌ی‌ فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیاوه‌، هاووڵاتییه‌کی سڤیل کوژرا و که‌سێکی دیکه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوو‌.
ئه‌رجان گوزڵ کایا، سه‌رۆکی پارتی ناوچه‌ دیموکراتیکه‌کان له‌ پارێزگای بتڵیس، له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی دیجله‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست کرده‌وه‌ و وتی: فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی سوپای تورکیا شه‌وی ڕابردوو ده‌ورووبه‌ری گوندی چۆبان سۆیۆیان بوردۆمان کردووه‌.
له‌م بوردۆمانانه‌دا، "ڕادیفه‌ ئه‌ردمیر" له‌ مه‌رزاکه‌یدا له‌م گونده‌ گیانی خۆی له‌ده‌ست دا.

کۆدی بابه‌ت: 63789  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۷/۱۵  |  کاتژمێر: 11 : 37

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات