پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا جێگیربوونی بارودۆخی نائاسایی به‌ پێویست ده‌زانێت
به‌شی جیهان- ئه‌ندامێکی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری داد و گه‌شه‌ی تورکیا پێیوایه‌ که‌ پاش کووده‌تا تورکیا سه‌رده‌مێکی دژوار تێده‌په‌ڕێنێت و جێگیربوونی بارودۆخی نائاسایی بۆ ئاسایی بوونه‌وه‌ی بارودۆخ له‌ وڵات به‌ پێویست ده‌زانێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش کووده‌تای بێ ئاکامی 15ی جووڵای 2016 پارتی ده‌سه‌ڵاتداری داد و گه‌شه‌ی تورکیا به‌ ڕاگه‌یاندنی بارودۆخی نائاسایی و قۆڵبه‌ست کردن و وه‌لاوه‌نانی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ فه‌رمانبه‌رانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کانی ده‌وڵه‌ت بووه‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ندێ که‌س له‌ تورکیا و به‌ تایبه‌ت کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌.
ده‌وڵه‌تی تورکیا خولی نوێ به‌ربه‌سته‌کانی به‌ داخستنی چه‌ندین که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی سه‌ر به‌ کورد و چه‌پڕه‌وه‌کان ده‌ستپێکرد و بۆ ماوه‌ی سێ مانگی دیکه بارودۆخی نائاسایی له‌و وڵاته‌ ڕاگه‌یاند.
تاڵب کۆچۆکجان، مامۆستای زانکۆ و نوێنه‌ری پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ پاساودانی کاره‌ سه‌ختگیرانه‌کانی ده‌وڵه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌لجه‌زیره‌ی ئینگلیزی وت: تورکیا سه‌رده‌مێکی دژوار تێده‌په‌ڕێنێت و هه‌وڵه‌ ئه‌نجامدراوه‌کان له‌ژێر ناوی حاڵه‌تی نائاسایی بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌ پێویسته‌.
ناوبراو زیادی کرد: تورکیا له‌گه‌ڵ پاشهاته‌کانی دوای کووده‌تا و هێرشه‌کانی داعش و په‌که‌که‌ به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه‌.
وتیشی: له‌ ماوه‌یه‌کی که‌م ئه‌م وڵاته‌ 500 که‌س له‌ هێزه‌کانی خۆی و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له‌ خه‌ڵکی سڤیلی له‌ ده‌ست داوه‌ و سه‌بری ئه‌وه‌ی نییه‌ که‌ که‌سایه‌تی، ڕێکخراو و میدیاکان ستایشی ئه‌م کارانه‌ بکه‌ن.
نوێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه‌ جه‌ختی کرد: له‌ فه‌ڕه‌نسا ته‌نیا دوو ڕووداوی تیرۆریستی ڕووی دا به‌ڵام ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ڕێوشوێنیی ئه‌منی گرته‌ به‌ر و حاڵه‌تی نایاسایی له‌ وڵاته‌‌که‌ی ڕاگه‌یاند.
ئه‌مه‌ له‌حاڵێکدایه‌ ژماره‌یه‌ک له‌ گرووپ و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له‌ هاوپه‌یمانانی تورکیا نیگه‌رانی خۆیانیان هه‌مبه‌ر سه‌رکوتکردنی به‌رهه‌ڵستکاران له‌ تورکیا ڕاگه‌یاندووه‌ به‌ڵام تاڵب کۆچۆکجان ئه‌و ڕه‌خنه‌یانه‌ی ڕه‌ت کردۆته‌‌وه‌.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی پارتی داد و گه‌شه‌ له‌ ساڵی 2002 وه‌وه‌ خه‌ریکه‌ زیاد ده‌بێته‌وه‌ که‌واته‌ نالۆژیکه ئه‌گه‌ر‌ بوترێت ئه‌م پارته‌ هه‌وڵ بۆ بێده‌نگ کردنی ئۆپۆزیسیۆن ده‌دات.

کۆدی بابه‌ت: 63757  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۷/۱۴  |  کاتژمێر: 12 : 54

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات